کۆمەڵناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٣١:
شارنشینی‌ لە وڵاتانی‌ [[پێشەسازی‌]] و پێشکەوتوودا بەشێوەیەکی‌ لەسەرخۆ و لەگەڵ گەشەسەندنی‌ پیشەیی‌ و بازرگانیدا درووستبووە، ئێستا شارنشینەکان لەو وڵاتانەدا ڕێژەی‌ %٧٠ی دانیشتوان پێک دەھێنن، بەڵام لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا بەپێچەوانەوەیە، لەبەر ئەوەی‌ ئاستی‌ خزمەتگوزاری‌ لە گوندەکاندا نزمە خەڵکەکانیان بەلێشاو کۆچ دەکەنە شارەکان و دووچاری‌ کێشە و گرفتی‌ بەردەوام دەبنەوە، ھەندێک جاریش بە مەبەستی‌ پێکھێنانی‌ شارێک، دەوڵەت ژمارەیەک لە خەڵکی‌ گوندەکان دەگوێزێتەوە و شوێنی‌ نیشتەجێبوونیان بۆ دابیندەکات، کۆمەڵناسەکان بۆ نیشتەجێبوون لە شاردا چەند مەرجێکیان داناوە لەوانە: دابینکردنی‌ دەرفەتی‌ کارکردن، دابەشکردنی‌ کار و پسپۆڕی‌ لە کارەکاندا، ھەروەھا بوونی‌ ڕێکخراوی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەوڵەتیی‌ وەک: (دەزگا و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، ڕێکخراوی‌ خزمەتگوزاری، دامەزراوی‌ تەکنۆلۆژی‌، یاسای‌ ڕێکخستی‌ کار و بازرگانی‌... گەلێک یاسای‌ خزمەتگوزاریی‌ دیکە )، پێویستە ئەم دامەزراوانە لە پێکھاتەیەکی‌ کۆمەڵایەتی‌ نیشتەجێبوودا ھەبن ئینجا ناوی‌ شاری‌ لێ دەنرێت. شاریش لە ژمارەیەکی‌ زۆری‌ دانیشتوان پێکدێت کە تاک تێیدا تا ڕادەیەکی‌ زۆر بە ناسراوی‌ دەمێنێتەوە و دەتوانێت بە ھەر شێوەیەک خۆی‌ دەیەوێت ژیان بەڕێ بکات، ھاوکات دەتوانێت لەگەڵ ئەو گرووپ و ڕێکخراو و دامەزراوانەدا پەیوەندبێت کە لەگەڵ بیر و ئامانجەکانیدا دەگونجێن، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی‌ پێویستییەکانی‌.
کۆمەڵناسەکان ئاماژەشیان بەوە داوە گەورەیی‌ ژینگەی‌ کۆمەڵایەتی‌ و زۆری‌ دانیشتوانی‌ شار زیاتر زەمینەی‌ لادانی‌ کۆمەڵایەتی‌ و تاوانکاری‌ دەساسێنن بە بەراورد لە گەڵ ناوچە کەم دانیشتوانەکاندا.
بەپێی بۆچونەکانی ئیسماعیل فەرەج گروپی کۆمەڵایەتی لەو توێژینەوەیەی کردویەتی زۆر بابەت لەخۆ ئەگرێت ئەوکاتانەی تاکەکەس لەگەل کەسێکی تردا بۆ مەبەستێکی هاوبەش کۆ ئەبنەوەو هەوڵ ئەدەن کە ئەو بابەت وستیواسیانە بکەنە ستیکی (هدف) و بۆ بەزانس=دنی سنوری تاکەکەس و گەیاندنی بە کەسانی تر تا ڕادەی گروپ ئەوکاتە وەك دیاردە دروست بونی گروپی کۆمەڵیەتی باسی ئەکات کە ئامانج ومەبەست وهەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندی گرپ وگەورەکردنیەتی بۆ ئاستی کۆمەڵگە بەم لایەنەوە ئەچێتە ناو پێناسەی مادی گروپی کۆمەڵایەتیەوە بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانیت بڕوانیتە نامەی ماستەر ( بەکارهێنانی دروکس شاری سلێمانی بەنمونە) .
 
== ڕۆڵ و کەسێتی‌ ==