نیل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ئەفریقای ناوەندی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١:
{{Coord|12|02|09|N|037|15|53|E|type:waterbody_region:ET|cite=http://maps.yahoo.com/broadband/#mvt=h&lat=12.035778&lon=37.264753&mag=6&zoom=11|display=title}}
'''ڕووباری نیل''' (بە [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]]: النیل، بە [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]: Nile) ڕووبارێکی گەورەیە لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکوورە. بە شێوەیەکی گشتی بە درێژترین ڕووباری جیهان دادەنرێت.<ref>[http://www.britannica.com/EBchecked/topic/415347/Nile-River "ڕووباری نیل"]. [[ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا]]</ref> ٦٨٥٣ کم درێژە. وە ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: [[تانزانیا]]، [[ئووگاندا|ئۆگاندا]]، [[ڕواندا]]، [[بوروندی|بوڕوندی]]، [[کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ|کۆنگۆ]]، [[کینیا]]، [[ئیتیۆپیا]]، [[ئێریتریا]]، [[سوودانی باشوور]]، [[سوودان]] وە [[میسر|میسڕ]]. ڕووبارەکە بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داهاتی ساڵانەی هەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی هەڕەمەکان لەمیسڕ وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرهەمێنانی کارەبا.
[[پەڕگە:Egypt.Luxor.Nile.01.jpg|٢٠٠px|وێنۆک|چەپ|وێنەی نیل.]]نیل دوو زێی گەورەی دەڕژێتە ناو، ئەوانیش [[نیلی سپی]] و [[نیلی شین|نیلی شینن]]. نیلی سپی درێژ ترە لە لقەکەی دیکە و لە [[ئەفریقای ناوەندی]] وە هەڵدەقوڵێ و بەناو [[تانزانیا]]، [[دەریاچەی ڤیکتۆریا]]، [[ئووگاندا|ئووگەندا]] و [[سوودانی باشوور]] دا تێپەڕ دەبێت. نیلی شینیش لە دەریاچەی تانا لە [[ئیتیۆپیا|ئێتیۆپیا]] دەستپێدەکات و دەڕژێتە ناو [[سوودان]] لە باشووری خۆرهەڵاتەوە. هەردوو زێیەکە لە نزیک [[خەرتووم|خەرتوومی]] پایتەختی [[سوودان]] بەیەک دەگەن.[[پەڕگە:Nile watershed topo.png|٢٠٠px|وێنۆک|چەپ|وێنەی شوێنی نیل لە سەر نەقشە]]
 
بەشی باکووری ڕووبارەکە بەناو [[بیابان|بیابانی]] سوودانی دا دەڕوات و دەچێتە میسر دواتر بە [[دەلتا (جوگرافیا)|دێلتایەکی]] گەورە کۆتایی دێت و دەڕژێتە ناو [[دەریای ناوین]]. شارستانیەتە میسریەکان و شانشینە سودانییەکان لە دێر زەمانەوە پشت بە ڕووبارەکە دەبەستن. زۆربەی شارە میسریەکان، بە تایبەتی کۆنەکان، لە نزیک ڕووبارەکە بنیاتنراون.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/نیل»