تۆرباینی ھەڵمی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Steam turbine»
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Steam turbine»
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
ھێڵی ٧٤:
 
(پەستانی ئەتمۆسفیر یاخود بە گشتی بۆشای خەستکەرەوە)،بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی فراوانبوونی هەڵمەکە، هەڵمەکە لە نۆزڵەکە دەچێتە دەرەوە بە خیراییەکی یەگجار زۆر، ئەو هەڵمەی کە پەڕەی جوڵاوو بەجێدێڵی بەشێکی گەورەی لەو زۆرترین خێراییە هەیە کاتێک هەڵمەکە نۆزڵەکە جێدێڵێت، ئەو وزەیەی کە بە فیڕۆ دەڕوا بەهۆی زۆری خێرایی چونەدەرەوە بە گشتی پێی دەڵێن هەڵگرتن لەسەر خێرایی یاخود بەجێهێشتنی بەفیڕۆدان.
 
=== تۆڕبینی کاردانەوە ===
لە تۆڕبینی کاردانەوەدا ، پەڕە خوولێنەرەکان خۆیان رێکدەخەن بۆ پێکهێنانی نۆزڵی یەکگرتوو،ئەو جۆرەی تۆڕبین ئەو هێزی کاردانەوەیە بەکاردێنێ کە دروست بووە لە کاتی تاودانی هەڵمەکە بە ناو نۆزڵدا کە پێکهێنراوە بە خولێنەر ،هەڵمەکە دەنێردرێتە سەر خوولێنەرەکە بە پەروانە جێگیرکراوەکان لە ستەیتۆر، ستەیتۆرەکە بەجێدێڵی وەکو هاوێژەر کە هەموو چێوەی بازنەی خوولێنەر پڕ دەکا، پاشان هەڵمەکە ئاراستەکەی دەگۆڕێ و خێرای زیاد دەکا بە گوێرەی خێرایی پەڕەکان ،پەستان نزم دەبێتەوە لەسەر خولێنەر و ستەیتۆر، لە کاتێک کە هەڵمەکە تاودەدرێ بە ناو ستەیتۆر و خاو دەبێتەوە لە ناو خولێنەردا ، بە نەگۆڕانی نێت لە خێرایی هەڵمەکە لە قۆناغەکاندا ، بەڵام بە کەمکردنەوەی پەستان و پلەی گەرمی ئیشی جێبەجێکراو پەرچ دەکاتەوە لە کاتی ئیشکردنی مۆتۆڕەکە.
 
=== ئیشپێکردن و چاککردنەوە ===
[[File:Modern_Steam_Turbine_Generator.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Modern_Steam_Turbine_Generator.jpg|وێنۆک|A modern steam turbine generator installation]]
لەبەر ئەو پەستانە بەرزەی کە بەکاردێ لە سێرکتە هەڵمیەکان و بەکارهێنانی ماددەکان، تۆڕبینە هەڵمیەکان و بەرگەکانیان سستی پلەیەکی گەرمیان بەرزە،کاتێک تۆڕبینە هەڵمەکان گەرم دەکەین بۆ کارپێکردن،دەمەوانە سەرەکیەکانی داخستنی هەڵم خەتێکی تێپەڕاندنی هەیە
بۆ ئەوەی رێگا بە هەڵمە زیادگەرمکراوەکە بدا بە هێواشی بە ناو  دەمەوانەکەدا تێپەڕ ببێت و خەتەکان گەرم بکات لە سیستەمی تۆڕبینەکە، هەروەها گێڕی سوڕاندن قۆرغدەبێت لە کاتێک کر گیچ هەڵمێک نیە بۆ ئەوەی بە هێواشی تۆڕبینەکە بسوڕێنێ، دوای یەکەم سوڕانی تۆڕبینەکە لەلایەن گێڕی سوڕاندن،کات دەدرێت بە خولێنەر بۆ ئەوەی رووێکی راست وەربگرێت،پاشان گێڕی سوڕاندن قۆرغنابێت و هەڵمەکە دەچێتە ناو تۆڕبینەکە،یەکەم جار بۆ پەڕەکانی دواوە دوای بۆ پەڕەکانی پێشەوە، بە هێواشی تۆڕبینەکە دەجووڵێ لە ١٠-١٥رپم تاوەکو تۆڕبینەکە بە هێواشی گەرم بێت، کرداری گەرمکردنی تۆڕبینە هەڵمیە گەورەکان لەوانەیە دە کاتژمێر بخایەنێت.
لە ئیشپێکردنی ئاسایی، ناهاوسەنگی خولێنەرەکە دەبێتە هۆی لەرزین، ئەویش بەهۆی خوولانەوەیە بە خێراییەکی بەرز، لەوانەیە ببێتە هۆی شکاندنی پەڕەکان، بۆ کەمکردنەوەی ئەو سەرکێشیە هەوڵێکی زۆر دەدرێ بۆ هاوسەنگ کردنی تۆڕبینەکە،هەروەها تۆڕبینەکان هەڵمە جۆرە بەرزەکان  بەکاردێنن،وەکو هەڵمی زیادگەرمکراو(وشک) یاخود هەڵمی تێر بە وشکیەکی زۆرەوە،ئەمەش رێگری دەکا لە داخورانی پەڕەکان کە بەهۆی ئاوی خەستکراو کە دەپڕژێتە ناو پەڕەکان دروست دەبێت ،هەروەها ئاوی شل کە بە ناو پەڕەکاندا دەڕوا لەوانەیە زەرەر بە بیرینگی هاوشتن بگەیەنێت لەسەر شەفتی تۆڕبینەکە،بۆ رێگری کردن لەمە،لەگەڵ کۆنتڕۆڵەکان و بەفڵەکان لە ناو گیزەر بۆ دڵنیا بوون لە جۆری بەرزی هەڵمەکە، ئاوەڕۆی خەستکردنەوەش دانراوە لە بۆڕی هەڵمەکان بۆ ناو تۆڕبین.
 
پێداویستیەکانی چاککردنەوە لە تۆڕبینی هەڵمی هاوچەرخ سادەن و خەرجیان کەمە( بە گشتی ٠.٠٠٥دۆلار بۆ هەر کیلۆواتێک)و ماوەی ئیشکردنیان لە ٥٠ ساڵ تێدەپەڕێت.
[[پۆل:داھێنانە ئینگلیزییەکان]]
[[پۆل:داھێنانە میسرییەکان]]