ناروتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پاڵاوتن
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
شائەمراز؛ لابردنی دەقی تۆخ!
ھێڵی ٥٦:
{{زانیاریدانی ئەنیمانگا/پێ}}
 
'''ناروتۆ''' ({{بە ژاپۆنی|ナルト}}) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن [[ماساشی کیشیمۆتۆ]]وە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی ھەرزەکار دەکات بە ناوی '''''ناروتۆ ئۆزۆماکی'''''، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەوپایەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی '''ھۆکاگێیە'''. چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، یەکەم کە باس لە ژیانی ''ناروتۆ'' دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی ھەرزەکاریدا. '''کیشیمۆتۆ''' چیرۆکەکەی لەسەر بنەمای مانگایەکی تری پێشووی خۆی داڕشتووە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی [[شوئیشا|شوەیشا]]دا ھاتووە.
 
گۆڤاری شۆنێن جەمپ لە ساڵی ١٩٩٩دا دەستی بە بڵاوکردنەوەی '''ناروتۆ''' کرد و ھەفتانە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠١٤. سەرتاپای چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر ٧٢ پەرتووکی جۆری [[تانکۆبۆن]]. لە ساڵی ٢٠٠٢ ستۆدیۆی پیرۆت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ''ئانیپلێکس'' ھەستان بە بەرھەمھێنانی بەشی یەکەمی ئەنیمێی ناروتۆ کە ساڵی ٢٠٠٧ لە دوای ٢٢٠ ئەڵقە کۆتایی پێھات؛ لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩ دۆبلاژی [[زمانی ئینگلیزی]] لەلایەن '''کارتوون نێتۆرک'''ەوەنێتۆرکەوە بۆ کراوە. دووەم ئەنیمێ و تەواوکەری بەشی یەکەم بە ناوی '<nowiki/>'''ناروتۆ: شیپوودین''''ەوە لە ٢٠٠٧ پەخشی لە ژاپۆن دەستی پێکرد و دوای ٥٠٠ ئەڵقە لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتای ھات. دۆبلاژی ئینگلیزی بۆ شیپوودین لەلایەن ''''دیزنی ئێکس دی''''ەوە (Disney XD) لە ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پەخشکرا، بەڵام کارتوون نێتۆرک لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا دووبارە مافی بڵاوکردنەوەی وەرگرتەوە و لە بەشی توونامی (ئەدۆڵت سویم) دا پەخشی کرد. ستۆدیۆ پیرۆت یازدە فیلم و یازدە '''ئۆ ڤی ئەی''' (OVA) بۆ زنجیرە مانگای ناروتۆ بەرھەمھێناوە. کەلوپەلی تایبەت بە ناروتۆ وەک کارتی گەمەکردن، [[یاری ڤیدیۆیی]] و کورتە ڕۆمان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دروستکراون.
 
'''ڤیز میدیا''' لە ئەمریکای باکوور مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی ئەنیمێ و مانگای ناروتۆی بەدەستە. ئەنیمێیەکان لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە و لە [[شانشینی یەکگرتوو]] ٢٠٠٦ و لە [[ئوسترالیا]] ٢٠٠٧. لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]]یش لەلایەن '''ناوەندی زوھرە'''ەوەزوھرەەوە ١٣٠ زنجیرەی سەرەتای بەشی یەکەم دۆبلاژکران بۆ [[زمانی عەرەبی]] و لە ھەردوو کەناڵی ئاسمانیی '''سپەیستوون و سپەیسپاوەر''' پەخشکرا تا ساڵی ٢٠١٢ کە [[شەڕی ناوخۆیی سووریا]] و قەیرانی دارایی بوو بە ھۆکاری ڕاگرتنی. چیرۆکی ناروتۆ ئۆزۆماکی بەھۆی کوڕەکەیەوە '''بۆروتۆ ئۆزوماکی''' بەردەوامە لەڕێگەی مانگای بۆروتۆ:ناروتۆ نێکست جێنەرەیشن، کە تێیدا بۆروتۆ دەیەوێت ڕێگەی بە نینجابوونی تایبەت بە خۆی بگرێتەبەر و لەژێر سێبەری باوکی نەبێت.
 
ناروتۆ سێیەم پڕفرۆشترین مانگایە لە مێژوودا لە دوای [[وەن پیس]] و [[دراگۆن بۆڵ]] بە فرۆشتنی ٢٣٥ میلیۆن تیراژ لە سەرانسەری جیھاندا، یەکێکە لە سەرکەوتووترین مانگاکانی ڤیز میدیا؛ کە پەرتووکە وەرگێڕدراوەکانیان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی چەند جارێک لە لیستی پڕفرۆشترینەکانی '''دە نیویۆرک تایمز'''(The Newyork Times) و '''یو ئێس ئەی تودەی'''(USA Today)دا دەرکەوتوون و پەرتووکی حەوتەمی لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی '''کویڵ''' (Quill Award)ی بردەوە. ڕەخنەگران چەند لایەنێکی مانگاکە بەرز دەنرخێنن، لەوانەش بنیاتگەری کەسایەتییەکان، دیمەنی شەڕی سەرسووڕھێنەر و چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و پتەو، ھەرچەندە ھەندێک لایان وابوو کە دیمەنە شەڕییەکان (جەنگییەکان) چیرۆکەکەیان ھێواشکردووەتەوە. ڕەخنەگران پێشیان وایە کە کڕۆکی چیرۆکەکە بابەتی 'پێگەشتن' یاخوود 'گەورەبوون' لەخۆ دەگرێت، کە ئەمەش بەھۆی بوونی کاریگەری میتۆلۆژی ژاپۆنی و [[کۆنفووشیزم]]ە بەسەر مانگاکەوە.
 
== چیرۆک ==
=== بەشی یەکەم ===
[[پەڕگە:Major Konoha.jpg|وێنۆک|چەپ|کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەشی یەکەم، لە چەپەوە بۆ ڕاست: '''لی'''، '''گای'''، '''گارا'''، '''ھیناتا'''، '''ساکورا'''، '''کاکاشی'''، '''ناروتۆ'''، '''ئیروکا'''، '''ساسوکی'''، '''ئیتاچی'''، '''شیکاماروو'''، '''شینۆ'''، '''نێجی'''|350px]]
ڕێویەکی ئەفسووناوی بەھێز کە ناسراوە بە '''کیوبی'''({{بە ژاپۆنی|九尾}}، واتە "نۆ کلک") ھێرش دەکاتە سەر '''کۆنۆھا''' (گوندی گەڵای شاراوە لە وڵاتی ئاگر، کە یەکێکە لە پێنج وڵاتە گەورەکەی جیھانی نینجا)، لە ئاکامدا، سەرکردەی کۆنۆھا '''ھۆکاگێی چوارەم''' ڕێویەکە لە ناو لاشەی کۆرپەکەی خۆیدا "ناروتۆ ئۆزۆماکی" بەند دەکات، بەمەش ناروتۆ دەبێت بە خانەخوێی ''کیوبی''، بەڵام باوکی ناروتۆ لەبەرانبەر ئەمەدا گیان لەدەست دەدات. ئەمەش ھۆکاگێی سێیەم و پێشوو "ھایروزێن ساروتۆبی" ناچار دەکات کۆتایی بە خانەنشینییەکەی بھێنێت و دووبارە ببێتەوە بە سەرکردەی کۆنۆھا.
 
زۆرجار دانیشتوانی گوندەکە گاڵتە بە ناروتۆ دەکەن و ڕقیان لێی دەبێتەوە، چونکە ئەو ھەڵگری ڕێویە نۆ کلکەکەیە و بە دڕندە ناوی دەبەن، بەڵام لەبەر فرمانێکی ھۆکاگێی سێیەم کە باسکردنی ڕووداوەکانی سەر بە 'کیوبی' قەدەغە کردووە، ناروتۆ ھیچ شتێک لەبارەی ''کیوبی'' نازانێت و بێئاگایە لە بوونی لە جەستەیدا. تا ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا نینجایەکی یاخیبوو بەناوی "میزوکی" ڕاستییەکەی بۆ ئاشکرا دەکات، دواتر ناروتۆ میزوکی لە بەرەنگاربونەوەیەکدا دەبەزێنێت و ڕێزی مامۆستاکەی "ئیروکا ئۆمینۆ" بەدەست دێنێت.
 
دوای ماوەیەکی کەم، ناروتۆ دەبێت بە نینجا و لەگەڵ '''ساسوکی ئۆچیھا''' (کە زۆرجار ڕکابەری یەکتر دەکەن) و "'''''ساکورا ھارونۆ'''''"دا (کە تاکلایەنانە ناروتۆ شەیدایەتی) '''''تیمی حەوت''''' پێکدەھێنن بە چاودێری مامۆستایەکی بەئەزموون '''کاکاشی ھاتاکێ'''. "تیمی حەوت" بەشداری دەکات لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرک و داوایانەی لەلایەن گوندنشینەکانەوە پێیان دەسپێردرێت، ئەوانەش ھەر لە جێبەجێکردنی ئەرکی سووک و پاسەوانی تا تەنانەت کوشتنیش دەگرێتەوە.
 
دوای جێبەجێکردنی چەند ئەرک و سپاردەیەک، کە یەکێک لەوانە لە "وڵاتی شەپۆل" ئەنجامی دەدەن، '''کاکاشی''' ڕێگە بە تیمی حەوت دەدات کە بەشداری لە تاقیکردنەوی نینجا بکەن کە پێی دەوترێت "تاقیکردنەوی چوونین" بۆ ئەوەی پلەیان بەرزبێتەوە و بتوانن ئەرک و داوای سەختتر ئەنجام بدەن. لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا تاوانبارێکی گەورە بە ناوی '''ئۆرۆچیماروو''' ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا بۆ تۆڵەسەندنەوە و ھۆکاگێی سێیەم دەکوژێت. بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنە '''جیرایا''' (یەکێک لە سێ نینجا ئەفسانەییەکە) ھەڵدەبژێردرێت وەک ھۆکاگێی پێنجەم بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە و "'''تسونادێ'''"ی ھاوڕێی پێشنیاز دەکات. ناروتۆ و جیرایا کۆنۆھا بەجێدێڵن بۆ گەڕان بەدوای ''تسونادێدا''.
 
[[پەڕگە:Doujutsu.png|وێنۆک|چەپ|سێ جۆر چاو لە جیھانی ناروتۆدا، لە سەرەوە بۆ خوارەوە؛ '''ڕینێگان'''، '''بیاکوگان'''، '''شارینگان'''|200px]]
 
لەکاتی گەڕان بەدوای تسونادێدا، ڕوون دەبێتەوە کە "ئۆرۆچیماروو" دەیەوێت ساسوکی بکات بە قوتابی خۆی و ڕاھێنانی پێ بکات لەبەر ئەو جۆرە چاوە بەھێزەی کە ھەیەتی و پشتاوپشت لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە، کە پێی دەوترێت چاوی '''شارینگان'''. پاش ماوەیەک، "'''''ئیتاچی ئۆچیھا'''''"ی برا گەورەی ساسوکی دێتە ناو کۆنۆھا بۆ ڕفاندنی ناروتۆ (لەبەرئەوەی ھەڵگری کیوبییە)، ساسوکی کاتێک بەمە دەزانێت، ھەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە 'ئیتاچی' دەدات (لەبەرئەوەی ئیتاچی ئەو کەسە بوو کە خێزانی ئۆچیھای؛ واتە خێزانەکەی خۆی کۆمەڵکوژ کرد لەبەر ھۆکارێکی نادیار، بەڵام تەنھا ساسوکیی لە ژیاندا ھێشتەوە)، ساسوکی شکست دێنێت لە کوشتنی ئیتاچی و بڕیار دەدات کۆنۆھا بەجێبھێڵێت و بڕواتە ژێردەستی ئۆرۆچیماروو تا بەھێزتر ببێت و ئیتاچی لەناوبەرێت. کاتێک تسونادێ بەمە دەزانێت، ناروتۆ و کۆمەڵێک نینجای تر دەنێرێت بۆ گەڕاندنەوەی ساسوکی بەڵام ناروتۆ ناتوانێت ساسوکی ڕازی یان ناچار بکات کە بگەڕێتەوە. ھەردوو ناروتۆ و ساکورا ھێشتا ھیوایان بە گەڕانەوەی ساسوکی دەمێنێت و کۆڵنادەن، ناروتۆ کۆنۆھا بەجێدەھێڵێت و لەلای جیرایا ڕاھێنان دەکات بۆ ئەوەی بەھێزتر ببێت، ساکوراش دەبێت بە قوتابی تسونادێ.
 
=== بەشی دووەم ===
[[پەڕگە:Naruto, Original Artwork.jpg|وێنۆک|ڕاست|کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی بەشی دووەم|350px]]
دوو ساڵ و نیو دواتر، ناروتۆ لە ڕاھێنانەکانی لەگەڵ جیرایا دەگەڕێتەوە. گرووپی '''ئەکاتسوکی''' (کە گروپێکی تیرۆرستییە؛ ئیتاچیش یەکێکە لە ئەندامەکانی) دەست دەکەن بە ڕفاندنی ئەو کەسانەی کە خانەخوێن بۆ دڕندە ئەفسوناوییە کلکدارەکان. تیمی حەوت و نینجاکانی تری گوندی کۆنۆھا ڕووبەڕوویان دەبنەوە و لە ھەمان کاتدا بۆ ساسوکییش دەگەڕێن. «ئەکاتسوکی» سەرکەوتوو دەبن لە گرتن و دەرھێنانی دڕندە کلکدارەکان و کوشتنی ھەڵگرەکانیان جگە لە '''گارا''' (لە بەشی یەکەم گارا ڕکابەری ناروتۆ دەکات بەڵام دواتر دەبێت بە دۆست، ئەویش وەک ناروتۆ ھەڵگری دڕندەیەکی ئەفسووناوی یەک کلکە بەناوی «شوکاکوو» بەڵام لەلایەن ئەکاتسوکییەوە لێی دەبرێت)، «گارا» ئێستا کازێکاگێیە (سەرکردەی گوندی سوناگاکوری). لە ھەمان کاتدا ساسوکی ناپاکی لە ئۆرۆچیماروو دەکات و ڕووبەڕووی ئیتاچی دەبێتەوە، دوای ئەوەی ئیتاچی لە شەڕەکەدا دەمرێت، '''تۆبی''' (ئەندامێکی ئەکاتسوکی ماسکدارە) بۆ ساسوکی ڕوون دەکاتەوە کە ئیتاچی فەرمانێکی لە سەرکردەکانی کۆنۆھاوە وەرگرتبوو بۆ لەناوبردنی خێزانی/تیرەی ئۆچیھا (خێزانەکەی خۆی) بۆ ڕێگەگرتن لە [[کودەتا|کودەتای سەربازی]] و پلانگێڕی لە دژی کۆنۆھا. ئیتاچی تاکە مەرجی بۆ جێبەجێکردنی ئەو فرمانە ئەوە بوو کە ساسوکی برا بچووکی لە ژیاندا بمێنێتەوە. دوای زانینی ئەمە، ساسوکی خەم و پەشیمانییەکی گەورە دای دەگرێت و بڕیار دەدات ببێت بە بەشێک لە ئەکاتسوکی تا وەک تۆڵەیەک گوندی کۆنۆھا لەناوبەرێت. سەرەڕای ئەوەی نینجاکانی کۆنۆھا چەند ئەندامێکی ئەکاتسوکی دەبەزێنێت، '''ناگاتۆ''' (سەرکردەی ئەکاتسوکی) جیرایا دەکوژێت، ناروتۆش لە بەرەنگاربونەوەیەکدا دەیبەزێنێت و لێی خۆشدەبێت و ئازادی دەکات لەو گوناھانەی لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە، بەمەش ڕێز و شانازی گوندەکە بەدەست دەھێنێت.
 
پاش مردنی ناگاتۆ، تۆبی خۆی وەک '''مادارا ئۆچیھا''' (یەکێک لە دامەزرێنەرانی گوندی کۆنۆھا) ڕادەگەیەنێت، جاڕی ئەوە دەدات کە گوایە دەیەوێت ئاشتی بەرقەرار بکات بە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی دڕندە کلکدارەکان و ئەنجامدانی جادوویەک کە سەرتاپای مرۆڤایەتی کۆنتڕۆڵ دەکات. سەرکردەی ھەر پێنج گوندی نینجا ڕەتیدەکەنەوە و یەکدەگرن لە دژی تۆبی و ھاوبەشەکانی. ئەم بڕیارە دەبێتە ھۆی بەرپاکردنی جەنگی شینۆبی جیھانی چوارەم لە نێوان ھێزی سەربازیی یەکگرتووی چوار وڵاتە گەورەکە (کە ناسراوە بە ھێزە یەکگرتووەکانی شینۆبی) و ھێزەکانی ئەکاتسوکی زۆمبی-ئاسا (نیمچە زیندوو). سەرکردەکانی پێنج وڵاتەکە ھەوڵدەدەن کە ناروتۆ بێئاگا بکەن لە جەنگەکە و لێی بشارنەوە، بۆیە دەینێرن بۆ دورگەی نھێنی کیسەڵ لە نزیک کۆمۆگاکوری (گوندی ھەوری شاراوە) بەڵام ناروتۆ بە ڕاستییەکە دەزانێت و لەگەڵ '''کیڵەر بی''' (ھەڵگری دڕندەی ھەشت کلک) ھەڵدێت، پاش ئەوەی ناروتۆ بە یارمەتی 'کیڵەر بی' '''کیوبی''' کۆنتڕۆڵ دەکات، بەرەو مەیدانی جەنگ ڕێدەکەون.
 
[[پەڕگە:Konan (Naruto cosplay).jpg|وێنۆک|ھەوادارێک کە شێوازی جل و بەرگی ھاوشێوەی کۆنانە، کە یەکێکە لە ئەندامەکانی ئەکاتسوکی.]]
 
لەکاتی شەڕوپێکداداندا، دەردەکەوێت کە تۆبی لە ڕاستیدا مادارا ئۆچیھا نییە وەک ئەوەی کە دەیگووت، بەڵکوو ئەو ئۆبیتۆ ئۆچیھایە (ھاوڕێیەکی منداڵی کاکاشی کە وا دەزاندرا لە ژیاندا نەماوە)، و مادارای ڕاستەقینە لە ڕابردوودا ژیانی ئۆبیتۆی ڕزگارکردووە و لەو ساتەوە ھاوکاری یەکتربوون. لەلایەکی ترەوە ساسوکی مێژووی کۆنۆھا و ئەو بارودۆخەی بۆ ڕوون دەبێتەوە کە بووە ھۆی لەناوچوونی خێزانەکەی، جارێکی دیکە پەشیمان دەبێتەوە و بڕیار دەدات کە گوندەکە بپارێزێت و بگەڕێتەوە بۆ لای ناروتۆ و ساکورا بۆ ڕێگەگرتن لە پیلانەکانی ئۆبیتۆ و مادارا، بەڵام مادارا پێش ئەوەی بگات بە ئەنجام لاشەی دەستی بەسەردادەگیرێت لەلایەن کاگویا ئۆتسوتسوکییەوە (شازادەیەکی دێر زەمانە دەیەوێت ھەموو مرۆڤایەتی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە). ئۆبیتۆ بەھۆی کاکاشییەوە ڕق و کینە لە دڵی نامێنێت و خۆی دەکات بە قوربانی بۆ یارمەتیدانی تیمی حەوت لە وەستاندنی کاگویا و بەندی دەکەن، لەبەرئەمە ماداراش لەناو دەچێت. ساسوکی بارودۆخەکە دەقۆزێتەوە و کۆنتڕۆڵی ھەموو دڕندە کلکدارەکان دەکات و دەیەوێت سیستمی بەڕێوەبردنی گوندەکان خاپوور بکات، ناروتۆ ھانی دەدات واز لەو پلانە بھێنێت، بەڵام کەلەڕەقی ساسوکی دەبێتە ھۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوانیاندا و ھەردووکیان دەباتە سەر لێواری مەرگ، لە کۆتایی ساسوکی دان بە دۆڕاندا دەنێت، و پاشگەز دەبێتەوە لەو کینەیەی کە دڵی داگیرکردبوو. پاش کۆتاییھاتنی جەنگەکە کاکاشی دەبێت بە ھۆکاگێی شەشەم و لە تاوانەکانی ساسوکی خۆشدەبێت، ساڵانێک دوای ئەوە کاکاشی واز لەو نازناوە دەھێنێت و ناروتۆ دەبێت بە ھۆکاگێی حەوتەم؛ ھاوسەرگیری لەگەڵ '''ھیناتا ھیوگا''' (نینجایەکی سەر بە خێزانی ھیوگایە و ھەر لەسەرەتای چیرۆکەکەوە شەیدای ناروتۆیە) دەکات و کوڕ و کچێکیان دەبێت کە ناویان دەنێن '''بۆروتۆ و''' و '''ھیماواری'''.
 
== کەسایەتییەکان ==
=== تیمی حەوت ===
* '''ناروتۆ ئۆزۆماکی''': پاڵەوانی چیرۆکەکەیە و یەکەم کەسایەتییە کە [[ماساشی کیشیمۆتۆ|کیشیمۆتۆ]] لە سەرەتای نووسینی چیرۆکەکەوە دیزاینی کردبێت، چەندین تایبەتمەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ کەسایەتییەکانی تری [[شۆنن|شۆنێن]]. ناروتۆ زۆربەی جار گاڵتەی پێدەکرێت لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە لەبەرئەوەی ھەڵگری کیوبییە، بەڵام ئەو ھەمووکات کەسایەتییەکی ڕووخۆش و ئەرێنی ھەیە پەیمان دەدات ھەرگیز واز لە بەدەستھێنانی خەونەکانی نەھێنێت. گەورەترین خەونی ناروتۆ بوون بە ھۆکاگێیە، بۆ ئەوەی ڕێز و پێزانینی دانیشتوانی گوندەکە بەدەست بھێنێت و بیان پارێزێت. ناروتۆ بە درێژاییی چیرۆکەکە لە دەرەوە و ناوەوەی کۆنۆھا دۆست و ھاوڕێی زۆر دروست دەکات و کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر ژیانیان بە جۆریک کە ناروتۆ لە ھەموو جیھاندا ناسراو دەبێت. ناروتۆ لە کۆتاییدا بە خەونەکانی دەگات و دەبێت بە سەرکردەی کۆنۆھا و ھەروەھا ھاوسەرگیری لەگەڵ 'ھیناتا ھیووگا' دەکات و دوو منداڵیان دەبێت بە ناوی 'بۆروتۆ ئۆزۆماکی' و 'ھیماواری ئۆزۆماکی'.
* '''ساسوکی ئۆچیھا''': ڕکابەری ناروتۆیە، لەلایەن کیشیمۆتۆوە وەک کەسایەتییەکی «ژیری بلیمەت» دیزاین کراوە. کاتێک ساسوکی تەمەنێکی منداڵی ھەیە، ئیتاچی ئۆچیھای برا گەورەی، خێزانەکەیان کۆمەڵکوژ دەکات، بەمەش تاکە ئاواتی ساسوکی ئەوەیە ئیتاچی بکوژێت و کەسایەتییەکی سارد و گۆشەگیر دروست دەکات، خەڵکانی تر بەکاردێنێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکانی، ھەرچەندە بە بەردەوامی سەرنجی کچان ڕادەکێشێت کە خۆی زۆر بەمە بێزارە. کاتێک دەبێت بە بەشێک لە تیمی حەوت، وردە وردە ھەستی ھاوڕێیەتی لا دروست دەبێت تەنانەت ژیانی خۆشی دەخاتە مەترسییەوە لە پێناو ناروتۆ و ساکورادا و تا ماوەیەک بیری لای تۆڵەسەندنەوە نامێنێت، بەڵام دوابەدوای دووبارە بینینەوەی ئیتاچی و بەزاندنی لەلایەن ئەوەوە لە کۆنۆھا ھەڵدێت بۆ بەدەستھێنانی ھێزی زیاتر ڕوو دەکاتە تاوانبارێک بە ناوی ئۆرۆچیماروو. لە کۆتاییی بەشی دووەمی چیرۆکەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناو تیمی حەوت و لەگەڵ مامۆستاکەیان، کاکاشی ھێتاکێ، کاگویا لەناودەبەن. ساسوکی لە چیرۆکی بۆروتۆدا پارێزگاری لە کۆنۆھا دەکات و لێکۆڵینەوە لە تیرەی ئۆتسوتسوکی دەکات.
* '''ساکورا ھارونۆ''': ئەندامێکی تیمی حەوتە و ھاوڕێی ناروتۆ و ساسوکییە، لە کاتی دروستکردنی کەسایەتیی ساکورا، کیشیمۆتۆ دان بەوەدا دەنێت کە ھیچ بیرۆکەیەکی نەبووە «کچێکی نموونەیی» دەبێت چۆن بێت، ساکورا لە منداڵیدا بەھۆی [[تەوێڵ|نێوچاوانە]] گەورەکەیەوە لەلایەن منداڵانی ترەوە تەنز دەکرا، بەڵام کچێکی تر پشتیوانی دەکات بە ناوی ''ئینۆ یاماناکا''، ھەرچەندە کە ھەردووکیان گەورەتر دەبن ھاوڕێیەتییان سارد دەبێتەوە بەھۆی ئەوەی کە ھەردووکیان ھەستیان ھەیە بەرامبەر ساسوکی. لە سەرەتای بەشی یەکەمدا ساکورا زیاتر ڕوودەدات بە ساسوکی و ڕقی لە ناروتۆ دەبێتەوە، ھەرچەندە ساسوکی وەک کەسێکی «بێزارکەر» لێی ئەڕوانێ و ناروتۆ شەیدایەتی. بە بەرەو پێشچوونی چیرۆکەکە تێڕوانینی ساکورا بۆ ناروتۆ دەگۆڕێت و وەک ھاوڕێیەک دەیبینێت، لە ھەمان کاتدا ئەو ھەستەی بەرامبەر ساسوکی ھەیبوو دەبێت بە خۆشەویستییەکی قووڵ.
* '''کاکاشی ھێتاکێ''': سەرکردەی تیمی حەوتە و مامۆستای ھەریەک لە ناروتۆ و ساسوکی و ساکورایە، کیشیمۆتۆ لە سەرەتاوە وای دانابوو کە کاکاشی زووتر لە چیرۆکەکەدا دەرکەوێت. کاکاشی وەک کەسێکی ھێمن و لەسەر خۆ پیشان دەدرێت کە ئاگای لە ئەندامەکانی تیمی حەوتە و لە ناکۆکی دووریان دەخاتەوە، کاکاشی زۆر خەمساردە و زۆرکات لە کار و چاوپێکەوتنەکانی دوادەکەوێت. کاکاشی خاوەنی چاوێکی شارینگانە کە لەلایەن ئۆبیتۆ ئۆچیھای ھاوڕێی منداڵییەوە پێی بەخشراوە و بەردەوام دایدەپۆشێت تەنھا لەکاتی بەرەنگاربوونەوەدا بەکاریدێنێت. کاتێک ئەوەی چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر ڕابردووی، ڕووندەبێتەوە کە کاکاشی قوتابیی باوکی ناروتۆ بووە و لەلایەن ئەوەوە ڕاھێنانی پێکراوە. دوای کۆتایھاتنی جەنگە مەزنەکە کاکاشی دەبێت بە ھۆکاگێی شەشەم و ساڵانێک سەرکردایەتی کۆنۆھا دەکات، تا دواتر جێگاکەی بۆ ناروتۆ چۆڵ دەکات.
 
=== دۆستەکان ===
* '''جیرایا''': نینجایەکی کۆنۆھایە و مامۆستای ناروتۆیە، کیشیمۆتۆ لە ھەموو پەیوەندییەکانی نێوان مامۆستا و قوتابیدا، پەیوەندی نێوان جیرایا و ناروتۆی لە ھەموویان پێ جوانترە. لە تەمەنی منداڵیدا جیرایا قوتابی ''ھایروزێن ساروتۆبی'' بووە لەگەڵ تسونادێ و ئۆرۆچیماروو. جیرایا نەک تەنھا ناروتۆ، بەڵکوو مامۆستاییەتی ناگاتۆ و '''میناتۆ'''شیمیناتۆشی کردووە. لە بەشی یەکدا ڕاھێنان بە ناروتۆ دەکات، لە بەشی دوودا دەڕوات بۆ لێکۆڵینەوە لە گرووپی ئەکاتسوکی، تا بۆی دەردەکەوێت کە ناگاتۆ سەرکردەی گرووپەکەیە، لەلایەن '''شەش لاشەکەی پەین''' کە کۆنتڕۆلکراوی ناگاتۆن دەکوژرێت، پێش مردنی نامەیەک بۆ ئاگادارکردنەوەی گوندەکە دەنێرێت.
* '''کوشینا ئۆزۆماکی''': دایکی پاڵەوانی چیرۆکەکە «ناروتۆ ئۆزۆماکی» یە و ھاوسەری ھۆکاگێی چوارەم، میناتۆ نامیکازێیە، پێش ناروتۆ ھەڵگری ڕێویە نۆ کلکەکە بووە. ھەرچەندە ناروتۆ شێوەی لە باوکی دەچێت، بەڵام کەسایەتییە ڕووخۆش و عەجوولەکەی چووەتەوە سەر دایکی. کوشینا لەبەرئەوەی لە خێزانی ئۆزۆماکییە، خاوەنی ھێزێکی تایبەتە و دوابەدوای '''میتۆ ئۆزۆماکی''' دەبێت بە ھەڵگری ''کیوبی'' و لە وڵاتەکەی دووردەخرێتەوە بۆ کۆنۆھا. لەوێ میناتۆ دەناسێت و دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە و ھاوسەرگیری دەکەن. لەکاتی منداڵبووندا، ئۆبیتۆ ئۆچیھا (کە لەم کاتەدا لەژێر دەستی مادارادایە و بە ماسکێک [[دەموچاو|ڕووی]] خۆی حەشاردەدات) ھێرش دەکاتە سەریان و کیوبی بەرەڵا دەکاتە سەر گوندەکە، میناتۆ و کوشینا ژیانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ بەندکردنی کیوبی لە ناو لەشی کۆرپەکەیاندا (لەگەڵ ھەندێک وزەی خۆشیان)، لە بەشی دوودا لەڕێگەی ئەو وزەیەوە لە خەیاڵی ناروتۆدا دەردەکەوێت و ئەو ڕووداوانەی شازدە ساڵ لەوەوبەری بۆ باس دەکات، پێش ڕۆیشتنی، داوای لێبووردن لە ناروتۆ دەکات لەبەر ئەو ھەموو ناخۆشییەی بەسەریدا ھاتووە بەھۆی بوونی کیوبی لە لاشەیدا.
* '''سای''': نینجایەکە لە بەشی دووەمی چیرۆکەکەدا دەردەکەوێت و بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنی ساسوکی دەگرێتەوە لە تیمی حەوتدا، تەکنیکی وێنەکێشان بەکاردەھێنێت کە ھەر وێنەیەک دەکێشێت دەیھێنێتە ژیان. کیشیمۆتۆ بە ئەنقەست شێوە و کەسایەتی وەک ساسوکی دروستکردووە.
* '''یاماتۆ''': لە بەشی دوودا دەناسرێت کە بۆ ماوەیەکی کاتی وەک سەرکردەی تیمی حەوت شوێنی کاکاشی دەگرێتەوە، بەکارھێنەری تەکنیکی دار و تەختەیە.
* '''ئیروکا ئۆمینۆ''': مامۆستای چوونینە لە ئەکادیمیای نینجا، ھەرچەندە بە منداڵی دایک و باوکی لەلایەن دڕندە نۆ کلکەکەوە کوژراون، بەڵام باوەڕی بەوە ھەیە کە ناروتۆ دەبێت بە نینجایەکی گەورە. لە کۆتاییی چیرۆکەکە و کاتی ھاوسەرگیریکردنی ناروتۆ و ھیناتا، لە شوێنی باوکی ناروتۆ لەوێ ئامادەیە.
* '''گارا''': ھاوشێوەی ناروتۆ ھەڵگری دڕندەیەکی کلکدارە، لە سەرەتاوە وەک دوژمن دەردەکەوێت، بەڵام دواتر دەبێت بە دۆست، دوو ڕابردووی ھاوشێوەیان ھەیە، بەڵام دوو کەسایەتی تەواو پێچەوانە، دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ ناروتۆ، بۆی دەردەکەوێت کە ئەویش بە ھەمان شێوە ھەڵگری کلکدارێکە، وردە وردە بیرکردنەوەی دەگۆڕێت و لە باتی ئازاردان، یارمەتی خەڵک دەدات، لە بەشی دووەمدا شوێنی باوکی دەگرێتەوە وەک کازێکاگێی پێنجەمی گوندی سوناگاکوری. گارا لە جەنگی کۆتاییدا لەگەڵ سەرکردەی گوندەکانی تردا بەشداری دەکات.
* '''ئەی''': ڕایکاگێی چوارەمە (سەرکردەی گوندی کومۆگاکوری) و زڕبرای کیڵەر بییە، پیاوێکی بەھێزە و خاوەنی بیر و بۆچوونێکی پتەوە، لەدوای مردنی میناتۆ، بەخێراترین نینجا دادەنرێت. لە جەنگە گەورەکەدا دەبێت بە سەرکردەی ھێزە یەکگرتووەکانی شینۆبی.
* '''کیڵەر بی''': نینجایەکی گوندی کۆمۆگاکورییە، برا بچووکی ھەڵگیراوەی '''ئەی'''ە،ئەیە، ھەڵگری گیوکییە (دڕندەی ھەشت کلک)، توانای بەکارھێنانی حەوت [[شمشێر|شیری]] ھەیە لە یەک کاتدا و لە ھونەری [[زۆرانبازی]]یش شارەزایە. کیڵەر بی یارمەتی ناروتۆ دەدات لە کۆنتڕۆڵکردنی کیوبی.
* '''مەی تێرومی''': میزوکاگێی پێنجەمی گوندی کیریکاگورییە، توانای ھەیە ھەریەک لە تەکنیکی زەوی و ئاگر تێکەڵ بکات بۆ دروستکرنی شلەیەکی گڕکانی. لە جەنگی کۆتاییدا یارمەتی سەرکردەی گوندەکانی تر دەدات.
* '''ئۆنۆکی''': تسوچیکاگێی سێیەمی گوندی ئیواکاگورییە و کوڕەزای یەکەم تسوچیکاگێیە. ئۆنۆکی بۆ ماوەیەکی زۆرە لە پلەی تسوچیکاگێ دایە بەجۆرێک چەندان کەسایەتی مێژووی بینیووە کە یەکێک لەوانە مادارا ئۆچیھایە.
 
==== تیمی ھەشت ====
* '''ھیناتا ھیووگا''': کچێکی شەرمنی سەر بە خێزانی ھیوگایە و یەکێکە لە ئەندامەکانی تیمی ھەشت، خاوەنی چاوی '''بیاکوگان'''ەبیاکوگانە (کە خێزانی ھیووگا پشتاوپشت بۆیان ماوەتەوە) ھەر لە سەرەتای زنجیرەکەوە ھەستی بەرامبەر ناروتۆ ھەیە. زۆر جار شەرمنییەکەی کێشەی بۆ دروست دەکات، بەڵام کۆڵنەدان و پەرۆشی ناروتۆ بۆ بەدەستھێنانی خەونەکانی دەبێت بە پاڵنەر بۆی کە زیاتر باوەڕی بە خۆی بێت. ھەستەکانی ھیناتا بەرامبەر ناروتۆ وردە وردە دەبێت بە خۆشەویستی. تا ئەو کاتەی لە بەشی دووی چیرۆکەکەدا کاتێک پارێزگاری لە ناروتۆ دەکات لە بەرامبەر '''پەین'''داپەیندا «یەکێک لەو لاشانەی لەلایەن ناگاتۆوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن» دان بە خۆشەویستی خۆیدا دەنێت بۆ ناروتۆ. لە کۆتاییدا ھیناتا ھاوسەرگیری لەگەڵ ناروتۆ دەکات و دوو نەوەیان دەبێت.
* '''کیبا ئینوزوکا''': ئەندامێکی تیمی ھەشتە و لە تیرەی ئینوزوکایە، خێزانێکن کە شێوەیان چەند تایبەتمەندییەکی [[سەگ]]ی ھەیە (وەک ددان، نینۆک، موو)، کیبا باشترین ھاوڕێی سەگێکە بە ناوی 'ئاکاماروو'، کە لە جەنگدا ھاریکاری دەکات.
* '''شینۆ ئابورامێ''': یەکێکە لە ئەندامانی تیمی ھەشت و لە خێزانی ئابورامایە، کە خێزانێکن پەیوەندییەکی نائاساییان ھەیە لەگەڵ جۆرە مێروویەک کە پێی دەوترێت «مێرووی وێرانکار» و ڕێگەیان پێدەدەن کە لە لاشەیان بەکاربێنن وەک لانەیەک. خەڵکانی تر شینۆ بە «ترسناک» ناو دەبەن، بەڵام ئەو خەمخۆرێکی گەورەی ھاوڕێ و دۆستەکانیەتی.
* '''کورینای یوھی''': سەرکردەی تیمی ھەشتە، بەکارھێنەرێکی لێھاتووی ئەو تەکنیکانەیە کە ڕکابەر دەخەنە خەیاڵەوە و سەر لە ھەستەوەرەکانی تێکدەدەن. کورینای لە ھیناتاوە زۆر نزیکە، تەنانەت وەک دایکی دووەمیەتی، کورینای زۆربەی جار لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی '''ئاسوما ساروتۆبی'''داساروتۆبیدا دەبیندرێت، دواتر لە بەشی دووەمدا دەردەکەوێت دووگیانە بە منداڵی ئاسوما، دوای چەند مانگێک لە مردنی ئاسوما، کورینای منداڵێکی دەبێت و ناوی دەنێت 'میرای ساروتۆبی'.
 
==== تیمی دە ====
* '''شیکەماروو نارا''': ئەندامێکی تیمی دەیە و یەکێکە لە زیرەکترین کەسایەتییەکانی ناو چیرۆکەکە، زۆرجار پلانی ئاڵۆز بەکاردەھێنێت بۆ بەزاندنی ڕکابەرەکانی، شیکەمارۆ دەتوانێت سێبەری خۆی درێژ بکاتەوە بۆ کەسێکی تر و کۆنتڕۆڵی جووڵەکانیان بکات.
* '''چۆجی ئاکیمیچی''': ئەندامێکی تیمی دەیە و ئارەزوویەکی زۆری ھەیە بۆ خواردن، کەسانی تر بە [[قەڵەوی|قەڵەو]] بانگی دەکەن، بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە قەڵەو بێت و بەھانەی ئەوە دەھێنێتەوە کە «ئێسکی ئەستوورە»، چۆجی شیکەماروو بە باشترین ھاوڕێی خۆی دەزانێت و ئامادەیە ژیانی خۆی لەپێناودا بەخت بکات. دەتوانێت لە شەڕکردندا قەبارەی خۆی یاخود ئەندامێکی دیاریکراوی زیاد بکات.
* '''ئینۆ یاماناکا''': ئەندامێکی تیمی دەیە و ھاوڕێی منداڵیی ساکورایە، تەکنیکی مێشک کۆنتڕۆلکردن بەکاردەھێنێت بۆ گواستنەوەی [[ھۆشیاری|ئاگایی]] خۆی بۆ مێشکی کەسێکی تر و دەستبەسەرداگرتنی لاشەیان. ئینۆ لە کۆتاییی چیرۆکەکەدا ھاوسەرگیری لەگەڵ '''سای''' دەکات.
 
[[پەڕگە:Poing américain azuma.svg|چەپ|وێنۆک| 250px|یەکێک لە چەقۆ مستەکۆڵەکانی ''ئاسوما ساروتۆبی'' کە لە شەڕدا بەکاری دەھێنێت.]]
* '''ئاسوما ساروتۆبی''': سەرکردەی تیمی دەیە و کوڕی ھۆکاگێی سێھەمە. دوو چەقۆی مستەکۆڵەیی بەکاردەھێنێت لە شەڕکردندا، بەردەوام لەگەڵ کورینای ھاوڕێی منداڵیدا دەبیندرێت، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە ھیچ شتێک لە نێوانیاندا ھەبێت، تا دواتر ڕووندەبێتەوە کە کورینای دووگیانە بە منداڵی ئەو. ئاسوما لە بەرەنگاربونەوەی '''ھیدان'''داھیداندا دەمرێت، شیکەمارۆ دواتر تۆڵەی مامۆستاکەی دەکاتەوە و ھەمان چەقۆ مستەکۆڵەیییەکانی ئەو بەکار دەھێنێت بۆ لەناوبردنی ھیدان.
 
==== تیمی گای ====
* '''ڕۆک لی''': ئەندامێکی تیمی گاییە و خۆشەویسترین قوتابییە لەلای مایت گای، ناتوانێت تەکنیکانی '''نێنجوتسوو''' (وزەی نێن) '''گێنجوتسوو''' (خەیاڵ و فێڵکردن لە ھەستەوەرەکان) بەکاربھێنێت وەک نینجاکانی تر، بەڵام کۆڵنەدانی وا لە گای دەکات کە بیکات بە قوتابی خۆی و فێری تەکنیکی '''تایجوتسوو'''یتایجوتسووی (کە زیاتر پشت بە ھێزی جەستە دەبەستێت) بکات، گای چەند جووڵەیەکی بەھێز و تەنانەت قەدەغەشی فێر دەکات، کە ئەویش کردنەوەی ھەر ھەشت دەرچەکەی وزەیە لە لاشەدا، بە مەرجێک ''لی'' تەنھا کاتێک ئەم جووڵەیە بەکاربھێنێت کە پارێزگاری لە کەسێکی ئازیزی دەکات.
* '''نێجی ھیوگا''': ئەندامێکی تیمی گاییە و سەر بە خێزانی ھیوگایە و ئامۆزای ھیناتایە. خاوەنی چاوی بیاکوگانە، دەتوانێت بەکاریبھێنێت بۆ بینینی خاڵە لاوازەکانی ڕکابەرەکەی و کردنە ئامانجیان. نێجی لە جەنگە مەزنەکەدا خۆی دەکات بە قوربانی بۆ پاراستنی ناروتۆ و ھیناتا لە ھێرشێکی ئۆبیتۆ ئۆچیھا. دواتر ناروتۆ کوڕەکەی ناو دەنێت '''بۆروتۆ''' کە وشەیەکە لە زمانی ژاپۆنیدا لەگەڵ وشەی ''نێجی'' پێکەوە دێن.
* '''تێنتێن''': ئەندامێکی تیمی گاییە و ئارەزووی ئەوە دەکات کە بیسەلمێنێت کچە نینجاکانیش دەتوانن وەک کوڕە نینجاکان بەھێزبن، دەتوانێت سەدان چەکی وەکوو جۆری جیاواز لە شمشێر و چەقۆ بەکاربھێنێت.
* '''مایت گای''': سەرکردەی تیمی گایە (کە بەناوی خۆیەوەیەتی) و زۆربەی کاتەکانی بۆ ڕۆک لی تەرخان دەکات، کاکاشی بە ڕکابەری خۆی دەزانێت و کێبڕکێی لەگەڵ دەکات (سەرەڕای ئەوەی کاکاشی زۆر گوێی پێنادات). گای نینجایەکی زۆر بەھێزە و توانایەکی گەورەی ھەیە لە بەکارھێنانی '''تایجوتسوو'''،تایجوتسوو، تەنانەت لە جەنگە مەزنەکەدا ئەو لە ھەموو کەسێک نزیکتر بوو لە بەزاندنی مادارا ئۆچیھا، بە ڕادەیەک مادارا دانی پێدادەنێت وەک بەھێزترین ڕکابەر ڕووبەڕووی بووبێتەوە، بەڵام دوای کردنەوەی ھەر ھەشت دەرچەکەی وزە لە لاشەدا بۆ بەزاندنی مادارا، زیانێکی زۆر بە لاشەی گەیشت بە جۆرێک چارەسەرکردنی قاچی ڕاستی ئەستەم بوو، بۆیە دەبێت بە کەمئەندام، بەڵام لە نینجابوونی خۆی کۆڵنادات.
 
==== ھۆکاگێکان ====
[[پەڕگە:Chapeau Hiruzen Sarutobi.svg|چەپ|وێنۆک| 200px|ئەو جۆرە کڵاوەی کە ھۆکاگێکان لەسەری دەکەن]]
* '''ھاشیراما سێنجو''': ھۆکاگێی یەکەم و ھاو-دامەزرێنەری گوندی کۆنۆھایە وەک یەکەم گوندی نینجا، نینجایەکی ڕێزداری سەردەمی خۆی بووە و ناسراو بووە بە «خواوەندی شینۆبی»، لە منداڵیدا ھاوڕێیەتی لەگەڵ مادارا دروستکردووە، ھەرچەندە بوون بە دوژمن لە گەنجێتییاندا، بەڵام لە کۆتاییدا پێکدێن و گوندی کۆنۆھا دادەمەزرێنن، ھاشیراما بەھۆی بەژداریکردنی لە چەند جەنگێکی سەردەمی خۆی دەمرێت، بەھۆی تەکنیکی قەدەغەی «زیندووبوونەوە» ('''Edō Tensei''') دەگەڕێندرێتەوە ژیان، تا دواتر لە کۆتاییی جەنگە مەزنەکەدا و دوای مردنی کاگویا، ڕۆحی بەیەک جاری دەسپێردرێت.
* '''تۆبیراما سێنجو''': ھۆکاگێی دووەم و برا بچووکی ھاشیرامایە، مامۆستای ھایروزێن ساروتۆبییە. یەکەم ھۆکاگێ بووە کە ژێرخانی ئابووری بۆ گوندەکە بنیادناوە و ناوەندی خوێندنی وەکوو ئەکادیمیای نینجا و بەشی پاراستن وەکو ھێزی پۆلیسی دروستکردووە. بە بەھێزترین بەکارھێنەری شێوازی ئاو دادەنرێت، ھەروەھا داھێنەری چەندەھا تەکنیکە و یەکێک لەوانەش تەکنیکی قەدەغەکراوی زیندووبوونەوەیە، بەڵام لەبەر شومی ئەم تەکنیکە وازی لە پەرەپێدانی داوە. تۆبیراما لە جەنگی مەزنی چوارەمدا زیندوو دەکرێتەوە، بەڵام وەک ھۆکاگێکانی تر دوای لەناوچوونی کاگویا وەک ھۆکاگێکانی تر لەژێر چنگی ئەو تەکنیکە ڕزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ جیھانیەکی تر.
* '''ھایروزێن ساروتۆبی''': ھۆکاگێی سێیەمە و بۆ درێژترین ماوە لەو پلەیەدا دەمێنێتەوە چونکە دوای مردنی ''میناتۆ'' دووبارە ئەو پلەیە ھەڵدەگرێت. کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆیە و بە «پرۆفیسۆر» ناسراوە لەبەرئەوەی ھەموو تەکنیکێکی نینجایی دەزانێت لە کۆنۆھا. مامۆستای جیرایا و تسونادێ و ئۆرۆچیماروو بووە. ئۆرۆچیماروو نازدارترین قوتابی بووە لەلای و تایبەتمەندییە شەڕەنگێزییەکانی ھەردەم پشتگوێ دەخست. تا دوای ساڵانێکی زۆر ئۆرۆچیماروو ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا و ساروتۆبی دەکوژێت، بەڵام پێش مردنی ھەردوو دەستی ئۆرۆچیماروو لەکار دەخات. ساروتۆبی دواتر لە جەنگە مەزنەکەدا زیندوو دەکرێتەوە و دوای مردنی کاگویا دەگەڕێتەوە بۆ جیھانی دوای مردن.
* '''میناتۆ نامیکازێ''': ھۆکاگێی چوارەمە، باوکی ناروتۆ و ھاوسەری کوشینایە، قوتابی جیرایایە و مامۆستای کاکاشی و ئۆبیتۆ و ''رین نۆھارا''یە. میناتۆ نازناوی خێراترین نینجای لێنراوە بەھۆی بەکارھێنانی تەکنیکی «ھەورەبروسکەی فڕیوو» ەوە کە لەلایەن تۆبیراما سێنجووە داھێنراوە. میناتۆ بەھۆی تەکنیکی قەدەغەکراوی زیندووبوونەوەوە دەگەڕێندرێتەوە ژیان، پێش بەیەکجاری ڕۆیشتنی دوای مردنی کاگویا، بەڵێن دەدات بە ناروتۆ کە لە جیھانی دواتر بۆ دایکی باس بکات ناروتۆ چەند گەورەبووە.
* '''تسونادێ''': یەکێکە لە قوتابییەکانی ساروتۆبی لەگەڵ جیرایا و ئۆرۆچیماروو. ھەرچەندە وەک ٢٠ ساڵان دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەمەنی لە ٥٠ ساڵ بەرەو سەرەوەیە و بەھۆی تەکنیکی تایبەتەوە گەنجی خۆی دەپارێزێت و ھەروەھا ھێزێکی بێپایانی ھەیە و دەشتوانێت برین و پێکان بەخێرایییەکی زۆر چارەسەر بکات. تسونادێ کچەزای ھاشیراما سێنجو و میتۆ ئۆزۆماکییە، دوای بیبینی ناروتۆ و کاریگەری لەسەری، ئامادەباشی خۆی دەردەبڕێت بۆ وەرگرتنی پۆستی ھۆکاگێ، دەبێت بە مامۆستای ساکورا و دوای جەنگ لە بەرژەوەندی کاکاشی واز لە پلەی ھۆکاگێ دەھێنێت.
 
=== دوژمنەکان ===
* '''کاگویا ئۆتسوتسوکی''': دوژمنی سەرەکی چیرۆکەکە و ئەندامی خێزانی ئۆتسوتسوکییە، ناسراوە بە "«خواوەندی کەروێشک"». کاگویا ھێزێکی بێپایانی دەستدەکەوێت دوای ئەوەی میوەی "'''«داری نەمری'''"» دەخوات دەبێت بە بەشێک لە دارەکە. بەھۆی دڵپیسییەوە، کاگویا لەشکرێک دروست دەکات کە پێکھاتووە لەو مرۆڤانەی کە لەلایەن داری نەمرییە و قوتدراون شێوەیان گۆڕدراوە بۆ '''زێتسووی سپی'''،سپی، بۆئەوەی خۆی بیپارێزێت لە ئەندامەکانی تری خێزانەکەی، ئەمە و چەند کردەوەیەکی تر وا لە خەڵک دەکات کە بە ئەھریمەن ناوی ببەن. دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت کە ھەندێک لە ھێزەکەی گوێزراوەتەوە بۆ ھەردوو کوڕەکەی ('''ھۆگۆرۆمۆ''' و '''ھامورا''')، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و لەگەڵ داری نەمریدا یەکدەگرن بۆ پێکھێنانی دڕندەی دە کلک، '''جووبی'''،جووبی، بەڵام دەبەزێت و جووبی لەلایەن ھۆگۆرۆمۆوە لە ناو [[مانگ]]دا بەند دەکرێت، ھەموو وزەکەی کاگویایش بەش بەش دەکرێت بۆ پێکھێنانی نۆ دڕندەی کلکدار (لە یەک کلکەوە تا نۆ کلک)، بەڵام لە کۆتا چرکەدا کاگویا '''زێتسووی ڕەش''' دروست دەکات بۆ پلانگێڕیکردن لە گێڕانەوەی بۆ جیھانی ڕاستی. لە جەنگە مەزنەکەدا، زێتسووی ڕەش مادارا بە سەرکەوتوویی بەکاردەھێنێت و لاشەی لەباردەکات بۆ کاگویا کە تێیدا بژی و لەڕێگەیەوە بگەڕێتەوە جیھانی ڕاستەقینە. کاگویا کاتێک ساسوکی و ناروتۆ دەبینێت بڕیاردەدات لەناویان ببات بەھۆی ئەوەی کوڕەکانی خۆی دێننەوە بیر، بەڵام بە یارمەتیی ئۆبیتۆ، تیمی حەوت جارێکی دیکە کاگویا لەگەڵ جوبیدا بەند دەکەن.
* '''مادارا ئۆچیھا''': یەکێکە لە دوو دامەزرێنەری گوندی کۆنۆھا ھاوشانی ھاشیراما سێنجو. مادارا پیاوێکی زۆر لووتبەرز و باوڕبەخۆیە. دوای بەرەنگاربوونەوەیەک لەگەڵ ھاشیراما، وا باوەڕ دەکرێت مردبێت، بەڵام ڕزگاری دەبێت و خۆی حەشاردەدات و پلانگێڕی دەکات بۆ زیندووبوونەوەی لە داھاتوودا، بۆیە دوای ئەوەی ئۆبیتۆ ڕزگاردەکات، دەیھێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە. بەدرێژاییی چیرۆکەکە ئۆبیتۆ خۆی وەک مادارا نیشاندەدات، تا دواتر مادارا زیندوو دەکرێتەوە و دەبێت بە ھەڵگری دڕندە نۆ کلکەکە، ڕووبەڕووی ھەموو نینجا و سەرکردەی گوندەکان دەبێتەوە و تێکڕایان دەبەزێنێت، سەرەڕای بەھێزی، زێتسووی ڕەش فێڵی لێدەکات و لاشەی لەلایەن کاگویاوە دەستی بەسەردا دەگیرێت. دوای بەنددکردنی کاگویا، مادارا ئازاد دەبێت، بەڵام بەھۆی ئەو زیانە زۆرەی پێیگەیشتووە ناتوانێ بەردەوامبێت لە ژیان، و پێش مردنی لە ھاشیراما سێنجو خۆشدەبێت.
* '''ئۆرۆچیماروو''': دوژمنی سەرەکی بەشی یەکی چیرۆکەکەیە، ماوەیەک ئەندامی ئەکاتسوکی بووە، لە سەرەتاوە قوتابی ژێر دەستی ھۆکاگێی سێیەم بووە، لەگەڵ جیرایا و تسونادێ نازناوی '''''سێ نینجای ئەفسانەی'''ئەفسانەیان''یان لێنراوە. ئۆرۆچیماروو خەونی گەورەی ئەوەیە کە نەمری بەدەستبھێنێت، بۆیە تەواوی تەکنیکەکانی جیھانی نینجا فێربووە و تاقیکاری لەسەر نینجاکانی تر دەکات. ئەو ڕێگایەی بەکاریدەھێنێت بۆ درێژکردنەوەی ژیانی، پێکدێت لە گواستنەوەی ئاگایی خۆی لە لاشەیەکەوە بۆ لاشەیەکی دیکە دوای ھەرچەند ساڵێک، لاشەی ساسوکی ئامانجی داھاتوویەتی. ئۆرۆچیماروو دوای بەشی دووی چیرۆکەکە لەژێر چاودێریی یاماتۆدا دەمێنێتەوە پاش ھەڵگرتنی ڕق و کینەی لە بەرامبەر کۆنۆھا.
 
==== ئەکاتسوکی ====
[[پەڕگە:New Masque Madara.svg|چەپ|وێنۆک| 150px|یەکێک لەو ماسکانەی کە ئۆبیتۆ لەژێر ناوی مادارا کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی پێدەشارێتەوە.]]
* '''ئۆبیتۆ ئۆچیھا''': سەرکردەی ڕاستەقینەی ئەکاتسوکییە و پێشتر ناسراوبووە بە '''تۆبی'''. لەگەڵ '''رین نۆھارا''' و کاکاشی لە ھەمان تیمدا بوون بە مامۆستایەتی میناتۆ. ئۆبیتۆ وەک ناروتۆ خەونی ئەوە بوو ببێت بە ھۆکاگێ و خۆشەویستییەکی تاکلایەنەی ھەبوو بۆ ''رین''. دوای ئەوەی کۆمەڵێک نینجا رین دەڕفێنن، لە ھەوڵی ڕزگارکردنیدا ئۆبیتۆ دەکەوێتە ژێر داڕمانی بەردەوە و لای ڕاستی جەستەی تیکدەشکێت، پێش مردنی چاوی چەپی خۆی دەدات بە کاکاشی و داوای لێ دەکات کە ئاگای لە رین بێت. دوای ئەوەی کاکاشی و رین وادەزانن ئۆبیتۆ مردووە، مادارا ڕزگاری دەکات و چارەسەری بۆ دەکات، و دەیکات بە قوتابی خۆی. ئۆبیتۆ دواتر رین لە بەرچاویدا دەمرێت، ڕق و کینەیەکی بێشوومار دەست بەسەر ژیرییدا دەگرێت. ئۆبیتۆ ھۆکاری مردنی میناتۆ و کوشینا بوو بە بەڕەڵاکردنی کیوبی. دوای ساڵانێک، ناگاتۆ بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی ئەکاتسوکی و خۆی لەپشت پەردەوە کۆنتڕۆڵیان دەکات و پلان دەگێڕێت. لە جەنگە مەزنەکەدا ڕووبەڕووی کاکاشی دەبێتەوە، بەڵام بەوە دەزانێت کە کاکاشی ھیچ تاوانێکی نەبووە لە کوشتنی رین، پەشیمان دەبێتەوە و بۆ ڕزگارکردنی کاکاشی و ناروتۆ لە ھێرشێکی کاگویادا خۆی دەکات بە قوربانی، پێش مردنی سوپاسی کاکاشی دەکات کە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی بیرھێنایەوە. [[پەڕگە:This is an anime character called pain.jpg|ڕاست|وێنۆک| 250px|لاشەی '''یاھیکۆ''' کە لەدوای مردنی لەلایەن ناگاتۆوە کۆنترۆڵ دەکرێت.]]
* '''ناگاتۆ''': وەک سەرکردەی ئەکاتسوکی سەیردەکرێت، پێشتر قوتابی جیرایا بووە. ناگاتۆ جیرایا دەکوژێت کاتێک لەسەر ڕێگەی دەوەستێت. ناگاتۆ دوای مردنی '''''یاھیکۆ'''''ی باشترین ھاوڕێی، گروپی ئەکاتسوکی دادەمەزرێنێت و بڕیاردەدات جیھان فێری ئەو ئازارە بکات کە خۆی چەشتوویەتی. ناگاتۆ ھاوشێوەی ناروتۆ لە نەوەی خێزانی ئۆزۆماکییە. بە منداڵی لەلایەن ماداراوە چاوی '''ڕینێگانی''' پێبەخشراوە کە بەھۆیەوە شەش لاشەی تر کۆنتڕۆڵ دەکات (یەکێک لەوانە لاشەی یاھیکۆیە)، ناروتۆ دواتر دەیبەزێنێت و لە تاوانەکانی خۆشدەبێت.
* '''ئیتاچی ئۆچیھا''': نینجایەکی پێشووی کۆنۆھایە، ھەر لە منداڵییەوە یەکێک بووە لە لێھاتووترین ئەندامانی خێزانی ئۆچیھا. کاتێک ئیتاچی کۆمەڵکوژی خێزانەکەی دەکات، بۆ بەشێکی زۆری چیرۆکەکە وەک دوژمنێک دەردەکەوێت، بەڵام ڕووندەبێتەوە ئیتاچی بۆ ڕێگەگرتن لە کودەتای خێزانی ئۆچیھا بەسەر کۆنۆھادا و بە فرمانی سەرکردەکانی کۆنۆھادا ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامداوە.
* '''زێتسوو''': تاکە ئەندامی ئەکاتسوکییە کە مرۆڤ نییە، لاشەی دوو بەشە (سپی و ڕەش) دەتوانن جیاببنەوە بۆ دروستکردنی زیتسووی ڕەش و زێتسووی سپی. ھەردوو زێتسوو لەلایەن کاگویاوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ جیھانی ڕاستی دروستکراون، زۆرجار لەیەک لاشەی نیو ڕەش و نیو سپیدان، بەڵام ھەندێک جار جیادەبنەوە بۆ دوو لاشە. زێتسووی سپی دەتوانێت ژمارەی خۆی زیادبکات کە زۆربەیان لەلایەن ھێزە یەکگرتووەکانی شینۆبییەوە دەکوژرێن. ناروتۆ زێتسووی ڕەش لەگەڵ کاگویا بەنددەکات بۆ ئەوەی دووبارە ئەو ڕزگار نەکاتەوە.
 
[[پەڕگە:Bomb deidara 1.svg|چەپ|وێنۆک| 250px|دوو جۆر لە بۆمبەکانی ''دیدارا'']]
* '''دیدارا''': نینجایەکی پێشوی ئیواگاکورییە، لەلایەن ئیتاچییەوە ڕازی دەکرێت ببێتە بەشێک لە ئەکاتسوکی. دیدارا لەناو ھەردوو لەپی دەستی دوو دەم ھەیە، کاتێک [[خۆڵ|گڵ]] دەجاون دەیگۆڕن بۆ پەیکەری جۆراوجۆر کە بە ئەندازەی جیاواز وەک بۆمب دەتەقنەوە. لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ ساسوکیدا بۆ ئەوەی ساسوکی بکوژێت، لاشەی دەگۆڕێت بۆ بۆمبێکی گەورە، دەتەقێتەوە و پاشان دەمرێت، ھەرچەندە تەقینەوەکە شکست دێنێت لە کوشتنی ساسوکی.
* '''ھیدان''': نینجایەکی نەمرە کە چێژ لە ئازاردانی ڕکابەرەکانی دەبینێت. دوای خواردنەوەی دڵۆپێک لە خوێنی ڕکابەرەکەی، لاشەی ھەردووکیان جۆرە پەیوەندییەک دروستدەکات کە ھیدان ھەر زیانێک بە جەستەی خۆی بگەیەنێت، ئازار بە بەرامبەرەکەی دەگات، بەم شێوەیە ئاسوما ساروتۆبی دەکوژێت، بەڵام شیکامارۆ تۆڵەی مامۆستاکەی دەکاتەوە و لاشەی ھیدان دەتەقێنێتەوە.
* '''کاکوزو''': نینجایەکی پێشووی گوندی تاکیگاکورییە، کاکوزۆ چاوچنۆکە و تەنھا بۆ پارە کرداری کوشتن ئەنجام دەدات. لاشەی کاکوزۆ پڕە لە دەزووی ڕەش کە لە حاڵەتی لێبوونەوەی ھەر پارچەیەکی لەشی دووبارە یەکدەگرنەوە، کاکوزۆ دڵی ڕکابەرەکەی دەبات و تا چوار دڵ دەتوانێت لە پشتیدا ھەڵبگرێت (کە ھەر یەکەیان بە چوار ماسکی دووراوەوە بە پشتیەوە داپۆشراون) و بۆ درێژکردنەوەی ژیانی. دوای بەرەنگاربونەوەی لەگەڵ کاکشی و ناروتۆ، خۆی و دڵەکانیشی لەناودەچن.
* '''کیسامێ ھۆشیگاکی''': نینجایەکی پێشوی گوندی کیریگاکورییە، زیاتر لەگەڵ ئیتاچیدا جێبەجێکردنی ئەرک دەکەن. پێستێکی شین و تایبەتمەندی [[کۆسە]]ی ھەیە (وەک کەوانەی ڕیشدار ددانی تیژ). شمشێرێکی زەبەلاحی دڕکاوی بەکاردەھێنێت کە دەتوانێت وزەی (چاکرا) ڕکابەرەکەی ھەڵبمژێت. کیسامێ لەلایەن مایت گاییەوە دەبەزێندرێت، بەڵام خۆی دەکوژێت بە بانگکردنی چەند کۆسەیەک بۆ خواردنی.
* '''کۆنان''': تاکە ئەندامی ئافرەتە لە گرووپی ئەکاتسوکی، یارمەتیدەری ناگاتۆیە، لاشەی دەتوانێت ژمارەیەک [[ئۆریگامی]] ئێجگار زۆر بەرھەم بھێنێت. دوای مردنی ناگاتۆ، کۆنان دەچێتە پاڵ ناروتۆ. کاتێک ڕەتی دەکاتەوە شوێنی چاوەکانی ''ڕینێگان''ی ناگاتۆ بۆ ئۆبیتۆ ئاشکرابکات، بەرەنگاری دەبێتەوە و بەزۆر ئۆبیتۆ شوێنی ناشتنی ناگاتۆی پێدەدەرکێنێت و دەیکوژێت.
* '''ساسۆری''': نینجایەکی پێشووی گوندی سوناگاکورییە. توانای کۆنتڕۆڵکردنی چەندین بووکەڵەی ھەیە کە لە '''چیۆ'''یچیۆی داپیرەیەوە فێری بووە. دەتوانێت نینجاکانی تر بکات بە بووکەڵە و وەک چەک بەکاریان بھێنێت. دواتر لە شەڕێکدا لەگەڵ ساکورا و داپیرەیدا دەمرێت.
 
== بەرھەمھێنان ==
ھێڵی ١٦٠:
[[ماساشی کیشیمۆتۆ]] لە ساڵی ١٩٩٥ کورتە مانگای «کاراکوری» لەڕێگەی [[شوئیشا|شوەیشاوە]] بڵاوکردەوە، بەھۆی ئەمەوە ناوھێنانی ڕێزلێنانی بەدەستھێنا لە خەڵاتی ''ھۆپستێپ''ی ساڵی ١٩٩٦، کیشیمۆتۆ دڵخۆش نەبوو بەو ڕەشنووسەی بۆ بەردەوامی ''کاراکوری'' نووسیبووی، بۆیە بڕیاریدا کار لەسەر پرۆژەیەکی تر بکات.<ref name="vol162">{{cite book|title=Naruto, Volume 16|last=Kishimoto|first=Masashi|publisher=[[Viz Media]]|year=2007|isbn=978-1-4215-1090-3|page=150|authorlink=Masashi Kishimoto|url-access=registration|url=https://archive.org/details/narutokish16kish}}</ref> لە پرۆژە تازەکەدا ناروتۆ ڕۆڵێ شێفێکی دەگێڕا، بەڵام کیشیمۆتۆ ئەم بیرۆکەیەشی پووچەڵکردەوە. دواتر کیشیمۆتۆ بڕیاریدا چیرۆکێک دەربارەی منداڵێک بنووسێت کە لە توانایدا ھەیە شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ ڕێوی، ھەر بۆیە مانگایەکی کورتی لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە نووسی و لە بەرگی ھاوینەی ساڵی ١٩٩٧ی ''ئاکاماروو جەمپ'' بڵاوی کردەوە.<ref name="kizuna2">{{cite book|title=NARUTO-ナルト-名言集 絆-KIZUNA- 天ノ巻|publisher=[[Shueisha]]|year=2013|isbn=978-4-08-720681-4|pages=188–195|author=Kishimoto, Masashi|authorlink=Masashi Kishimoto|language=Japanese|trans-title=Naruto Kizuna: The Words That Bind — Scroll of Heaven}}</ref><ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2007-11-05/sj-runs-yu-gi-oh's-end-slam-dunk-debut-naruto-origin|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161225210532/http://www.animenewsnetwork.com/news/2007-11-05/sj-runs-yu-gi-oh%27s-end-slam-dunk-debut-naruto-origin|archivedate=December 25, 2016|work=[[Anime News Network]]|title=SJ Runs Yu-Gi-Oh's End, Slam Dunk's Debut, Naruto's Origin|date=May 11, 2007|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> کیشیمۆتۆ بڕیاریدا دووبارە چیرۆکەکە بنووسێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە جیھانی نینجادا.<ref name="Crossroads 2262">{{cite book|title=Manga's Cultural Crossroads|last=Gan|first=Sheuo Hui|date=2013|publisher=[[Taylor and Francis]]|isbn=978-1-134-10283-9|location=Hoboken|page=226|chapter=Auteur and Anime as Seen in the Naruto TV Series|editor1-last=Berndt|editor1-first=Jacqueline|editor2-last=Kümmerling-Meibauer|editor2-first=Bettina}}</ref>
[[پەڕگە:Chakra_Moulding_Diagram_(Normal).svg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Chakra_Moulding_Diagram_(Normal).svg|ڕاست|وێنۆک|312x312پیکسڵ|شێوازێک لە بەکارھێنانی ''چاکرا'' لە جیھانی ''ناروتۆ'']]
ھەشت بەندی سەرەتای ناروتۆ لە پلاندا بوون پێش دەرکەوتنیان لە گۆڤاری [[ھەفتانەی شۆنن جەمپ|ھەفتانەی شۆنێن جەمپ]]، کە کیشیمۆتۆ زۆربەی پەڕەکانی ئەم بەندانەی تەرخانکردبوو بۆ پیشاندانی دیمەنەکانی گوندی کۆنۆھا کە بە شێوەیەکی ورد نەخشێندرابوون، بەڵام لەکاتی بڵاوکردنەوەیاندا دیمەنەکانی نێو گوندی کۆنۆھا بەو جۆرە ورد نەبوون و زیاتر تیشکخرابووە سەر گەشەپێدانی کەسایەتییەکان.<ref name="Crossroads 2262"/> ھەرچەندە کیشیمۆتۆ بڕوای وابوو کە بوونی بابەتی '''چاکرا''' (ئەو وزەیەی کە نینجاکانی نێو چیرۆکی ناروتۆ بەکاریدێنن لە شەڕ و بەرەنگارییەکاندا) وای لە چیرۆکەکە کردووە کە زیاد لە پێویست سیمای کلتووری ژاپۆنی پێوە دیاربێت و ترسی ئەوەی ھەبوو لەبەر ئەم ھۆکارە خوێنەرانی دەرەوەی ژاپۆن ڕانەکێشێت بۆ خۆی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، کیشیمۆتۆ پێیوابوو کە ئەزموونێکی بەچێژ دەبەخشێت بە خوێنەر.<ref name="Collector's Edition 2005 p 6862">{{cite magazine|magazine=Shonen Jump Special Collector Edition (Free Collector's Edition)|title=Naruto: Page 68|issue=00|year=2005|issn=1545-7818|publisher=[[Viz Media]]|page=68}}</ref> لەبەرئەوەی کیشیمۆتۆ ھەوادارێکی گەورەی '''گۆدزیلا'''یە،گۆدزیلایە، ھەر لە سەرەتاوە ئارەزووی ئەوەی دەکرد کە دڕندەی زەبەلاح لە چیرۆکەکەیدا ھەبێت، سەرئەنجام ''دڕندە کلکدارەکانی'' بەکارھێناوە وەک بەھانەک بۆ گەیشتن بەم مەبەستە.<ref name="nippon.com2">{{cite web|url=http://www.nippon.com/en/views/b00114/|title=Farewell, Naruto: The Curtain Closes on the World's Best-Loved Ninja|last=|first=|date=December 26, 2014|website=|publisher=Nippon Communications Foundation|language=en|archive-url=https://archive.today/20150113014354/http://www.nippon.com/en/views/b00114/|archive-date=January 13, 2015|url-status=dead}}</ref> کیشیمۆتۆ پێیوایە باسی سەرەکی بەشی یەکەمی چیرۆکی ناروتۆ یەکترقبووڵکردنی نێوان تاکەکانە، و گەشەسەندنی کەسایەتی ناروتۆ بەدرێژاییی چیرۆکەکە وەک نموونەیەک دەھێنێتەوە.<ref name="Second Official Character Data Book2">{{cite book|title=NARUTO―ナルト―[秘伝・闘の書]|last=Kishimoto|first=Masashi|publisher=[[Shueisha]]|year=2005|isbn=978-4-08-873734-8|pages=310–311|language=Japanese|trans-title=Naruto: The Second Official Character Data Book}}</ref>
 
بۆ بەشی دووەم کیشیمۆتۆ ھەوڵیدا کە شێوازی نووسین و داڕشتنی چیرۆکەکە سادەتر بنووسێت و لە ئاڵۆزی ناپێویست بیپارێزێت و خۆی دووربگرێت لە لاسایکردنەوەی شێوازی باو و دووبارەکراوەی نووسینی مانگا،<ref name="Shonen Jump November 20092">{{cite magazine|date=November 2009|title=Naruto: Volume 7|magazine=[[Shonen Jump (magazine)|Shonen Jump]]|publisher=[[Viz Media]]|volume=7|issue=11 #83|pages=16–17|issn=1545-7818}}</ref> بۆئەوەی خوێنەر ئاسانتر لێی تێبگات. ھەروەھا لای وایە کە شێوازی وێنەکێشانی بە ڕۆیشتنی کات لە شێوازێکی کلاسیکی سادەوە گۆڕاوە بۆ شێوازێکی نزیکتر لە ڕاستی. لەبەرئەوەی ئارەزووی وابوو کە چیرۆکی گەڕانی ساسوکی بەدوای ئیتاچی براگەورەیدا بەزووترین کات لە یەک پەرتووکدا تەواوبکات، کیشیمۆتۆ پێشنیاری کرد کە پەرتووکی ژمارە ٤٢ ژمارەیەکی زیاتر لە ئاسایی لە بەندی تێدابێت، ھەربۆیەش دوای بڵاوبوونەوەی، کیشیمۆتۆ داوای لێبووردنی لە ھەواداران کرد لەبەر گرانی پەرتووکی ٤٣ بە بەراورد بە پەرتووکەکانی پێش خۆی.<ref>{{cite book|last=Kishimoto|first=Masashi|title=Naruto, Volume 43|year=2008|publisher=[[Viz Media]]|page=1|isbn=978-1-4215-2929-5|author-link=Masashi Kishimoto}}</ref>
ھێڵی ١٧٨:
=== مانگا ===
[[پەڕگە:NarutoCoverTankobon49.jpg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:NarutoCoverTankobon49.jpg|چەپ|وێنۆک|295x295پیکسڵ|سێیەم پاکەتی کۆکراوەی پەرتووکەکان، کە ژمارە ٤٩ بۆ ٧٢ لەخۆدەگرێت و ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە.]]
ناروتۆ لەلایەن گۆڤاری [[شۆنن جەمپ]]ی سەر بە [[شوئیشا|شوەیشاوە]] بڵاوکرایەوە و ماوەی پازدە ساڵ بەردەوام بوو (لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٩٩ بۆ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤)،<ref>{{Cite web|url=http://www.music-lounge.jp/v2/articl/news/detail/?articl=2015/02/24-12:58:00_04c8149e0b9a637bac2820c66c5e503f|title=【イベント】 「週刊少年ジャンプ」読者招待制音楽イベント「NARUTO THE LIVE vol.0」、4月11日(土)に東京国際フォーラムにて開催!出演アーティスト第1弾を発表!|date=February 24, 2015|website=Music Lounge|language=ja|trans-title=【Event】 "Weekly Shonen Jump" Readers' invitation music event "NARUTO THE LIVE vol.0" will be held at the Tokyo International Forum on Saturday, April 11! Announced the first stage of casting artists!|archive-url=https://archive.today/20170620060453/http://www.music-lounge.jp/v2/articl/news/detail/?articl=2015/02/24-12:58:00_04c8149e0b9a637bac2820c66c5e503f|archive-date=June 20, 2017|url-status=live}}</ref> مانگای ناروتۆ بە شێوازی پەرتووک (تانکۆبۆن) لە ژاپۆن و وڵاتانی دیکە ھاتە چاپکردن، بەمشێوەیە چیرۆکی مانگاکە پێکدێت لە ٧٢ پەرتووک، ٢٧ بۆ بەشی یەکەمی چیرۆکەکە و ٤٥ بۆ بەشی دووەم و بە ھەمووی ٧٠٠ بەند لەخۆدەگرن، ٢٣٨ بەندی سەرتا بۆ بەشی یەکەم، بەندەکانی ٢٣٩ بۆ ٢٤٤ ژیان و ڕابردووی '''کاکاشی ھاتاکێ''' دەکەنە ناوەندی باسکردن، بەندەکانی ٢٤٥ بۆ ٧٠٠ بەشی شیپوودین و دووەمی چیرۆکەکە دەنەخشێنن.<ref name="NarutoShueishaVolume582">{{cite web|url=http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=978-4-08-873828-4|title=Naruto 28|publisher=[[Shueisha]]|language=Japanese|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170620054610/http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=978-4-08-873828-4|archivedate=June 20, 2017|url-status=live|df=mdy-all}}</ref> یەکەم پەرتووک لە ڕێکەوتی ٣ی ئازاری ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە لە ژاپۆن،<ref name="NarutoJPNVolume12">{{cite web|url=http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=4-08-872840-8&mode=1|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160222085957/http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=4-08-872840-8&mode=1|archivedate=February 22, 2016|title=Naruto 1|language=Japanese|publisher=[[Shueisha]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ھەروەھا ''شوەیشا'' چەند کورتە مانگایەکی لەسەر فیلمەکانی ناروتۆ چاپکردووە.<ref>{{Cite web|url=https://www.amazon.com/s?url=search-alias=stripbooks&field-keywords=Naruto+Ani-Manga|title=Amazon.com: Naruto Ani-Manga: Books|archive-url=https://web.archive.org/web/20170620034109/https://www.amazon.com/s?url=search-alias%3Dstripbooks&field-keywords=Naruto%20Ani-Manga|archive-date=June 20, 2017|url-status=live|df=mdy-all}}</ref> نیمچە زنجیرە مانگایەک بە ناوی '''ناروتۆ: ھۆکاگێی حەوتەم و بەھاری سوور''' (Naruto: The Seventh Hokage and The Scarlet Spring) لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ دەست بە بڵاوکردنەوەی کرا، چیرۆکەکە باس لە نەوە و منداڵەکانی کەسایەتییە سەرەکییەکان دەکات و دوای ١٠ بەند لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ کۆتایی پێھات.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-03-26/naruto-spinoff-manga-mini-series-to-begin-on-april-27/.86389|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161225025537/http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-03-26/naruto-spinoff-manga-mini-series-to-begin-on-april-27/.86389|archivedate=December 25, 2016|title=Naruto Spinoff Manga Mini-Series to Begin on April 27|work=[[Anime News Network]]|date=March 26, 2015|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/news/2015-04-20/naruto-sequel-spinoff-manga-to-run-in-viz-shonen-jump/.87324|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160505071021/https://www.animenewsnetwork.com/news/2015-04-20/naruto-sequel-spinoff-manga-to-run-in-viz-shonen-jump/.87324|archivedate=May 5, 2016|title=Naruto Sequel Spinoff Manga to Run in Viz's Shonen Jump|work=[[Anime News Network]]|date=April 20, 2015|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
مانگای ناروتۆ لەلایەن ھەوادارانی سەر [[ئینتەرنێت]] وەردەگێڕدرا بۆ زمانی ئینگلیزی و پێش بڵاوکردنەوەی تیراژی مۆڵەتپێدراو لە ئەمریکای باکوور بەردەست بوو؛<ref>{{Cite news|url=http://www.japantimes.co.jp/culture/2006/09/07/culture/fans-lift-j-culture-over-language-barrier/#.T_Oij_VTi59|title=Fans lift J-culture over language barrier {{!}} The Japan Times|last=Macias|first=Patrick|date=September 7, 2006|work=[[The Japan Times]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20160611065114/http://www.japantimes.co.jp/culture/2006/09/07/culture/fans-lift-j-culture-over-language-barrier/#.WUlAVWgrK01|archive-date=June 11, 2016|url-status=live|author-link=Patrick Macias}}</ref> ''ڤیز میدیا'' کە خاوەنی لایسنسی ناروتۆیە، لە گۆڤاری کۆمیکسی سەر بەخۆی بە ناوی ''شۆنن جەمپ'' دەستی بە بڵاوکردنەوەی ناروتۆ کرد، یەکەم بەندی وەرگێڕدراوی مۆڵەتپێدراو لە ٢٠٠٣ بڵاوکراویەوە.<ref name="ANNNarutoManga2">{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2002-08-01/shonen-jump-press-release|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161225210629/http://www.animenewsnetwork.com/news/2002-08-01/shonen-jump-press-release|archivedate=December 25, 2016|title=Shonen Jump Press Release|work=[[Anime News Network]]|date=August 1, 2002|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٧، ڤیز میدیا پرۆسەی وەرگێڕانی خێراکرد بە مەبەستی گەیشتنەوە بە وەشانی ژاپۆنی؛<ref name="PublisherWeeklyNarutoNation2">{{cite web|url=http://www.publishersweekly.com/pw/by-topic/1-legacy/24-comic-book-reviews/article/12945-viz-speeds-up-naruto-releases.html|title=Viz Speeds Up Naruto Releases|date=May 1, 2007|publisher=PWxyz, LLC|work=[[Publishers Weekly]]|author=Alverson, Brigid|url-status=live|archiveurl=https://archive.today/20130201035824/http://www.publishersweekly.com/pw/by-topic/1-legacy/24-comic-book-reviews/article/12945-viz-speeds-up-naruto-releases.html|archivedate=February 1, 2013|df=mdy-all}}</ref> جارێکی تر لە سەرەتاکانی ٢٠٠٩دا ھەمان پرۆسە بەکارھات و لە ئەنجامدا تەنھا لە ماوەی سێ مانگدا، یازدە پەرتووک (٣٤ بۆ ٤٥) بڵاوکرانەوە؛<ref name="Campaign222">{{Cite web|url=http://www.viz.com/news/newsroom/?id=169|title=A New Generation, A New Destiny|date=November 17, 2008|publisher=[[Viz Media]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20081216075136/http://www.viz.com/news/newsroom/?id=169|archive-date=December 16, 2008|url-status=dead}}</ref> ھەر ٢٧ پەرتووکی بەشی یەکەم لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بە کۆکراوەیی لە پاکەتێکدا بڵاوکرانەوە و بەردەستبوون بۆ کڕین.<ref name="VolumeSetAmazon2">{{cite book|title=Fall 2007 Naruto Box Set, Volumes 1–27 (Naruto)|df=mdy-all|isbn=978-1-4215-1980-7|last1=Media|first1=Viz|date=2007-11-01}}</ref>
 
لە ٣١ی ئازاری ٢٠٠٨دا ڕاگەیەندرا کە ناروتۆ لە ٩٠ وڵات مۆڵەتی چاپکردنی پێدراوە لەلایەن بڵاوکراوەی جۆراوجۆر، و لە ٣٥ وڵات ھەفتانە بەردەستە.<ref>{{Cite web|url=http://www.txhd.co.jp/en/ir/library/business/pdf/index_2008.pdf|title=TV Tokyo – Annual Reports 2008|publisher=[[TV Tokyo]]|page=12|archive-url=https://web.archive.org/web/20120716182530/http://www.tv-tokyo.co.jp/contents/ir/eng/report/pdf/ar2008/ar2008.pdf|archive-date=July 16, 2012|url-status=live}}</ref><ref name="Million2">{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/daily-briefs/2014-11-08/naruto-manga-has-200-million-in-print-worldwide/.80771|title=Naruto Manga Has 200 Million in Print Worldwide|date=November 9, 2014|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160910230815/http://www.animenewsnetwork.com/daily-briefs/2014-11-08/naruto-manga-has-200-million-in-print-worldwide/.80771|archivedate=September 10, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> لە [[ئەڵمانیا]] و [[دانیمارک]] لەلایەن '''کارلسن کۆمیکس''' (Carlsen Comics) مۆڵەتی پێدراوە،<ref>{{Cite web|url=https://www.carlsen.de/serie/naruto/17266|title=Naruto|publisher=[[Carlsen Verlag|Carlsen Comics]]|language=German|archive-url=https://web.archive.org/web/20160507180120/https://www.carlsen.de/serie/naruto/17266|archive-date=May 7, 2016|url-status=dead}}</ref> بڵاوکراوەی '''کانا''' (Kana) بە [[زمانی ھۆڵەندی]]<ref>{{Cite web|url=http://www.kana.fr/produit/naruto/|title=Naruto {{!}} Kana|publisher=[[Kana (publisher)|Kana]]|language=fr-FR|archive-url=https://web.archive.org/web/20160505233331/http://www.kana.fr/produit/naruto/|archive-date=May 5, 2016|url-status=dead}}</ref> و '''جاپۆنیکا پۆلۆنیکا فانتاستیکا''' (Japonica Polonica Fantastica) بە [[زمانی پۆڵەندی]]،<ref>{{Cite web|url=http://jpf.com.pl/index.php?content=cont_naszemangi.php&tytul=Naruto|title=Naruto|publisher=[[Japonica Polonica Fantastica]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20160604004314/http://www.jpf.com.pl/index.php?content=cont_naszemangi.php&tytul=Naruto|archive-date=June 4, 2016|url-status=dead}}</ref> '''کۆمیکس ئارت''' (Comix-ART) بە [[زمانی ڕووسی]]،<ref>{{Cite web|url=http://www.comix-art.ru/node/38|title=Naruto|publisher=[[Comix-ART]]|language=ru|archive-url=https://web.archive.org/web/20161021142845/http://www.comix-art.ru/node/38|archive-date=October 21, 2016|url-status=dead}}</ref> '''سانگاتسوو مانگا''' (Sangatsu Manga) بە زمانی فینلەندی،<ref>{{Cite news|url=https://tokio.fi/manga/naruto|title=Naruto|work=Tokio.fi|archive-url=https://web.archive.org/web/20170415103438/https://tokio.fi/manga/naruto|archive-date=April 15, 2017|url-status=dead|language=fi}}</ref> '''بۆنییەر کارلسن''' (Bonnier Carlsen) بە [[زمانی سویدی]]<ref>{{Cite web|url=http://www.bonniercarlsen.se/Forfattare/k/masashi-kishimoto/?pageSize=10000&authorId=22431|title=Masashi Kishimoto – Bonnier Carlsen Förlag|publisher=[[Bonnier Carlsen]]|language=sv|archive-url=https://web.archive.org/web/20170415103001/http://www.bonniercarlsen.se/Forfattare/k/masashi-kishimoto/?pageSize=10000&authorId=22431|archive-date=April 15, 2017|url-status=dead}}</ref> و ھەروەھا بە [[زمانی ئیتاڵی]] لەلایەن '''پەنینی کۆمیکس''' (Panini Comics).<ref>{{Cite news|url=http://www.mangaforever.net/349052/planet-manga-le-novita-di-novembre-per-naruto|title=PLANET MANGA: Le novità di Novembre per NARUTO|last=Strignano|first=Roberto|date=September 17, 2016|work=MangaForever.net|archive-url=https://web.archive.org/web/20160927075544/http://www.mangaforever.net/349052/planet-manga-le-novita-di-novembre-per-naruto|archive-date=September 27, 2016|url-status=dead|language=it-IT|trans-title=PLANET MANGA: What's new in November for NARUTO}}</ref>
 
=== ئەنیمێ ===
[[پەڕگە:Naruto_logo.svg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Naruto_logo.svg|چەپ|وێنۆک|280x280پیکسڵ|لۆگۆی ئەنیمێ ٢٠٠٢ی ''ناروتۆ'']]
کاتێک '''ستۆدیۆ پیرۆت''' بڕیاریدا زنجیرە ئەنیمێیەک بۆ مانگای ناروتۆ بەرھەمبھێنێت، کیشیمۆتۆ داوای کرد کە "تێتسویا نیشینۆ" پیشەی سەرپەرشتیاری دیزاینی کەسایەتییەکانی پێبدرێت. '''ھایاتۆ دەیت''' کاری دەرھێنانی بۆ بەشی یەکەمی ئەنیمێ ناروتۆ کردووە کە لە تۆڕی میدیاییی '''تیڤی تۆکیۆ''' لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ دەستی بە پەخشکردووە و لە ٨ی شوباتی ٢٠١٧ دوای ٢٢٠ ئەڵقە کۆتاییپێھات. چیرۆکی ١٣٥ ئەڵقەی سەرەتا لەسەر بنەمای مانگاکەوە وەرگیراون، بەڵام ٨٥ ئەڵقەی کۆتایی تازەن و لە چیرۆکی مانگاکە لادەدەن. لە ئەمریکای باکوور ''ڤیز میدیا'' مۆڵەتی پەخشکردن و بڵاوکردنەوەی لە لابوو. ناروتۆ لەکاتی پەخشکردنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، چەندین جار ڕووبەڕووی سانسۆر و دەستکاریکردن بووەتەوە، بۆ نموونە دیمەنی دەرکەووتنی [[ئەلکھول|خواردنەوە کھوولییەکان]]، کلتووری [[ژاپۆن]] و ئاماژە ناڕاستەوخۆکان بە بابەتی ڕەگەزی لەکاتی پەخشکردنی لابراون، ھەرچەندە لە دی-ڤی-دییە بڵاوکراوەکاندا وەکوو خۆیان ماونەتەوە و دەستکاری نەکراون. ھەندێک تۆڕی میدیایی دیکەی وەک ''جێت ئێکس'' (Jetix) توندتر ئەم سیاسەتەیان پەیڕەوکردووە و دیمەنی [[خوێن|دەرکەوتنی خوێن]]، جگەرەکێشان و جنێودانیشیان سانسۆر کردووە.
 
''ناروتۆ: شیپوودین'' (ناروتۆ: داستانی گەردەلوولەکان - ナルト: 疾風伝) لە ١٥ی شوباتی ٢٠٠٧ لەسەر تۆڕی ''تیڤی تۆکیۆ'' دەستی بە پەخشکرد و لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧، دوای ٥٠٠ ئەڵقە گەیشتە کۆتایی. ئەمیش تەواوکەری بەشی پێش خۆیەتی و بەھەمان شێوە لەلایەن ''ستۆدیۆ پیرۆت'' بەرھەمھاتووە و لە دەرھێنانی ھایاتۆ دەیتە. دی-ڤی-دییە بڵاوکراوەکان یەکی ٤ بۆ ٥ ئەڵقە لەخۆدەگرن، لە ئەمریکای باکوور یەکەم دی-ڤی-دی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە. لە شانشینە یەکگرتووەکان ئەنیمێی ناروتۆ لەلایەن «مانگا ئینترتەینمنت» (Manga Entertainment) مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە، کە یەکەم دی-ڤی-دی لەو وڵاتە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە.
 
=== میدیا پەیوەندیدارەکان ===
کۆمەڵێک ئەنیمێ و مانگای سەر بە ناروتۆ بەرھەمھاتوون، یەکێک لەوانە مانگایەکی کۆمێدییە بە ناوی '''ڕۆک لی و ھاوڕێ نینجاکانی''' (ロック・リーの青春フルパワー忍伝, Rock Lee & His Ninja Pals) کە لەلایەن [[مانگاکا]] '''کێنجی تایرا'''ەوەتایراەوە کاری نووسین و وێنەکێشانی بۆ کراوە. مانگاکە باس لە ''ڕۆک لی'' دەکات، کە خەونی ئەوەیە ببێت بە نینجایەکی بەھێز، بەڵام بە پێچەوانەی ھاوڕێ نینجاکانی، توانای بەکارھێنانی ھیچ تەکنیکێکی ''نینجوتسوو'' یاخود ''گێنجوتسوو''ی نییە. گۆڤاری ''سایکۆ جەمپ''، سەر بە [[شوئیشا|شوەیشا]] لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ تا ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ ھەستا بە بڵاوکردنەوەی،<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2010-11-09/shueisha-to-launch-super-strong-jump-mag-for-kids|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161202034150/http://www.animenewsnetwork.com/news/2010-11-09/shueisha-to-launch-super-strong-jump-mag-for-kids|archivedate=December 2, 2016|title=Shueisha to Launch Super Strong Jump Mag for Kids|date=November 9, 2010|work=[[Anime News Network]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/news/2014-06-01/naruto-spin-off-rock-lee-and-his-ninja-pals-manga-to-end/.75066|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160421025455/https://www.animenewsnetwork.com/news/2014-06-01/naruto-spin-off-rock-lee-and-his-ninja-pals-manga-to-end/.75066|archivedate=April 21, 2016|title=Naruto Spin-Off: Rock Lee & His Ninja Pals Manga to End|date=June 1, 2014|work=[[Anime News Network]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ھەروەھا زنجیرە ئەنیمێیەکی لەلایەن ''ستۆدیۆ پیرۆت'' بۆ سازکرا کە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٢ لەسەر کەناڵی تیڤی تۆکیۆ دەستی بە پەخشکرد.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2012-02-02/pierrot-naruto/rock-lee-anime-slated-for-bleach-timeslot|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161106173922/http://www.animenewsnetwork.com/news/2012-02-02/pierrot-naruto/rock-lee-anime-slated-for-bleach-timeslot|archivedate=November 6, 2016|title=Pierrot's Naruto: Rock Lee Anime Slated for Bleach's Timeslot|work=[[Anime News Network]]|date=February 2, 2012|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ''تایرا'' مانگایەکی تری بە ناوی '''ئەفسانەی شارینگانی ساسوکی ئۆچیھا''' (うちはサスケの写輪眼伝, Sasuke Uchiha's Sharingan Legend) نووسی کە سەر بە ھەمان گۆڤارە و لە ٣ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە و باس لە ژیانی ساسوکی دەکات لە ڕوویەکی دیکەوە.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2014-07-31/naruto-sasuke-uchiha-gets-spin-off-manga-in-saikyo-jump/.77158|title=Naruto's Sasuke Uchiha Gets Spin-Off Manga in Saikyo Jump|date=July 31, 2014|work=[[Anime News Network]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20140801011856/http://www.animenewsnetwork.com/news/2014-07-31/naruto-sasuke-uchiha-gets-spin-off-manga-in-saikyo-jump/.77158|archive-date=August 1, 2014|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
لە سەرەتای ٢٠١٦دا زنجیرە مانگایەکی نوێ بە ناوی '''بۆروتۆ: ناروتۆ نێکست جێنەرەیشن''' (Boruto: Naruto Next Generation) لە گۆڤاری [[ھەفتانەی شۆنن جەمپ|شۆنێن جەمپ]] بڵاوکرایەوە، "میکیۆ ئیکیمۆتۆ" کاری وێنەکێشانی بۆ ئەنجام دەدات و "ئوکیۆ ئۆداچی" نووسینەوەی چیرۆکەکەی لە ئەستۆی خۆی گرتووە، ھەموو ئەمانەش لەژێر چاودێری کیشیمۆتۆ. لە بەشی یەکەمی مانگای ناروتۆ، ئیکیمۆتۆ یاریدەدەری یەکەمی کیشیمۆتۆ بووە، و کۆداچییش چیرۆکی فیلمی یازدەیەمی ناروتۆ (Boruto: Naruto the Movie)ی ھاوشانی کیشیمۆتۆ نووسیوە.<ref>{{cite web|url=http://www.viz.com/blog/posts/boruto-s-coming-to-shonen-jump|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160917214349/http://www.viz.com/blog/posts/boruto-s-coming-to-shonen-jump|archivedate=September 17, 2016|title=VIZ Blog / Boruto's Coming to Shonen Jump!|publisher=[[Viz Media]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> دوای کۆتاییھاتنی ناروتۆ، ستاف و کاربەدەستانی ''شوەیشا'' داوای ئەوەیان لە کیشیمۆتۆ کرد کە مانگایەکی تر بنووسێت وەک تەواوکەرێک بۆ ناروتۆ، بەڵام کیشیمۆتۆ داواکەی ڕەتکردەوە و لە جیاتیدا ھەردوو یاریدەدەری خۆی (ئیکیمۆتۆ و کۆداچی) پێشنیارکرد بۆ سەرپەرشتیکردنی مانگای بۆروتۆ.<ref>{{cite magazine|magazine=Weekly Shonen Jump|title=A Conversation With Masashi Kishimoto and Mikio Ikemoto|publisher=[[Viz Media]]|issue=July 2016}}</ref>
 
=== ئۆ ڤی ئەی (کورتە فیلمی ئەنیمەیشن) ===
یازدە کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (OVA) ناروتۆ بەرھەمھاتووە، کە پێکدێن لە:-
# '''دۆزینەوەی گوڵی سووری چوارپەڕ''' (Find the Crimson four-leaf Clover): باس لە تیمی حەوت دەکات لەکاتی یارمەتیدانی '''کۆنۆھاماروو''' (کوڕەزای ھۆکاگێی سێیەم و ھاوڕێی ناروتۆ) دەدەن بۆ دۆزینەوەی گوڵێکی چوارپەڕی سوور کە ئاواتێک بەدی دێنێت.<ref name="Festa3">{{cite web|url=http://www.madman.com.au/actions/catalogue.do?releaseId=8723&method=view|title=Naruto Jump Festa Collection|publisher=Madman.com.au|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160406120711/http://www.madman.com.au/actions/catalogue.do?releaseId=8723&method=view|archivedate=April 6, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ئەرکی پاراستنی گوندی تاڤگەکان''' (Mission: Protect the Waterfall Village):<ref name="Festa22">{{cite web|url=http://www.madman.com.au/actions/catalogue.do?releaseId=8723&method=view|title=Naruto Jump Festa Collection|publisher=Madman.com.au|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160406120711/http://www.madman.com.au/actions/catalogue.do?releaseId=8723&method=view|archivedate=April 6, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> تیمی حەوت یارمەتی نینجایەکی شینۆبی دەدەن لە گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی.
# '''فیستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی کۆنۆھا''' (Konoha Annual Sports Festival): تیمی حەوت لەگەڵ چەند تیمێکی تر ڕکابەری دەکەن لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی، کە خەڵاتی براوە پشوودانە بۆ ماوەی یەک ھەفتە لە جێبەجێکردنی ئەرک.<ref>{{cite web|url=https://www.amazon.com/dp/B000T28G1Y|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160114065819/http://www.amazon.com/dp/B000T28G1Y|archivedate=January 14, 2016|title=Naruto The Movie: Ninja Clash in the Land of Snow (Deluxe Edition) (DVD)|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''لە کۆتادا بەرەنگارییەک! جۆنین دژ بە گێنین!! پاڵەوانییەتی گەورەی ھەڕەمەکی!!''' (Finally a Clash! Indiscriminate Grand Melee Tournement Meeting): تسونادێ، ھۆکاگێی پێنجەم پێشبڕکێیەک سازدەکات لەنێوان جۆنین (نینجا بە ئەزموونەکان) و گێنین (نینجا کەم ئەزموونەکان).<ref>{{Cite web|url=https://www.amazon.co.jp/dp/B000BNPT3E|title=Naruto -ナルト- ナルティメットヒーロー3|language=Japanese|trans-title=Naruto {{endash}} Narutimate Hero 3|archive-url=https://web.archive.org/web/20160405220244/http://www.amazon.co.jp/dp/B000BNPT3E|archive-date=April 5, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''شیپوو! "کۆنۆھا گاکوین" دێن''' (Shippū! "Konoha Gakuen" Den): باسی لە ژیانی ناروتۆ و ھاوڕێکانی دەکات لەکاتی خوێندنی دواناوەندی.<ref>{{Cite web|url=http://www.aniplex.co.jp/naruto/tv/01.html|title=風影奪還の章 {{!}} TV DVD {{!}} NARUTO-ナルト- 疾風伝 {{!}} アニプレックス|trans-title=Chapter of the Temporary Recovery {{!}} TV DVD {{!}} NARUTO {{endash}} Naruto {{endash}} Shippuden {{!}} Aniplex|publisher=[[Aniplex]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20160911122125/http://www.aniplex.co.jp/naruto/tv/01.html|archive-date=September 11, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ناروتۆ: دووڕیانەکان''' (Naruto: The Cross Roads): تیشک دەخاتە سەر تیمی حەوت لەکاتی بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ '''زابووزا''' و '''ھاکوو'''داھاکوودا (دوو نینجان کە لەسەرەتای بەشی یەکەمی چیرۆکەکە ڕووبەڕووی تیمی حەوت دەبنەوە)<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2009-11-30/naruto-toriko-one-piece-event-anime-shorts-streamed|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161108105635/http://www.animenewsnetwork.com/news/2009-11-30/naruto-toriko-one-piece-event-anime-shorts-streamed|archivedate=November 8, 2016|date=November 30, 2009|title=Naruto, Toriko, One Piece Event Anime Shorts Streamed|work=[[Anime News Network]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ناروتۆ: دێوەکە و سێ ئاواتەکە''' (Naruto, The Genie and the Three Wishes): تیمی حەوت لە کەناردەریا قوتویەک دەدۆزنەوە کە دێوێکی جادووی تێدایە سێ ئاوات دەھێنێتە دی.<ref>{{Cite web|url=http://eiga.com/movie/56905/|title=劇場版NARUTO ナルト そよ風伝 ナルトと魔神と3つのお願いだってばよ!!: 作品情報 - 映画.com|trans-title=Naruto theatrical version Naruto breeze and the devil and three wishings !!: Work information {{endash}} Eiga.com|publisher=Eiga|language=ja-JP|archive-url=https://web.archive.org/web/20170303050236/http://eiga.com/movie/56905/|archive-date=March 3, 2017|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ناروتۆxیو تی''' (NarutoxUT): ناروتۆ لەلایەن ساسوکییەوە دەبەزێندرێت و بە مردوو لە قەڵەم دەدرێت، ڕووداوەکانی پێش ڕووبەڕووبوونەوەکە بە '''فلاش باک''' (لە بیری کەسایەتییەکاندا) نیشاندەدرێت.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2010-12-20/naruto-anime-dvd-offered-at-uniqlo-t-shirt-stores|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161106114433/http://www.animenewsnetwork.com/news/2010-12-20/naruto-anime-dvd-offered-at-uniqlo-t-shirt-stores|archivedate=November 6, 2016|date=December 20, 2010|title=News: Naruto Anime DVD Offered at Uniqlo T-Shirt Stores|work=[[Anime News Network]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ناروتۆ دژ بە کۆنۆھاماروو، تاقیکردنەوەی چوونین گڕی گرتووە''' (Chunin Exam on Fire, Naruto vs Konohamaru): ناروتۆ و کۆنۆھاماروو بەشداری تاقیکردنەوەکانی چوونین دەکەن و لە قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بەرامبەر یەک شەڕدەکەن.<ref>{{Cite web|url=http://www.cinematoday.jp/movie/T0010128|title=炎の中忍試験!ナルトVS木ノ葉丸!!|trans-title=Naruto test of fire! Naruto vs. Konoha Maru !!|website=シネマトゥデイ|language=ja-JP|archive-url=https://web.archive.org/web/20130517012226/http://www.cinematoday.jp/movie/T0010128|archive-date=May 17, 2013|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ناروتۆ شیپوودین: ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە ژێر تیشکی خۆردا''' (Naruto Shippuden: Sunny Side Battle): ساسوکی خەو بە ئیتاچی برایەوە دەبینێت، کە بە بەردەوامی نانی بەیانی بۆ ئامادەدەکات تا پەسەند دەبێت لەلای.<ref>{{Cite web|url=http://web.archive.org/web/20190428130911/https://www.amazon.co.jp/バンダイナムコエンターテインメント-NARUTO-ナルト-疾風伝-ナルティメットストームジェネレーション-PS3/dp/B006FS3XY6/|title=NARUTO-ナルト- 疾風伝 ナルティメットストームジェネレーション|date=2019-04-28|website=web.archive.org|access-date=2019-08-27}}</ref>
# '''ئەو ڕۆژەی ناروتۆ بوو بە ھۆکاگێ''' (The Day Naruto Became Hokage): ناروتۆ ئۆزۆماکی بە فەرمی دەبێت بە ھۆکاگێ، بەڵام فریای ناکەوێت لە ئاھەنگەکە ئامادەبێت.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2014-06-18/naruto-shippuden-ultimate-ninja-storm-revolution-to-bundle-anime/.75679|title=Naruto Shippuden Ultimate Ninja Storm Revolution to Bundle Anime|work=[[Anime News Network]]|language=en|archive-url=https://web.archive.org/web/20170303052109/http://www.animenewsnetwork.com/news/2014-06-18/naruto-shippuden-ultimate-ninja-storm-revolution-to-bundle-anime/.75679|archive-date=March 3, 2017|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
=== فیلمەکان ===
ناروتۆ یازدە فیلمی ئەنیمەیشنی بۆ سازکراوە، لەوانەش سێ فیلمی سەرەتا سەر بە بەشی یەکەمی چیرۆکەکەن و ھەشت فیلمی دیکەش سەر بە بەشی دووەمی چیرۆکەکەن.
[[پەڕگە:Naruto_the_Movie_Ninja_Clash_in_the_Land_of_Snow.jpg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Naruto_the_Movie_Ninja_Clash_in_the_Land_of_Snow.jpg|چەپ|وێنۆک|373x373پیکسڵ|پۆستەری فیلمی یەکەمی ناروتۆ "پێکدادانی نینجا لە وڵاتی بەفر"]]
# '''پێکدادانی نینجا لە وڵاتی بەفر''' (Ninja Clash in the Land of Snow): تیمی حەوت گەشت دەکەن بۆ وڵاتی بەفر بۆ پاراستنی ئەو کەسایەتییانەی بەشداری دەکەن لە فیلمی «شازادە فوون».<ref>{{cite web|url=http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2004&p=.htm|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170211001540/http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2004&p=.htm|archivedate=February 11, 2017|title=Japan Box Yearly Box Office 2004|website=[[Box Office Mojo]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''ئەفسانەی بەردی گێلێل''' (The Legend of the Stone of Gelel):<ref>{{cite web|url=http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2005&p=.htm|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170211002124/http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2005&p=.htm|archivedate=February 11, 2017|title=Japan Box Yearly Box Office 2005|website=[[Box Office Mojo]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ناروتۆ لەگەڵ ساکورا و شیکاماروو دەچن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی نینجایی کە لە ئاکامدا تێوەدەگلێن لە شەڕێکی نێوان گوندی «سوناگا» و ھێزێکی زرێپۆشی گەورەی سەربازی.<ref>{{cite web|url=http://www.viz.com/watch/dvd/naruto-the-movie-video-volume-2/7628|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160411214455/http://www.viz.com/watch/dvd/naruto-the-movie-video-volume-2/7628|archivedate=April 11, 2016|title=Naruto the Movie 2: Legend of the Stone of Gelel|publisher=[[Viz Media]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''پاسەوانەکانی شانشینی مانگی سوور''' (Guardians of the Crescent Moon Kingdom): ناروتۆ و ساکورا و ڕۆک لی لەگەڵ کاکاشی، ئەرکی پاراستنی شازادەی داھاتووی وڵاتی مانگیان پێدەدرێت.<ref>{{cite web|url=http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2006&p=.htm|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170211001113/http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2006&p=.htm|archivedate=February 11, 2017|title=Japan Box Yearly Box Office 2006|website=[[Box Office Mojo]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''فیلمی ناروتۆ شیپوودین''' (Naruto Shippuden the movie): ناروتۆ دەڕوات بۆ پاراستنی [[قەشە|کاھینێک]] بە ناوی «شیۆن»، کە بەردەوام ساتی مردنی خۆی لە داھاتوودا دێتە پێش چاو.<ref>{{cite web|url=http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2007&p=.htm|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170211000824/http://www.boxofficemojo.com/intl/japan/yearly/?yr=2007&p=.htm|archivedate=February 11, 2017|title=Japan Box Yearly Box Office 2007|website=[[Box Office Mojo]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''فیلمی ناروتۆ شیپوودین: پەیوەندییەکان''' (Naruto Shippuden the Movie: Bonds): ناروتۆ و ساسوکی لەپاڵ یەکدا دەجەنگن بۆ پاراستنی کۆنۆھا لە نینجایەکی وڵاتی ئاسمان.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-04-07/newest-naruto-movie-named-dated-kizuna-on-august-2/2|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161106103258/http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-04-07/newest-naruto-movie-named-dated-kizuna-on-august-2/2|archivedate=November 6, 2016|date=April 7, 2008|title=Newest Naruto Movie Named, Dated: Kizuna on August 2|work=[[Anime News Network]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''فیلمی ناروتۆ شیپوودین: ویستی ئاگرین''' (Naruto Shippuden the Movie: Will of Fire):<ref>{{Cite web|url=http://www.naruto10th.com/|title=Naruto10th|publisher=Naruto 10th anniversary website|language=Japanese|archive-url=https://web.archive.org/web/20081204095933/http://www.naruto10th.com/|archive-date=December 4, 2008|url-status=dead}}</ref> تیمی حەوت پێکەوە کاردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە کاکاشی لە ھەوڵی خۆبەقوربانیدانی لە پێناو کۆتاییھێنان بە جەنگی جیھانی.<ref name="Newest Movie 20092">{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2009-12-16/4th-bleach-film-4th-naruto-shippuden-film-green-lit|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161106173918/http://www.animenewsnetwork.com/news/2009-12-16/4th-bleach-film-4th-naruto-shippuden-film-green-lit|archivedate=November 6, 2016|date=December 16, 2009|title=Newest Naruto Movie Named, Dated: Kizuna on August 2|work=[[Anime News Network]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
# '''فیلمی ناروتۆ شیپوودین: تەلاری ونبوو''' (Naruto Shippuden the Movie: The Lost Tower): ناروتۆ ٢٠ ساڵ دەگەڕێتەوە ڕابردوو بۆ لێکۆڵینەوە لە تەلارێکی ئەفسوناوی و دەستبەسەرکردنی نینجایەکی بەدکار. لە ھەمان کاتدا بۆی دەردەکەوێت کە باوکی (ھۆکاگێی چوارەم) لەو کاتەدا لە ژیاندایە.<ref name="Newest Movie 20092"/>
# '''فیلمی ناروتۆ: بەندینخانەی خوێن''' (Naruto the Movie: Blood Prison): ناروتۆ بە ھەوڵی کوشتنی ڕایکاگێ تۆمەتباردەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەندینخانەیەکی نامۆ، کاتێک ھەوڵی دەربازبوون دەدات، چەند نھێنییەکی ئەو شوێنە دەدۆزێتەوە.<ref name="Newest Movie 20092"/>
 
[[پەڕگە:Road_to_Ninja.jpg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Road_to_Ninja.jpg|ڕاست|وێنۆک|378x378پیکسڵ|پۆستەری فیلمی «ناروتۆ:ڕێگای نینجا»، ڕیزی سەرەوە بۆ خوارەوە:{{Unbulleted list|'''- تۆبی''' (ئۆبیتۆ ئۆچیھا)|'''-''' چەپ بۆ ڕاست: '''گای'''، '''شینۆ'''، '''کیبا'''، '''ھیناتا'''، '''ساکورا'''، '''ئینۆ'''، '''شیکاماروو'''، '''چۆجی'''، '''کاکاشی'''|'''-''' چەپ بۆ ڕاست: '''کوشینا'''، '''ناروتۆ'''، '''میناتۆ'''}}]]
# '''فیلمی ناروتۆ: ڕێگای نینجا''' (Road to Ninja: Naruto the Movie): ناروتۆ و ساکورا لەلایەن تۆبییەوە ڕەوانەدەکرێن بۆ گەردوونێکی دیکە و لە مانای ھاوڕێیەتی و دایک و باوکایەتی تێدەگەن. داڕشتنی چیرۆکەکە و دیزاینی کەسایەتییەکان لەلایەن کیشیمۆتۆ خۆیەوە ئەنجامدراوە.<ref>{{cite web|url=http://www.animekon.com/news-1474-6th-Naruto-Shippuuden-Movie-Titled-Dated.html|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170204013338/http://www.animekon.com/news-1474-6th-Naruto-Shippuuden-Movie-Titled-Dated.html|archivedate=February 4, 2017|date=March 20, 2012|title=6th Naruto Shippuuden Movie Titled, Dated|publisher=Animekon|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2012-03-21/naruto/road-to-ninja-film-story-designs-penned-by-kishimoto|title=Naruto: Road to Ninja Film's Story, Designs Penned by Kishimoto|date=March 21, 2012|work=[[Anime News Network]]|language=en|archive-url=https://web.archive.org/web/20170614200240/http://www.animenewsnetwork.com/news/2012-03-21/naruto/road-to-ninja-film-story-designs-penned-by-kishimoto|archive-date=June 14, 2017}}</ref>
# '''فیلمی ناروتۆ: کۆتایی''' (The Last: Naruto the Movie):<ref>{{Cite web|url=http://www.allcinema.net/prog/show_c.php?num_c=349882|title=The Last -Naruto The Movie- (2014)|website=www.allcinema.net|language=ja|archive-url=https://web.archive.org/web/20160304132406/http://www.allcinema.net/prog/show_c.php?num_c=349882|archive-date=March 4, 2016|url-status=dead}}</ref> ناروتۆ و ھاوڕێکانی ھەوڵدەدەن ڕێگەبگرن لە پێکدادانی [[مانگ]] و [[زەوی]]، فیلمەکە بەشێوەیەکی سادە چەند لایەنێکی میتۆلۆژی زنجیرەکە دەخاتەڕوو، و لە ھەمان کاتدا تیشک دەخاتەسەر [[خۆشەویستی|پەیوەندی سۆزداریی]] نێوان ناروتۆ و ھیناتا. داڕشتنی چیرۆکەکە و دیزاینی کەسایەتییەکان لەلایەن کیشیمۆتۆ خۆیەوە ئەنجامدراوە.<ref name="Boruto2">{{cite web|url=http://www.toho.co.jp/movie/lineup/naruto2015.html|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160809142123/http://www.toho.co.jp/movie/lineup/naruto2015.html|archivedate=August 9, 2016|title=Boruto: -Naruto The Movie- (仮)|work=www.toho.co.jp|publisher=Toho Co. , Ltd|language=Japanese|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2014-07-23/2014-naruto-movie-titled-the-last-slated-for-december-6/.76952|title=2014 Naruto Movie Titled 'The Last,' Slated for December 6|date=July 23, 2014|work=[[Anime News Network]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20170717021505/http://www.animenewsnetwork.com/news/2014-07-23/2014-naruto-movie-titled-the-last-slated-for-december-6/.76952|archive-date=July 17, 2017}}</ref>
# '''فیلمی ناروتۆ: بۆروتۆ''' (Boruto: Naruto the Movie): فیلمەکە باس لە منداڵی کەسایەتییە سەرەکییەکان دەکات، بە تایبەتی بۆروتۆ ئۆزۆماکی، کە لەگەڵ ساسوکی ڕکابەری باوکیدا ڕاھێنان دەکات بۆ ئەوەی لە باوکی بەھێزتر بێت، کیشیمۆتۆ کاری دیزاینی کەسایەتییەکان و داڕشتنی چیرۆکەکەی لە ئەسۆی خۆی دانا و لە ھەمان کاتیشدا بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی فیلمکەشە.<ref name="Boruto2"/><ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-05-21/boruto-naruto-the-movie-story-teased/.88433|title=Boruto -Naruto the Movie- Story Teased|date=May 21, 2015|work=[[Anime News Network]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20170624121427/http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-05-21/boruto-naruto-the-movie-story-teased/.88433|archive-date=June 24, 2017}}</ref>
 
=== ڕۆمانەکان ===
٢٦ [[ڕۆمانی سووک|سووکە ڕۆمانی]] ناروتۆ لە ژاپۆن بڵاوکراونەتەوە،<ref name="amazon13">{{cite web|url=https://www.amazon.co.jp/s?rh=n%3A467278%2Ck%3ANARUTO|title=Naruto {{endash}} ライトノベル / コミック・ラノベ・BL: 本|publisher=Amazon.co.jp|trans-title=Naruto {{endash}} Light Novel / Comic Ranove / BL: Book|archiveurl=https://web.archive.org/web/20150403021541/http://www.amazon.co.jp/s?rh=n%3A467278%2Ck%3ANARUTO|archivedate=April 3, 2015|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> کە لەوانە ٩ دانەی سەرەتایان لەلایەن "ماساتۆشی کوساکابێ"وە نووسراون. دوو سووکە ڕۆمانی سەرەتا بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراون و لە ئەمریکای باکوور بڵاوکراونەتەوە، یەکەم سووکە ڕۆمان کە بە ناوی '''ناروتۆ: دڵی بێتاوان، خوێنی ئەھریمەن''' (Naruto: Innocent Heart, Demonic Blood)، دووبارە باس لە ڕووداوەکانی نێوان ''زابووزا'' و ''ھاکوو''،<ref>{{cite web|url=https://www.viz.com/read/books/naruto-novel/5864|title=Naruto: Innocent Heart, Demonic Blood (Novel)|publisher=[[Viz Media]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170202002354/https://www.viz.com/read/books/naruto-novel/5864|archivedate=February 2, 2017|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite web|url=http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=4-08-703121-7&mode=1|title=NARUTO―ナルト―白の童子、血風の鬼人|publisher=[[Shueisha]]|language=Japanese|trans-title=Naruto {{endash}} white childish child, demon of blood style|archiveurl=https://web.archive.org/web/20151106165246/http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=4-08-703121-7&mode=1|archivedate=November 6, 2015|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> دووەم دانەش بە ناوی '''ناروتۆ: ئەرکی پاراستنی گوندی تاڤگەکان''' (Naruto: Mission, Protect The Waterfall Village) لەژێر کاریگەری دووەم کورتە فیلمی (OVA) نووسراوە.<ref>{{cite web|url=https://www.viz.com/read/books/naruto-novel/6772|title=Naruto: Mission: Protect the Waterfall Village! (Novel)|publisher=[[Viz Media]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20170202002310/https://www.viz.com/read/books/naruto-novel/6772|archivedate=February 2, 2017|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite web|url=http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=4-08-872840-8&mode=1|title=NARUTO―ナルト―滝隠れの死闘 オレが英雄だってばよ|publisher=[[Shueisha]]|language=Japanese|trans-title=NARUTO {{endash}} Naruto Falls Hidden death fight I am a hero|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160222085957/http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=4-08-872840-8&mode=1|archivedate=February 22, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ''ڤیز میدیا'' شازدە پەرتووکی منداڵانی بڵاوکردووەتەوە، بە نووسینی «ترەیسی وێست» و وەرگرتنی وێنە لە مانگاکە، ئەم پەرتووکانە منداڵانی تەمەن ٧ ساڵ بۆ ١٠ ساڵ وەک خوێنەر دەکاتە ئامانج.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-06-02/viz-to-ship-anniversary-shonen-jump-naruto-kids-novels|title=Viz to Ship Anniversary Shonen Jump, Naruto Kids' Novels|date=June 2, 2008|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161231153926/http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-06-02/viz-to-ship-anniversary-shonen-jump-naruto-kids-novels|archivedate=December 31, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
سیازدە ڕۆمان لە ژاپۆن بڵاوکراونەتەوە کە یازدەیان تەواوکەری یەکترن و دوو ڕۆمانی کۆتایش سەربەخۆن.<ref name="amazon122">{{cite web|url=https://www.amazon.co.jp/s?rh=n%3A467278%2Ck%3ANARUTO|title=Naruto {{endash}} ライトノベル / コミック・ラノベ・BL: 本|publisher=Amazon.co.jp|trans-title=Naruto {{endash}} Light Novel / Comic Ranove / BL: Book|archiveurl=https://web.archive.org/web/20150403021541/http://www.amazon.co.jp/s?rh=n%3A467278%2Ck%3ANARUTO|archivedate=April 3, 2015|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> یەکەم ڕۆمانی سەربەخۆ بە ناوی '''ناروتۆ: چیرۆکی نینجایەکی بوێر''' (Naruto: Tales of a Gutsy Ninja) وا پیشاندەدرێت کە لەلایەن «جیرایا» ەوە نووسرابێت، باسی سەرکێشییەکانی نینجایەک دەکات بە ناوی ''ناروتۆ موساسابی''،<ref>{{cite web|url=http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=978-4-08-703229-1&mode=1|title=NARUTO―ナルト―ド根性忍伝|publisher=[[Shueisha]]|language=Japanese|trans-title=NARUTO {{endash}} Naruto the gutsy ninja|archiveurl=https://web.archive.org/web/20150624041034/http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=978-4-08-703229-1&mode=1|archivedate=June 24, 2015|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ئەوەی تریان بە ناوی '''جینرەیدێن: ئەو ڕۆژەی گورگەکە لووراندی''' (Jinraiden: The Day the Wolf Howled) باس لە ڕووداوەکانی دوابەدوای ڕووبەڕووبوونەوەکەی ساسوکی و ئیتاچی دەکات.<ref>{{Cite web|url=http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=978-4-08-703279-6&mode=1|title=NARUTO―ナルト― 迅雷伝 狼の哭く日|publisher=[[Shueisha]]|trans-title=Naruto Jinraiden: The Day the Wolf Howled|archive-url=https://web.archive.org/web/20170413134601/http://books.shueisha.co.jp/CGI/search/syousai_put.cgi?isbn_cdISBN -cd=978-4-08-703279-6&mode=1|archive-date=April 13, 2017|url-status=dead}}</ref>
 
ئیتاچی شیندێن (پێکدێت لە دوو ڕۆمان) و ساسوکی شیندێن (تاکە ڕۆمانێکە) لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراونەتەوە، ھەردووکیان لە ساڵی ٢٠١٦ بوون بە بەشێک لە ئەنیمێ ''ناروتۆ: شیپوودین''.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-12-19/itachi-shinden-spinoff-novels-get-tv-anime-adaptation-in-spring-2016/.96702|title=Itachi Shinden Spinoff Novels Get TV Anime Adaptation in Spring 2016|work=[[Anime News Network]]|language=en|archive-url=https://web.archive.org/web/20170218123558/http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-12-19/itachi-shinden-spinoff-novels-get-tv-anime-adaptation-in-spring-2016/.96702|archive-date=February 18, 2017|url-status=live}}</ref> «ھیدێن» پێکدێت لە شەش سووکە ڕۆمان کە لە ٢٠١٥ بڵاوکراونەتەوە و باسی لە ژیانی کەسایەتییەکان دەکات دوای کۆتاییھاتنی مانگای ناروتۆ.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-01-15/contents-of-naruto-epilogue-novels-unveiled/.83299|title=Contents of Naruto Epilogue Novels Unveiled|work=[[Anime News Network]]|language=en|archive-url=https://web.archive.org/web/20161115102821/http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-01-15/contents-of-naruto-epilogue-novels-unveiled/.83299|archive-date=November 15, 2016|url-status=live}}</ref>
ھێڵی ٢٤٠:
== کایەی ڤیدیۆیی ==
[[پەڕگە:ClashofNinja1Cover.jpg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:ClashofNinja1Cover.jpg|چەپ|وێنۆک|349x349پیکسڵ|بەرگی بەشی یەکەم لە زنجیرە کایەی "''کڵاش ئۆڤ نینجا''"]]
کایە ڤیدیۆیییەکانی ناروتۆ لەسەر چەند ئامێرێکی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە وەک ئامێرە ڤیدیۆیییەکانی سەر بە '''نینتێندۆ'''،نینتێندۆ، [[سۆنی]]، [[مایکرۆسۆفت]]. زۆربەیان کایەی شەڕکردنن، کە تێیدا کایەکەرەکە ڕاستەوخۆ کۆنتڕۆڵی یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناو چیرۆکی ناروتۆ دەکات و بەرامبەر کەسایەتییەکی دیکە ڕکابەری دەکات کە لەلایەن [[ژیریی دەستکرد]]ی تایبەت بە کایەکە یان کایەکەرێکی ترەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئامانج ئەوەیە کە لاکێشەی ژیانی (خوێن) ی ڕکابەرەکەت لەڕێگەی ھێرشی جەستەیی و تەکنیکی نینجای تایبەت بە کەسایەتییەکان کەم بکاتەوە بۆ سفر کە لەسەر بنەمای مانگا و ئەنیمێی ناروتۆ وەرگیراون. '''ناروتۆ: کۆنۆھا نینپۆچۆ''' (Naruto: Konoha Ninpouchou) یەکەم کایەی ڤیدیۆیی ناروتۆیە، کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٣ بۆ ئامێری ڤیدیۆییی "وەندەرسوان کەڵەر" (Wonderswan Color) بڵاوکرایەوە. ژمارەیەکی زۆری کایە ڤیدیۆیییەکانی ناروتۆ تەنھا لە ژاپۆن بڵاوکراونەتەوە. یەکەم دوو کایەی ڤیدیۆیی کە لە دەرەوەی ژاپۆن بڵاوکرانەوە پێکدێن لە '''ناروتۆ: گێکیتۆ نینجا''' و '''ناروتۆ: سایکیۆ نینجا دایکێشوو'''،دایکێشوو، لە ئەمریکای باکوور لەژێر ناوی '''ناروتۆ: کڵاش ئۆڤ نینجا''' (Naruto: Clash of Ninja) و '''ناروتۆ: نینجا کاونسڵ''' (Naruto: Ninja Council) بڵاوکرانەوە.<ref name="ClashofNinjaAnnouncement22">{{cite web|url=http://www.gamespot.com/gamecube/action/naruto/news.html?sid=6141993&mode=all|title=Shonen Jump's Naruto Coming to North America!|website=[[GameSpot]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20110628212936/http://www.gamespot.com/gamecube/action/naruto/news.html?sid=6141993&mode=all|archive-date=June 28, 2011|url-status=dead}}</ref><ref name="NinjaCouncilGeneralInfo22">{{cite web|url=http://www.ign.com/games/naruto-ninja-council/gba-497565|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160413132707/http://www.ign.com/games/naruto-ninja-council/gba-497565|archivedate=April 13, 2016|title=IGN: Naruto: Ninja Council|website=[[IGN]]|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢، کۆمپانیای گەشەپێدانی کایەی ڤیدیۆیی '''باندای نامکۆ''' ڕایگەیاند کە ١٠ میلیۆن یەکەیان لە زنجیرەی کایە ڤیدیۆیییەکانی ناروتۆ فرۆشتووە.
 
=== ناروتۆ: کڵاش ئۆڤ نینجا(Naruto: Clash of Ninja) ===
ھێڵی ٤٤٩:
== ناوبانگ و خەڵاتەکان ==
[[پەڕگە:Cosplayers_of_Naruto_at_Anime_Expo_2006-07-02.jpg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Cosplayers_of_Naruto_at_Anime_Expo_2006-07-02.jpg|ڕاست|وێنۆک|280x280پیکسڵ|کۆمەڵێک ھەواداری ''ناروتۆ'' لە فیستیڤاڵی '''ئەنیمێی ئێکسپۆ''']]
مانگای ناروتۆ ٢٣٥ میلیۆن تیراژی فرۆشتووە، لەوەش ١٤٠ میلیۆنی لەناو ژاپۆن و ٩٥ میلیۆنی لە دەرەوەی ژاپۆن.<ref>{{cite news|title=Roundup of Newly Revealed Print Counts for Manga, Light Novel Series (March - May 2018)|url=https://www.animenewsnetwork.com/news/2018-05-07/roundup-of-newly-revealed-print-counts-for-manga-light-novel-series/.130972|work=[[Anime News Network]]|date=May 7, 2018|language=en}}</ref> بەمەش لە پلەی سێیەمدایە لە پێڕستی پڕفرۆشترین مانگاکانی مێژوو.<ref>{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/interview/2015-10-14/masashi-kishimoto-at-new-york-comic-con/.94188|title=Masashi Kishimoto at New York Comic-con: Part II {{endash}} An Evening with Masashi Kishimoto|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161114222007/https://www.animenewsnetwork.com/interview/2015-10-14/masashi-kishimoto-at-new-york-comic-con/.94188|archivedate=November 14, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> زیاد لە نیوەی فرۆشتنەکان لە ژاپۆندان و ئەوەشی کە دەمێنێتەوە دابەش دەبێت بەسەر ٣٥ وڵات لە سەرانسەری جیھاندا.<ref name="Million222">{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/daily-briefs/2014-11-08/naruto-manga-has-200-million-in-print-worldwide/.80771|title=Naruto Manga Has 200 Million in Print Worldwide|date=November 9, 2014|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160910230815/http://www.animenewsnetwork.com/daily-briefs/2014-11-08/naruto-manga-has-200-million-in-print-worldwide/.80771|archivedate=September 10, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ناروتۆ یەکێکە لە پڕفرۆشترین بڵاوکراوەکانی '''ڤیز میدیا'''،میدیا،<ref>{{cite book|title=Naruto Box Set 1: Volumes 1–27 with Premium|df=mdy-all|isbn=978-1-4215-2582-2|last1=Kishimoto|first1=Masashi|date=2008-08-26}}</ref> کە پەرتووکە وەرگێڕدراوەکانیان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی چەند جارێک لە پێڕستی پڕفرۆشترینەکانی دە نیویۆرک تایمز(The Newyork Times) و یو-ئێس-ئەی تودەی(USA Today)دا دەرکەوتوون. لە ساڵی ٢٠٠٦ پەرتووکی حەوتەمی ناروتۆ خەڵاتی '''کویڵ''' (Quill Award)ی بۆ باشترین «ڕۆمانی وێنەدار» بردەوە.<ref name="Fluidity of modes22">{{Cite journal|last=Huang|first=Cheng-Wen|last2=Archer|first2=Arlene|date=October 13, 2014|title=Fluidity of modes in the translation of manga: the case of Kishimoto's Naruto|journal=Visual Communication|language=en|volume=13|issue=4|pages=471–486|doi=10.1177/1470357214541746}}</ref><ref name="Wins 2006 Quill22">{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/press-release/2006-10-11/naruto-wins-2006-quill-award|title=Naruto Wins 2006 Quill Award|date=October 11, 2006|work=[[Anime News Network]]|language=en|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161201113904/http://www.animenewsnetwork.com/press-release/2006-10-11/naruto-wins-2006-quill-award|archivedate=December 1, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> لە بەشی خەیاڵیی سایتی «تیچەر ڵایبرێریان» (Teacher Librarian)دا بەشێک بوو لە پێڕستی پەرتووکە پێشنیارکراوەکانی ساڵی ٢٠٠٨. ھەروەھا گۆڤاری «سکوڵ ڵایبرێری»، بوونی مانگای ناروتۆی لە پەرتووکخانەی قوتابخانەکاندا بە پێویست وەسف کرد. پەرتووکی ژمارە ٢٨ توانی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوکردنەوەیدا بگاتە پلەی ١٧ لە پێڕستی پڕفرۆشترین پەرتووکەکانی گۆڤاری «یوو ئیس ئەی توودەی» بۆ مانگی ئازاری ٢٠٠٨، تەنھا دوو پلە کەمتر لە ژمارەی پێوانەی بۆ مانگا، کە بە ناوی مانگای '''فروتس باسکێت'''ەوەیەباسکێتەوەیە (Fruits Basket),<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-03-13/usa-today-booklist-march-3-9-highest-ranking-naruto/2|title=USA Today Booklist, March 3–9: Highest-Ranking Naruto|date=March 13, 2008|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160305040117/http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-03-13/usa-today-booklist-march-3-9-highest-ranking-naruto/2|archivedate=March 5, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ھەمان پەرتووک بوو بە پڕفرۆشترین پەرتووکی مانگای ساڵی ٢٠٠٨ و دووەم پڕفرۆشترین پەرتووک لە [[ئەمریکای باکوور]]،<ref>{{cite web|url=http://icv2.com/articles/comics/view/14161/top-20-bookstore-graphic-novels-2008|title=Top 20 Bookstore Graphic Novels of 2008|date=January 25, 2009|publisher=ICv2|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160303222625/http://icv2.com/articles/comics/view/14161/top-20-bookstore-graphic-novels-2008|archivedate=March 3, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite web|url=http://icv2.com/articles/comics/view/12330/bookscans-top-20-graphic-novels-march|title=BookScan's Top 20 Graphic Novels for March|publisher=ICv2|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160303184235/http://icv2.com/articles/comics/view/12330/bookscans-top-20-graphic-novels-march|archivedate=March 3, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> دوای تێپەڕاندنی ٤٠ پەرتووک، بڵاوکراوەی '''ڤیز''' لە ساڵی ٢٠١٥ سەرسامی خۆیان دەربڕی بۆ دڵسۆزی خوێنەرانی ناروتۆ، کە بە بەردەوامی پشتگیری مانگاکەیان کردووە بە کڕینی پەرتووکەکانی.<ref>{{cite web|url=http://icv2.com/articles/comics/view/16702/interview-viz-gonzalo-ferreyra-part-1|title=Interview with Viz's Gonzalo Ferreyra, Part 1|date=January 21, 2010|publisher=ICv2|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160307153334/http://icv2.com/articles/comics/view/16702/interview-viz-gonzalo-ferreyra-part-1|archivedate=March 7, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
لە نیسانی ٢٠٠٧، پەرتووکی ١٤، خەڵاتی باشترین بەرگی لەلایەن بڵاوکراوەی (دایمۆند کۆمیکس) ەوە وەرگرت.<ref>{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/news/2008-04-07/viz-wins-two-2007-gem-manga-awards-from-diamond|title=Viz Wins Two 2007 Gem Manga Awards from Diamond|date=April 7, 2008|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160917200804/https://www.animenewsnetwork.com/news/2008-04-07/viz-wins-two-2007-gem-manga-awards-from-diamond|archivedate=September 17, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> ساڵی ٢٠٠٩، مانگاکە یەکێک بوو لە پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین مانگا لە '''گۆڤاری نیکۆلۆدییەن''' (Nickelodeon magazine).<ref>{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/news/2009-03-27/pokemon-wins-nickelodeon-mag-favorite-manga-award|title=Pokémon Wins Nickelodeon Mag's Favorite Manga Award|work=[[Anime News Network]]|date=March 27, 2009|accessdate=September 14, 2017}}</ref> لە شوباتی ٢٠١٥، ڕۆژنامەی «ئاساھی شیمبوون» ڕایگەیاند کە ناروتۆ یەکێکە لە نۆ بەربژێر بۆ خەڵاتی کلتووری ساڵانەی '''تێزوکو ئۆساموو'''،ئۆساموو،<ref>{{cite web|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-02-23/19th-tezuka-osamu-cultural-prize-nominees-announced/.85311?ann-edition=uk|title=19th Tezuka Osamu Cultural Prize Nominees Announced|date=March 23, 2015|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160304052552/http://www.animenewsnetwork.com/news/2015-02-23/19th-tezuka-osamu-cultural-prize-nominees-announced/.85311?ann-edition=uk|archivedate=March 4, 2016|work=Anime News Network|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> مانگی دواتر کیشیمۆتۆ وەک ئەندامێکی نوێ لە "'''«دەزگای کاروباری کلتووری'''"» سەر بە حکومەتی ژاپۆن ڕاگەیەندرا. کیشیمۆتۆ دەربارەی ناوبانگی ناروتۆ لە دەرەوەی ژاپۆن و بەتایبەتی ئەمریکای باکوور وتی "«زۆر دڵخۆشم کە بینەرانی ئەمریکی بابەتی نینجایان پەسەندکردووە و لێی تێدەگەن. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە بینەران لە ئەمریکا بیریان کراوەیە و ئامادەن حەز بە شتێک بکەن کە پێشتر لایان نامۆ بووە"».
 
«ناروتۆ شیپوودین» بە بەردەوامی یەکێک بووە لە پڕبینەرترین زنجیرە ئەنیمێیەکانی ناو ژاپۆن.<ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2007-04-19/japanese-anime-tv-ranking-april-9-15|title=Japanese Anime TV Ranking, April 9–15|date=April 19, 2007|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161107052310/http://www.animenewsnetwork.com/news/2007-04-19/japanese-anime-tv-ranking-april-9-15|archivedate=November 7, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite news|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-10-07/japanese-anime-tv-ranking-september-22-28|title=Japanese Anime TV Ranking, September 22–28|date=October 7, 2008|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161106122353/http://www.animenewsnetwork.com/news/2008-10-07/japanese-anime-tv-ranking-september-22-28|archivedate=November 6, 2016|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> یەکەم کۆکراوەی دی-ڤی-دیی بڵاوکراوەی ڤیز میدیا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی باشترین دیزایینی پاکەت (پاکێج).<ref name="Awards22">{{cite web|url=http://www.ign.com/articles/2007/02/14/nycc-07-viz-anime-dominates-award-noms|title=NYCC 07: Viz Anime Dominates Award Noms|date=February 13, 2007|website=[[IGN]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160303225606/http://www.ign.com/articles/2007/02/14/nycc-07-viz-anime-dominates-award-noms|archivedate=March 3, 2016|author=George, Richard|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
ھێڵی ٤٥٧:
== ڕەخنە و پێشوازی ==
=== مانگا ===
چەندین ڕەخنەگر لێدوانیان لەسەر ھاوسەنگی دیمەنە شەڕییەکان و گەشەسەندی چیرۆکەکە داوە؛ ئەی ئی سپارۆی سەر بە '''ئای جی ئێن''' و کەیسی بریانزای سەر بە '''تۆڕی ھەواڵی ئەنیمێ''' (Anime News Network) پێیان وایە کە ئەنجامی ئەم ھاوسەنگییەش چیرۆکەکە پتەو دەکات،<ref name="ANNManga28Review222">{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto/gn-28|title=Naruto GN 28 Review|date=August 7, 2008|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161116001305/https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto/gn-28|archivedate=November 16, 2016|author=Brienza, Casey|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref><ref>{{cite web|url=http://www.ign.com/articles/2007/02/28/naruto-vol-13-review|title=Naruto Vol. 13 Review|date=February 27, 2007|website=[[IGN]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160115183335/http://www.ign.com/articles/2007/02/28/naruto-vol-13-review|archivedate=January 15, 2016|author=Sparrow, A. E.|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> بەڵام کارل کیمیلینگەر پێی وایە زۆری دیمەنە شەڕییەکان کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر گەشەسەندنی چیرۆکەکە و بووەتە ھۆی ھێواشبوونەوەی.<ref name="ANNManga8-10Review32">{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto-gn-8-10|title=Naruto GN 8–10 {{endash}} Review|date=November 2, 2006|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160510144105/https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto-gn-8-10|archivedate=May 10, 2016|author=Kimlinger, Carl|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> لە ھەمان کاتدا کیمیلینگەر دیزاینی کەسایەتییەکان ئێجگار بەرز دەنرخێنێت. ڕیک سپانجەر سەرنجڕاکێشی دیمەنەکانی [[ئەکشن]]ی گەڕاندەوە بۆ لێھاتووییی کیشیمۆتۆ لە کێشانی ئەو جۆرە دیمەنانە،<ref name="ANNManga8-10Review222">{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto-gn-8-10|title=Naruto GN 8–10 {{endash}} Review|date=November 2, 2006|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160510144105/https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto-gn-8-10|archivedate=May 10, 2016|author=Kimlinger, Carl|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> خافیەر لوگۆ ھاوڕایە و شێوازی وێنەکێشانی کیشیمۆتۆ بە گونجاو دەزانێت بۆ ئەو جۆرە چیرۆکەی دەیەوێت دایبڕێژێت.
 
گۆڤاری ئەنیمێ و مانگای '''نیۆ''' کەسایەتی ناروتۆ بە «بێزارکەر» وەسف دەکات، بەڵام دان بەوەشدا دەنێت کە سروشتی ''[[ئێعتیاد|ئاڵوودەکاری]] چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی گەشەسەندن و داڕشتنی کەسایەتییەکان،<ref name="neo02322">{{Cite news|title=Naruto Vol. 1: Unleashed|last=White|first=Nik|date=September 2006|publisher=Uncooked Media|issue=23|pages=70–71|issn=1744-9596|postscript=|magazine=[[Neo (magazine)|Neo]]''|place=United Kingdom}}</ref> بریانا لۆرەنسیش بۆچوونی وایە کە ئەم تایبەتمەندییە ھۆکارە بۆ ئەوەی لە بەشی دوودا بە ئاشکرا ھەست بە گەشەی کەسایەتییەکان دەکرێت،<ref>{{cite web|url=http://www.mania.com/naruto-vol28_article_83777.html|title=Naruto Vol. #28 review|date=March 27, 2008|publisher=Mania Entertainment|archiveurl=https://web.archive.org/web/20110810231741/http://www.mania.com/naruto-vol28_article_83777.html|archivedate=August 10, 2011|author=Lawrence, Briana|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> بە تایبەتی پەرتووکی ٢٨ کە بریانا بەرز دەینرخێنێت لە ڕووی چیرۆک و گەشەی کەسایەتییەکانەوە، ھەرچەندە برایانا لای وابوو کە ھەموو پەرتووکەکان ھەمان جۆرییەتیی بەرزیان نییە.<ref name="ANNManga28Review322">{{cite news|url=https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto/gn-28|title=Naruto GN 28 Review|date=August 7, 2008|work=[[Anime News Network]]|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161116001305/https://www.animenewsnetwork.com/review/naruto/gn-28|archivedate=November 16, 2016|author=Brienza, Casey|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
'''گۆ ئیتۆ'''،ئیتۆ، پرۆفیسۆر لە بەشی مانگای زانکۆی پۆلیتەکنیکیی تۆکیۆ، زنجیرەکە بەراورد دەکات بە مانگای [[دراگۆن بۆڵ]]، لەوەدا کە ھەردووکیان بە جۆرێکی نایاب جووڵەی جەستەی کەسایەتییەکان بە شێوەی [[وێنەی سێ ڕەھەندی|سێدووری]] دەنەخشێنن و [[ھونەری جەنگی]] وێنا دەکەن. ھەروەھا گۆ وتیشی کە خوێنەرەکان زیاتر لە کەسایەتییەکان تێدەگەن بەھۆی پیشاندانی قسەکرجیھانن لەگەڵ خۆیاندا، بەتایبەتی لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەکاندا.<ref>{{Cite book|author-last=Itō|author-first=Gō|chapter=Particularities of boys' manga in the early 21st century: How NARUTO differs from DRAGON BALL|pages=9–16|chapter-url=http://imrc.jp/images/upload/lecture/data/web_version_cologne論集.pdf|title=Intercultural crossovers, transcultural flows manga/comics|editor-last=Berndt|editor-first=Jacqueline|date=January 1, 2012|series=Global Manga Studies, vol. 2|publisher=Kyoto Seika University International Manga Research Center|isbn=978-4-905187-06-6|oclc=962747377|url-status=bot: unknown|archiveurl=https://web.archive.org/web/20160303205554/http://imrc.jp/images/upload/lecture/data/Web_Version_Cologne論集.pdf|archivedate=March 3, 2016|df=mdy-all}}</ref>
 
دیمەنەکانی ئەکشنی نێو ناروتۆ کاریگەرییان لەسەر فیلمی '''سکۆت پیڵگریم بەرامبەر جیھان''' (Scott Pilgrim vs the world) ھەبووە، ئێدگار ڕایت، دەرھێنەری فیلمەکە، دەڵێت ئەو تایبەتمەندییەی ناروتۆ کاریتێکردووە کە لە دوای بەکارھێنانی ھەر تەکنیکێک لە مانگاکەدا باکگراوندەکە (وێنەی پشتەوە) ئەو پەڕەیە گۆڕانکاری تێیدا ڕوودەدات.
 
نوکتەیەک (میمێک) لە ئینتەرنێت ھەیە کە ناسراوە بە "ڕاکردنی ناروتۆ". ئاماژە بە ڕاکردنی کەسایەتییەکانی جیھانی نینجای ناروتۆ دەکات کە لەکاتی ڕاکردندا لاشەیان بەرەو پێشەوە دەچەمێننەوە و دەستیان بۆ دواوە درێژدەکەنەوە. کاتێک مانگای ناروتۆ کۆتایی ھات، چەندین [[مانگاکا|ھاوپیشەی]] کیشیمۆتۆ دەستخۆشی تەواوکردنی ئەو کارە نایابەیان لێکرد. دیارترینیان [[ئییچیرۆ ئۆدا]]ی نووسەری [[وەن پیس]] بوو کە کیشیمۆتۆ بە ڕکابەری خۆی دادەنا، کاتێک ناروتۆ گەیشتە کۆتایی، ''ئۆدا'' نامەیەکی لە یەکێک لە پەرتووکەکانی ''وەن پیسیش'' نووسی کە پیرۆزبایی لە کیشیمۆتۆ دەکات و وەک ڕکابەری خۆی دان بەودا دەنێت، کیشیمۆتۆ لەم بارەیەوە وتی کە ئەو دانپێدانانە "تەواو دڵی خۆشکرد".
 
=== ئەنیمێ ===
'''ناروتۆ'''،ناروتۆ، بەشی یەکەم لە زنجیرەکە، لە پلەی ٣٨ دابوو لە پێڕستی «١٠٠ باشترین زنجیرە ئەنیمەیشن» ی '''ئای جی ئێن'''.<ref name="ign10022">{{cite web|title=38. Naruto|url=http://tv.ign.com/top-100-animated-tv-series/38.html|archiveurl=https://web.archive.org/web/20090218133956/http://tv.ign.com/top-100-animated-tv-series/38.html|archivedate=February 18, 2009|website=[[IGN]]|date=January 23, 2009|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٥، تۆڕی تەلەڤیزیۆنیی '''ئاساشی تیڤی''' ڕاپرسییەکی لەناو وڵاتی ژاپۆن بۆ باشترین ئەنیمێیەکان ئەنجامدا، ناروتۆ پلەی ١٧ی بەدەستھێنا.<ref>{{citeweb|url=http://www.animenewsnetwork.com/news/2005-09-23/tv-asahi-top-100-anime|title=TV Asahi Top 100 Anime|date=September 23, 2005|website=Anime News Network|accessdate=September 14, 2017}}</ref> مایک ھەیڵ، نووسەری سەر بە گۆڤاری «نیو یۆرک تایمس»، ناروتۆی پێباشتربوو بە بەراورد بە زنجیرە ئەنیمەیشنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە زیاتر بۆ منداڵان دروست دەکرێن.<ref>{{Cite news|url=https://www.nytimes.com/2006/01/15/arts/television/just-watch-out-for-the-fox-demon-in-the-ninjas-body.html|title=Just Watch Out for the Fox Demon in the Ninja's Body|last=Hale|first=Mike|date=January 15, 2006|work=[[The New York Times]]|archive-url=https://web.archive.org/web/20170518105230/http://www.nytimes.com/2006/01/15/arts/television/just-watch-out-for-the-fox-demon-in-the-ninjas-body.html|archive-date=May 18, 2017|url-status=live}}</ref> ھەندێک ڕەخنەیان لە لە جۆرییەتیی ئەنیمەیشنی ناروتۆ گرت، لەوانەش ''کریستینا کارپنتەر'' کە پێی وابوو شێوازی وێنەکێشانی کیشیمۆتۆ باش نەگۆڕدراوە بۆ ئەنیمەیشن.<ref name="THEMAnimeReviews22">{{cite web|url=http://www.themanime.org/viewreview.php?id=120|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161113210839/http://www.themanime.org/viewreview.php?id=120|archivedate=November 13, 2016|title=THEM Anime Reviews 4.0 {{endash}} Naruto|publisher=T.H.E.M. Anime Reviews|author=Ross, Christina|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref>
 
'''ناروتۆ: شیپوودین'''،شیپوودین، بەشی دووەمی زنجیرەکە، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە باش نرخێندرا، دەیڤد سی جۆنس، سەر بە "ئاکتیڤ ئەنیمێ" ئاماژەی بەوەدا کە جۆرییەتیی ئەنیمەیشن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە بەشی یەکەم.<ref><!-- http://www.activeanime.com/html/content/view/5759/57/ https://web.archive.org/web/20091101041126/ -->{{cite web|url=http://activeanime.com/html/2009/10/25/naruto-shippuden-vol-2-advance-review/|archiveurl=https://web.archive.org/web/20161117161530/http://activeanime.com/html/2009/10/25/naruto-shippuden-vol-2-advance-review/|archivedate=November 17, 2016|title=Naruto SHIPPUDEN VOL. 2 (ADVANCE REVIEW)|first=Jones|last=David C.|publisher=Activeanime|date=October 25, 2009|url-status=dead|df=mdy-all}}</ref> "تۆڕی ھەواڵی ئەنیمێ پێی وابوو (ناروتۆ: شیپوودین) چیرۆکێکی جددیتر باسدەکات وەک لەوەی پێش خۆی، ھەروەھا ھاوسەنگییەکی زیاتر ھەیە لەنێوان دراما و کۆمێدی و چیرۆکەکە پەلدەھاوێت بۆ جێگای جیاوازتر و سەرنجڕاکێشتر. سەرەڕای ئەوەی ڕەخنە لە ھێواشی چەند ئەڵقەی یەکەم گیرا، پەرەسەندن و گەشەکردنی پەیوەندی نێوان کەسایەتییەکان بەرز نرخێندرا. چارلس سۆلۆمۆن، نووسەری گۆڤاری '''لۆس ئەنجلس تایمس'''،تایمس، بەشی شیپوودینی خستە پلەی سێیەم لە پێڕستی ١٠ باشترین ئەنیمێ.<ref>{{cite news|url=http://www.gameinformer.com/b/news/archive/2011/02/16/guinness-names-top-50-video-game-characters-of-all-time.aspx|title=Guinness Names Top 50 Video Game Characters Of All Time|newspaper=[[Game Informer]]|first=Jeff|last=Marchiafava|date=February 16, 2011|access-date=February 2, 2018}}</ref>
 
=== سیماکان ===
[[پەڕگە:Symbole_Uchiwa.svg|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:Symbole_Uchiwa.svg|چەپ|وێنۆک|240x240پیکسڵ|ھێمای خێزانی ئۆچیھا کە کیشیمۆتۆ لەسەر بنەمای باوەشێنی ئۆچیھا دروستیکردووە.]]
«ئەیمی پڵەم» چەند سیما و بیرۆکەیەکی دیار دەخاتەڕوو کە لەلایەن کیشیمۆتۆوە تێکەڵ بە ناروتۆ کراون، لەوانەش بوونی بیرۆکەی '''میتۆلۆژی ژاپۆنی''' کە پڵەم پێی وایە بە مەبەستی زیادکردنی چەند چینێکی ھەمەجۆر بۆ چیرۆکی ناروتۆ بەکارھاتوون، کیشیمۆتۆ پێشبینی دەکات کە خوێنەران بە دوای سەرچاوەی بیرۆکە بەکارھاتووەکانی نێو مانگاکە بگەڕێن، ئەمەش ڕێی پێدەدات خۆی لە ڕوونکردنەوە دەربازبکات. بۆ نموونە '''ئیتاچی''' دەتوانێت سێ تەکنیک بەکاربھێنێت کە ھەمان ناوی خواوەندەکانی '''''شینتۆ'''''یان ھەیە؛ '''تسوکیۆمی'''،تسوکیۆمی، '''ئەماتێراسوو''' و '''سووزانۆ'''. ھەروەھا پڵەم ھێمای خێزانی ئۆچیھا بە نموونەیەکی تر دەھێنێتەوە کە شێوەکەی و لە ھەمان کاتدا ناوەکەشی لەسەر بنەمای باوەشێنی '''''ئۆچیوا'''''یە کە بەشێکە لە داب و نەریتی ژاپۆن و لە ئەفسانەکاندا بەکارھاتوون بۆ پاککردنەوەی لاشە لە خراپەکاری و شەڕەنگێزی؛ ساسوکی لە کۆتایییەکانی زنجیرەکەدا بۆی دەردەکەوێت کە توانای پاککردنەوەی لاشەی ناروتۆی ھەیە لە شەڕەنگێزی ڕێوییە نۆ کلکەکە. ڕێوی لە میتۆلۆژی ژاپۆنیدا فێڵباز و تەڵەکەباز دەردەکەوێت، لە ھەندێک چیرۆکدا دەست بەسەر لاشەی مرۆڤەکاندا دەگرن، پڵەم ئاماژە بەوە دەکات کە ناروتۆ بە ھەمان شێوە لە سەرەتای چیرۆکەکەوە گاڵتەوگەپانە فێڵی لە دانیشتوانەکانی تری گوندەکە دەکرد و گاڵتەی پێدەکردن.<ref name="Plumb22">{{cite journal|date=2010|title=Japanese Religion, Mythology, and the Supernatural in Anime and Manga|journal=The International Journal of the Humanities|volume=8|issue=5|issn=1447-9508|last1=Plumb|first1=Amy|pp=237–246}}</ref>
 
«کریستۆفەر ئەی بۆرن» تێبینی ئەوە دەکات کە چیرۆکی ناروتۆ بەھاکانی [[کۆنفووشیزم]] لەخۆ دەگرێت، و پێشنیار دەکات کە ئەو خوێنەرانەی مانگای وەک ناروتۆ و '''بڵیچ''' بە وردی دەخوێننەوە زیاتر لە بەھاکانی کۆنفووشیزم تێدەگەن وەک لە خوێندنەوەی ڕاستەوخۆی بیرۆکە نابەرجەستەکانی کۆنفووشیزم.<ref>{{cite journal|date=April 1, 2010|title=In the Footsteps of the Master: Confucian Values in Anime and Manga|journal=ASIANetwork Exchange: A Journal for Asian Studies in the Liberal Arts|volume=17|issue=2|pages=39–53|doi=10.16995/ane.206|doi-access=free|last1=Born|first1=Christopher A.}}</ref> «نۆرمان مێلکۆر رۆبالیش جونیەر» خستنەڕووی ھەردوو بیرۆکەی ئەرێنی و نەرێنی لە مانگای ناروتۆدا ھەڵسەنگاند لەڕێگەی ژماردنی ئەو وشانەی ئەرێنی و ئاشتیخوازن بە بەراورد بەو وشانەی نەرێنی و توندوتیژن؛ دۆزییەوە کە ژمارەیەکی کەم وشەی توندوتیژ ھەن لەچاو وشە ئەرێنییەکان. وتیشی تەنانەت وێناکردنی توندوتیژی و شەڕەنگێزی لە مانگای ناروتۆدا بۆ دەرخستنی ئەو باوەڕەیە کە بەکارھێنانی ڕەفتاری ئەرێنی و ئاشتیخوازی (لەلایەن پاڵەوانی چیرۆکەکەوە) ھەردەم بەسەر ڕق و شەڕەنگێزیدا زاڵدەبێت.<ref>{{cite book|last1=Pena|first1=Norman Melchor Robles Jr.|editor1-last=Drummond|editor1-first=Phillip|title=Violence and Values in the Japanese Manga Naruto|date=2013|publisher=The London Film and Media Reader 1|location=London|isbn=978-0-9573631-3-7|pages=406–417|url=http://www.thelondonfilmandmediaconference.com/app/download/5788808861/The%20London%20Film%20and%20Media%20Reader%201.pdf|url-status=bot: unknown|archiveurl=https://web.archive.org/web/20150909205907/http://www.thelondonfilmandmediaconference.com/app/download/5788808861/The%20London%20Film%20and%20Media%20Reader%201.pdf|archivedate=September 9, 2015|df=mdy-all}}</ref> «شۆو ھوویگان» بۆچوونی وایە زنجیرەکە کۆمەڵێک «بەھای ڕەوشتی بنەڕەتی» لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا باسی دۆخی گۆشەگیری دەکات، کە ناروتۆ بەسەریدا سەردەکەوێت لەڕێگەی چوونە ناو کۆمەڵگاوە، بەپێچەوانەی '''ئاکیرا''' و '''نیۆن جێنیسس ئیڤانگێڵیۆن''' کە پاڵەوانی چیرۆکەکە بە گۆشەگیری دەمێنێتەوە.<ref>{{cite book|title=Manga's Cultural Crossroads|last=Gan|first=Sheuo Hui|date=2013|publisher=[[Taylor and Francis]]|isbn=978-1-134-10283-9|location=Hoboken|pages=238–239|chapter=Auteur and Anime as Seen in the Naruto TV Series|editor1-last=Berndt|editor1-first=Jacqueline|editor2-last=Kümmerling-Meibauer|editor2-first=Bettina}}</ref>
[[پەڕگە:NarutoUzumaki.png|link=https://ckb.wikipedia.org/wiki/پەڕگە:NarutoUzumaki.png|ڕاست|وێنۆک|304x304پیکسڵ|''ناروتۆ'' لە سێ قۆناغی ژیانیدا]]
ناروتۆ لەلایەن چەند ڕەخنەگرێکەوە بە چیرۆکێکی «گەورەبوون» یاخود «پێگەشتن» وەسف دەکرێت،<ref name="Lawrence C. Rubin22">{{cite book|title=Popular Culture in Counseling, Psychotherapy, and Play-Based Interventions|last=Rubin|first=Lawrence C.|publisher=Springer Pub|year=2008|isbn=978-0-8261-0118-1|pages=232–234|chapter=Big Heroes on the Small Screen: Naruto and the Struggle Within}}</ref><ref name="Crossroads 172-17532">{{cite book|title=Manga's Cultural Crossroads|last=Fujimoto|first=Yukari|date=2013|publisher=[[Taylor and Francis]]|isbn=978-1-134-10283-9|location=Hoboken|pages=172–175|chapter=Women in Naruto, Women Reading Naruto|editor1-last=Berndt|editor1-first=Jacqueline|editor2-last=Kümmerling-Meibauer|editor2-first=Bettina}}</ref><ref name="Spanjers22">{{cite book|title=Critical Survey of Graphic Novels: Manga|date=2013|publisher=Salem Press|isbn=978-1-58765-955-3|location=Ipswich, Mass.|pages=215–221|chapter=Naruto|chapter-url-access=subscription|chapter-url=http://search.ebscohost.com/login.aspx?direct=true&db=lkh&AN=88265667&site=ehost-live|via=[[EBSCOhost]]|last1=Spanjers|first1=Rik|editor1-last=Beaty|editor1-first=Bart H.|editor2-last=Weiner|editor2-first=Stephen}}</ref> لۆرنس سی ڕیوبینی [[دەروونناس]] پێشنیاری ئەوە دەکات کە چیرۆکی ناروتۆ سەرنجڕاکێش و کاریگەر دەبێت بۆ خوێنەری ھەر تەمەنێک کە کەسێکی ئازیزی لەدەست دابێت، یان ھاوڕێیان نییە و دۆزینەوەی ھاوڕێ سەختە بەلایانەوە، یاخود لە ھەر بارودۆخێکی تردان کە لە زنجیرەکەدا بەرجەستەدەکرێت.<ref name="Lawrence C. Rubin322">{{cite book|title=Popular Culture in Counseling, Psychotherapy, and Play-Based Interventions|last=Rubin|first=Lawrence C.|publisher=Springer Pub|year=2008|isbn=978-0-8261-0118-1|pages=232–234|chapter=Big Heroes on the Small Screen: Naruto and the Struggle Within}}</ref> بە تێڕوانینی '''یوکاری فوجیمۆتۆ''' (لێکۆڵەرەوەی بواری مانگا و پرۆفیسۆری توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی ژاپۆن لە زانکۆی مێجی) کەسایەتییەکان دوای پێگەشتنیان، ڕێز و پێزانینی خۆیان ناشارنەوە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە فێریان کردوون، ئەمەش وای لێدەکات چیرۆکێکی [[شۆپپارێزی|پارێزگار]] بێت بە بەراورد بە مانگاکانی تری ھاوسەردەمی خۆی، وەک [[وەن پیس]] و '''ئێر گییەر'''.<ref name="Crossroads 172-175222">{{cite book|title=Manga's Cultural Crossroads|last=Fujimoto|first=Yukari|date=2013|publisher=[[Taylor and Francis]]|isbn=978-1-134-10283-9|location=Hoboken|pages=172–175|chapter=Women in Naruto, Women Reading Naruto|editor1-last=Berndt|editor1-first=Jacqueline|editor2-last=Kümmerling-Meibauer|editor2-first=Bettina}}</ref> ڕیک سپانجەر چیرۆکی نێوان ناروتۆ (گەشبین) و ساسوکی (تەنیا) وەک تراژیدیا سەیردەکات، و ھەستدەکات دژییەکی نێوانیان لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ چواردەوریاندا لایەنێکی سەرەکی چیرۆکەکەیە: ناروتۆ بەردەوام بەھێزتر دەبێت کە کەسە ئازیزەکانی زیاددەکەن و پێویستە بیان پارێزێت، لەکاتێکدا ساسوکی بە تەنیا دەمێنێتەوە و وردە وردە لە ئارەزووی تۆڵەسەندنەوەدا نوقم دەبێت. «ئۆمۆتۆ تۆمۆیوکی» لای وایە زۆر ساتی پێکەنین و کۆمێدی ھەیە سەرەڕای ئەو نەھامەتی و سەختییانەی ناروتۆ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەڵام بە گەورەبوونی ناروتۆ لایەنی کۆمێدی چیرۆکەکە کەمدەبێتەوە، بەتایبەتی لەبەشی دووەمدا.<ref name="Spanjers322">{{cite book|title=Critical Survey of Graphic Novels: Manga|date=2013|publisher=Salem Press|isbn=978-1-58765-955-3|location=Ipswich, Mass.|pages=215–221|chapter=Naruto|chapter-url-access=subscription|chapter-url=http://search.ebscohost.com/login.aspx?direct=true&db=lkh&AN=88265667&site=ehost-live|via=[[EBSCOhost]]|last1=Spanjers|first1=Rik|editor1-last=Beaty|editor1-first=Bart H.|editor2-last=Weiner|editor2-first=Stephen}}</ref>
 
فوجیمۆتۆ پێداگری دەکات کە چیرۆکەکە دووبارەبوونەوەیەکی زیاد لە پێویستی تێدایە لە ڕووی ڕۆڵگێڕانی ڕەگەزی نێر و مێ و دەڵێت "لایەنی ڕۆڵگێڕانی ھەردوو ڕەگەزەکە سواو و لاسایییە، بەجۆرێک پیاوان پیاون و ژنانیش ژنن، ڕۆڵگێڕانیشیان لە شێوازی نەریتی لانادەن، ھەر لە زگماکییەوە جیاوازن لە ڕێژەی لێھاتووی جۆری پیشەوە"، بۆ نموونە، کچەکان لە سەرەتاوە لە ئەکادیمیای نینجا ئاستیان بەرزترە، بەڵام کاتێک "کوڕەکان جددیانە ھەوڵدەدەن، کچەکان ناتوانن ڕکابەرییان بکەن". و کاتێک کەسایەتییە مێیینەکان کەسایەتییان گەشەدەکات، دیسان ڕۆڵێکی دووبارەبووەوە و لاسایییان پێدەدرێت، بۆ نموونە "تسونادێ" کە ئافرەتێکی خاوەن تەمەنە، ڕۆڵێکی ھاوشێوەی دایکایەتی دەگێڕێت، و سنگێکی گەورە و دیمەنیکی وروژێنەری پێدراوە، کاتێک ساکوراش دەبێت بە قوتابی، فێری دەکات کە چۆن ببێت بە نینجایەکی پزیشکی، بۆ ئەمەش پێویستت بە چەند بەھرەیەک دەبێت کە تەنھا ئافرەتان ھەیانە، چیرۆکەکە دووبارە ئەو باوەڕە دووپاتدەکاتەوە کە ئافرەتان دەتوانن تەنھا ڕۆڵی چارەسەرکردن بگێڕن لە مەیدانی جەنگدا. فوجیمۆتۆ پێشنیاری ئەوەش دەکات کە شێوازی ڕۆڵگێڕانی ئافرەتان لەوانەیە ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ئەو کەسایەتییانەی ناپەسەندن و بە بەردەوامی بە بێزارکەر وەسف دەکرێن لەلای خوێنەران، زۆرجار کەسایەتییە مێیینەکانن.<ref>{{cite book|title=Manga's Cultural Crossroads|first=Yukari|last=Fujimoto|date=2013|publisher=[[Taylor and Francis]]|isbn=978-1-134-10283-9|location=Hoboken|pages=175–177|chapter=Women in Naruto, Women Reading Naruto|editor1-last=Berndt|editor1-first=Jacqueline|editor2-last=Kümmerling-Meibauer|editor2-first=Bettina}}</ref>