سێرامیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ کارباید
تاگ: بەستەردەری خێرا
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢:
{{شێواز}}
بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ [[کاربۆن]] ([[کارباید]])، [[نایترۆجین]] (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت<sup>[[زانستی ماددە#cite%20note-4|[٤]]]</sup>، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی<sup>[[زانستی ماددە#cite%20note-5|[٥]]]</sup>. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەدەوروبەری خۆمان دەیان بینین وەک: شوشە، بەردەکان، خۆڵ و... ھتد. ماددە سێرامیکیەکان لە زۆر شوێن بەکار دەھێنرێن وەک دروست کردنی خانوو (کاشی، جامی پەنجەرە، گەچ).
 
سیرامیک مادەیەکی رەقە پێکھاتەیەکی نائۆرگانیکە کە کانزا و ناکانزا و ئایۆن و بەندی ھاوھێز دەگرێتەوە. نمونە گشتیەکانی بریتییە لە دەفرێکی لە قور دروستبوو، پۆرسەلینو خشت.
 
رێژەی بلوری یان کریستالی مادە سیرامیکیەکان مەودایەکی جیاوازیان ھەیە لە بەرزی کریستال بۆ نیمچە کریستال، وە بە شوشەبون ، ھەندێک جاریش بەتەواوەتی لیڵن،واتە بە تەواوەتی نا بلورن. زۆربەی جار سیرامیکی گەرمکراو یان سورکراو یان بەشوشەبوو یان بە نیمچە شوشەبوو وەکو دەفرێکی لە قور دروستبوو یا گڵکارێکی رەق لە جۆرێکی قور دروست دەکرێت کە رێژەیەکی زۆر لە سیلیکای تێدایە یان پۆرسەلین . جیاوازی رێژەیی کریستال بوون و پێکھاتەی ئەلیکترۆنی لە ئایۆنی و بەندی ھاوھێزدا بۆتە ھۆی ئەوەی زۆربەی ماددە سیرامیکیەکان ببنە گەرمیدەر و نەگەیەنەرێکی باش( بە فراوانی توێژینەوەی لەسەر کراوە لە ھەندەسەی سیرامیک) لەگەل ئەم مەودا درێژەی ھەلبژاردنانەدا بۆ پێکھاتە یا بنیاتی سیرامیکبە نزیکەی هەمو جۆرەکانی بەبەردبوون و هەرواها هەمو ئاستەکانی ڕێژەی کریستاڵی) فراوانی بابەتەکە زۆر فراوانەو توانای ناساندنی ڕەوشتەکانی وەکو(ڕەقی ،پتەوی ، توانای گەیاندنی ئەلکترۆنی ......هتد) زۆر زەحمەتە تەواوی زانیاریەکان دیاری بکەی ،
 
== تایبەت مەندیە گشتییەکان ==
تایبەت مەندیە گشتییەکانی هەر وەکوو . بەرزی پلەی گەر مــی . توانەووە . بەرزی ڕەقی و پتەوی . کەمــی لــە گـەیاندندا . پێــوەری جـــیڕی(تــوانای کشان) . بەرگری کیمییای . کەمی توانای کشان ئــــەمـــانە بنەماکانییەتی ، لەگەڵ شتە تایبەتییەکاندا بۆ ئەم تایبەت مەندیانە . بۆ نمونە (شــوشەی گەرمی گواستنەوە ، سیرامیکی گەرمی باش ، (ئەوسیرامیکەی کەشازەو توانای گەیاندنی گەرمی زۆ بەرزە).........هتد). چەند ئاوێتەیەک یان پێکهاتەییەک وەکــــــو فایبەر گلانی لەکاتێکدا ماددەکانی سیرامیل لەخۆ دەگرن بەڵام بە یەکێک لە خێزانی سیرامیک داناندرێ
 
سەرەتاترین سیرامیک کەلەلایەن مرۆڤەوە ناسێندرابوو لەو شتانە بوون کە بە قووڕ دروست دەکران نموونە (دەفر) یان پەیکەری بچووک لە قوڕ دروست دەکران ئەمانە کە وتمان یان هەر لەخۆی (تەنها قووڕ) یان لەگەڵ ماددەکانی تردا تێکەڵ دەکران وەک (سلیکا) "پێکهاتەیەکی کریستاڵە بەگشتی لە لم و کوارتزدا دەدۆزرێتەوا" . پتەوو ڕەقوو سفت دەکران لەناو ئاکردا. سیرامیکەکانی دوواتر بە کاشــیی ڕوپــۆش دەکران و ئــاگــریــان تێبەر دەدرا بۆ دروست بوونی ( ڕوییەکی لوس و بەڕەنگ ) ، بۆ کەم کرودنەوەی کونیلەداری لەڕێگەی بەکارهێنانی شوشەیی بوون ، بۆ دروستکردنی بەرگی سیرامیکە نادیارەکان لەسەرو سیرامیکە کریستاڵە بنچینەییەکانەوە ) . سیرامیکی ئێستا بەرهەمی ناو ماڵ(ناوخۆ) ، پیشەسازی و بیناییەکان لەخۆ دەگرێت ، هەروەها مەوداییەکی فراوان لە جۆری سیرامیکیشدا دەگرێتەوە .
 
لە سەدەی بیست ماددەی تازەی سیرامیک بەرەوپێش برا بۆ ئەوەی بەسودی هەندەسەی سیرامیک بەکاربهێنرێت وەکو نیمچە گەیەنەرەکان.
 
== ماددەکان ==
ماددەی سیرامیک ماددەیەکی نائۆرگانیک(ناکانزایە) ، هەندێ جار ئۆکسیدی بلوریە،کانزای نایترایده(ئاوێتەیەکە کە نایترۆجین لەخۆ دەگرێ)یان کاربایدە(ئاوێتەیەکی دوو توخمی کاربۆنە) . هەندێک لە توخمەکانی وەک(کاربۆن،سلیکۆن)وەکو سیرامیک دەتوانرێ هەژمار بکرێن . ماددە سیرامیکیەکان بەهێزو ڕەقن لە ژێر پەستاندا هەروەها بێ هێزن لە بڕین و گرژبوندا. ماددە سیرامیکیەکان بەرگەی ئەو داخورانە کیمیایە دەگرن کە رودەدات لەو ماددانەی کە تایبەت کراون بە ترشێتی. بە گشتی سیرامیک دەتوانێ بەرگەی پلەیەکی گەرمای زۆر بگرێت لە نێوان مەودای(١٠٠س _ ١٦٠٠٠س)١٨٠٠ف_٣٠٠٠ف پلەی شوشە زۆر جار وەکو سیرامیک هەژمار ناکرێ لەبەر کارەکتەرە نابلوریەکەی(توانای گۆڕینی هەیە،بێروە واتا رەنگی نییە). هەرچەندە دروستکردنی شوشە بەژداری دەکا لە چەند هەنگاوێکی دروستکردنی پرۆسەی سیرامیکدا ، وە سیفەتە میکانیکیەکانی هاوشێوەی ماددە سیرامیکیەکانن. ماددە خاوە باوەکانی سیرامیک قوری کانزای دەگرێتەوە وەکو (کائۆلینایت) "مەبەستمان لە کائۆلینی خاوێنە"
 
ھەروەھا لە کاتێکدا زۆر ماددە تازەکان ئەلەمنیۆم ئۆکساید زیاتر بە گشتی ناسراوە بە "ئەلومینا" ش دەگرێتەوە. مادە سیرامیکە مۆدێرنەکان ئەوانەی پۆلێنکراون وەک سیرامیکی پێشکەوتوو بۆ نمونەن(سلیکۆن کارباید،تەنگستن "توخمێکی کانزایی کارەباییە")،هەردوو لەم توخمانە بە نرخ دانراون لەبەرگریان دژی "ڕوشان" لەبەر ئەوە ئەمانە دەدۆزرێنەوە بۆ بەکارهێان لە هەندێک بەرنامەدا وەکو ئەو پلێتە لەبەرکراوەی لە ئامێری شکاندا هەیە کە بەکاردێت لە پرۆسەی کانەکاندا. سیرامیکە پێشکەوتووەکان یا مۆدیرنەکان هەروەها لە (دەرمان،بواری کارەبایی،پیشەسازی ئەیکترۆنیوە هەروەها کە قەڵغانی لەشدا بەکاردێت).
 
=== سیرامیکی کریستاڵی (بلوری) ===
سیرامیکی کریستاڵی (بلوری) مادە سیرامیکە بلورییەکان زۆر خۆیان ناگرن لە مەودایەکی درێژی بەکارهێناندا (ئیش لەسەرکردنیان). ئەو رێگایانەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم سیرامیکانەدا وا دەردەکەوێ دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا : یان دروستکردنی سیرامیکەکە لە شێوەی ویستراودا لە کارلێکی ناوەیدا،یان بە بەپێکهێنانی پاودەر بۆ دروستبوونی شێوەی ویستراو و دوای ئەو گەرمکردنی تا پلەی پێش توانەوە پاشان ساردکردنەوە بۆ ئەوەی بارستەیەکی رەق پێکبێنێت بۆ تەکنیکی پێکهاتنی سیرامیک. دروستکردن بە دەست وەک(هەندێ جار پڕۆسەی خولانەوە لەخۆ دەگرێ) کە بە فڕێدان ناسراوە دروست کردن یان بەرجەستە کردنی دانانی خلیسکی وە دانانی تێپ قاڵب کردن و پڕۆسەی وشک بوونەوە دەگرێتەوە
 
=== ســیــرامیکی نا کریستاڵی (نا بلوری) ===
سیرامیکی نابلوری لە شوشە دەچێت لە دروستبووندا وادەردەکەوێ لە تواوەکانەوە دروستبوون شوشە شێوە دەگرێت لەکاتێکدا کە بەتەواوەتی تواوەتەوە یان کاتێک لەوۆخی نیمچە توەوەدایە چەندڕێگەیەکی وەکو فووکردن پیایدا لەناو قاڵبدا . ئەگەر مامەڵە گەرمکردنی دواتر بوە هۆی ئەوەی ئەم گڵاسە ببێتە بەشێک لە کریستاڵی "بلوری بوون" دەرانجامی ماددەکە کەدەستمان دەکەوێت بە سیرامیکی بللوری داناسرێت ، بە فراوانی بەکار دێت وەک سەری تەباخی چێشت لێنان.