گازی شلەکراوی نەوتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «گازی شلەکراوی نەوتی یان گازی شلی نەوتی؛ کە بەسادەیی ئاماژەیە بە پڕۆپان یان بیوتان؛...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٤٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩

گازی شلەکراوی نەوتی یان گازی شلی نەوتی؛ کە بەسادەیی ئاماژەیە بە پڕۆپان یان بیوتان؛ تێکەڵەیەکی گڕگری گازە هایدرۆکاربۆنییەکانە، وەک سووتەمەنی لە ئامێرەکانی گەرمکردن و کەرستەکانی چێشت لێنان و هۆکارەکانی گواستنەوە بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی وەک aerosol propellant و refrigerant ڕوو لە زیادبوونە بۆ جێگرتنەوەی کلۆرۆفلۆرۆکاربۆنەکان، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی زیان گەیاندن بە چینی ئۆزۆن، کاتێک بۆ سووتەمەنیی هۆکاری گواستنەوە بەکار دەهێنرێت؛ پێی دەڵێن ئۆتۆگاز. جۆری جیاوازی گازی شلی نەوتی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، لەوانە ئەو تێکەڵانەی کە پڕۆپان یان بیوتان یان هەر دووکیان لەخۆ دەگرن، لە نیوەی گۆی باکووری زەوی؛ زستانان تێکەڵەکان پڕۆپان زیاتر لەخۆ دەگرن، لە هاوینانیش بیوتان زیاتر لەخۆ دەگرن، لە ئەمەریکا دوو جۆری گازی شلی نەوتی دەفرۆشرێت: پڕۆپانی بازرگانی و HD-5، ئەم تایبەتمەندییانە بڵاوکراوەی هەر دوو کۆمەڵەی GPA و ASTMن، تێکەڵەی پڕۆپان و بیوتانیش لە لیستی ئەم تایبەتمەندییانە دانراون. پڕۆپیلین و بیوتیلین و هەندێک هایدرۆکاربۆنی تریش زۆربەی جار بە خەستیی کەم بوونیان هەیە، HD-5 بڕێکی سنوورداری پڕۆپیلینی تێدایە، کە دەتوانرێت لە گازی شلی نەوتی بکرێتە 5% و وەک تایبەتمەندییەکی ئۆتۆگاز بەکار دەهێنرێت، ئیثانئیثۆڵێکی بۆنداری بەهێزیشی بۆ زیاد دەکرێت، بۆیە بەئاسانی دەتوانرێت دزەکردنی دەستنیشان بکرێت، ستاندارداری ئەوڕووپی جیهانیانە بە EN 589 دەناسرێتەوە، لە ئەمەریکا تێتڕاهایدرۆثیۆفین (ثیۆفان) یان ئەمیلمێرکاپتانیش بۆنداری پەسندکراون، بەڵام وێڕای ئەوەش ئێستاکە بەکار ناهێنرێن. گازی شلی نەوتی بە پاککردنەوەی نەوت یان گازی وشکی سروشتی ئامادە دەکرێت، بەزۆریش هەمووی لە سەرچاوەی سووتەمەنییە بەبەردبووەکانەوە وەردەگیرێت، کە لە کاتی پاککردنەوەی نەوت بەرهەم دەهێنرێت، یان لە نەوت و جۆگەڵەی گازە سروشتییەکانەوە دەردەهێنرێت کات لە زەوییەوە دەردێن، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩١٠ د. واڵتەر سنێڵین بەرهەمی هێنا و ساڵی ١٩١٢ یەکەمین بەرهەمی بازرگانیی لێ بەدەر کەوت، ئێستاکە ٣%ی تەواوی وزەی بەکارهێنراو دابین دەکات و تا ڕاددەیەکیش بەپاکی دەسووتێت بەبێ دروستکردنی تەنی و دەردانی گۆگردێکی زۆر کەم، لەبەر ئەوەشی گازە؛ هیچ مەترسییەکی زەوی و ئاو پیسکردنی نییە، بەڵام دەتوانێت هەوا پیس بکات، گازی شلی نەوتی؛ بەهای کالۆرییەکەی بریتییە لە 46.1MJ/kg، هی نەوتی بەبەردبوو 42.5MJ/kg و هی گازۆلین 43.5MJ/kgە، هەر چۆنێک بێت؛ چڕیی وزەکەی لە یەکەی قەبارەدا (26MJ/L) کەمترە لە هی نەوت و نەوتی سووتەمەنی. پلەی کوڵانی گازی شلی نەوتی لەخوار پلەی گەرمیی ژوورە، بۆیە لە پلەی گەرمی و پەستانی ژووردا خێرا دەبێتە هەڵم و زۆربەی جار لە لوولەی ستیلدا دەپەستێنرێت، باو وایە بەقەد ٨٠% بۆ ٨٥%ی توانستی خۆی پڕ بکرێت، تاوەکو شوێن بۆ فراوانبوونی گەرمیی شلەی ناوی بمێنێتەوە، ڕێژەی نێوان قەبارەی گازی بەهەڵمبوو و گازی شلەوەبوو دەگۆڕێت بە پێی پێکهاتە و پەستان و پلەی گەرمی، بەڵام زۆربەی جار لە دەوری 250:1ە، ئەو پەستانەی گازی شلی نەوتیی لێ دەبێتە شل؛ پەستانی بەهەڵمبوونی پێ دەڵێن، ئەویش بە پێی پێکهاتە و پلەی گەرمی دەگۆڕێت، بۆ نموونە 220 کیلۆپاسکاڵە بۆ بیوتانی خاوێن لە پلەی گەرمیی 20 °C، هەروەها نزیکەی 2200 کیلۆپاسکاڵە بۆ پڕۆپانی خاوێن لە هەمان پلەی گەرمیدا. گازی شلی نەوتی جیاواز لە گازی سروشتی لە هەوا قوڕسترە، بۆیە بەسەر زەوییەکاندا دەڕژێت و ئارەزوو دەکات لە نزمترین شوێندا بنیشێتەوە، ئەمە دوو مەترسیی هەیە، یەکەمیان ئەگەر تەقینەوەیە؛ ئەگەر تێکەڵەی گازە شلە نەوتییەکە و هەوا لە سنووری تەقینەوەدا بن و سەرچاوەیەکی گڕدان هەبێت، دووەمیان ئەگەر خنکانە، چونکە گازی شلی نەوتی شوێنی هەوا دەگرێتەوە و خەستیی ئۆکسجین کەم دەکاتەوە. چێشت لێنان لە زۆر وڵاتدا گازی شلی نەوتی بۆ چێشت لێنان بەکار دەهێنرێت، ئەمەش لەبەر هۆکاری ئابووری، یان ئاسانکاری، یان لەبەر ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی سووتەمەنییە، لە هیندستان تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٦؛ نزیکەی ٨.٩ ملیۆن تەنی لێ بەکار هاتووە، ژمارەی پێکبەستنە ماڵییەکان ٢١٥ ملیۆنە (هەر پێکبەستنێک بۆ شەش کەس) لەگەڵ سووڕێکی زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن لوولەکی گازی شلی نەوتی، زۆربەی گازە شلە نەوتییەکەش هاوردە دەکەن. کردنە گازۆلین گازی شلی نەوتی دەتوانرێت بکرێتە ئەلکیلات کە گازۆلینێکی نایابە، چونکە تایبەتمەندیی دژەگڕگرتنی هەیە و وا دەکات بەپاکی بسووتێت.