گونجاندن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
This article was translated by I Believe in Science & Ideas beyond borders & Beit al Hikma 2.0
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:١٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩

لە زانستی زیندەزانی دا چەمکی گونجاندن سێ واتای هەیە. یەکەم، بریتییە لەو ڕێکارە پەرەسەندنە جوڵاوەی وا لە زیندەوەران دەکات لەگەڵ ژینگەکەیان دا بگونجێن و یارمەتیدەرە لە باشترکردنی ڕادەی شیاوی پەرەسەندنیان. دووەم: بریتییە لە بارێكی بەدەستهاتوو لەلایەن ئەو زیندەوەرانەوە لەڕێی ئەو ڕێكاری پەرەسەندنەوە. سێیەم: بریتییە لە خەسڵەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەرکێكی کرداری بۆ هەر تاکە زیندەوەرێك کە پارێزراوە و پەرەیسەندووە بەهۆی هەڵبژاردەی سروشتییەوە.

لەڕووی مێژوویەوە گونجاندن باسکراوە لە سەردەمی فەیلەسوفە یۆنانییە کۆنەکان دا وەك ئیمپێدکلیس و ئەرستۆ. لە باوەڕی سروشتی سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەم دا، گونجاندن وەك بەڵگەی بوونی خوداوەند بەکاردەهات و دواتر چارڵز داروین هەستا بە پێشنیارکردنی شی کردنەوەی گونجاندن بە (هەڵبژاردەی سروشتی).

دیاردەی گونجاندن پەیوەستە بە شیاوی زیندەییەوە کە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی خێرایی ڕادەی پەرەسەندن وەك پێوانەکردنی ڕێژەی گۆڕانی جینەکان. زۆرجار دووجۆر زیندەوەر یان زیاتر پێکەوە گونجاندن دەکەن یان پێکەوە پەرەدەسێنن.

گونجاندن بابەتێکی سەرەکییە لە فەلسەفەی زیندەزانی دا کە پەیوەستدارە بە ئەرك و مەبەستەوە. هەندێك لە زیندەزانان هەوڵ دەدەن خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژانەی واتای "مەبەست" دەگەیەنن لە دیاردەی گونجاندن دا چونکە وشەکە پێشنیار و واتای نیازی خوداوەندێك پیشان دەدات و هەندێكی تر پێیان وایە کە دیاردەی گونجاندن  خۆی لە خۆی دا مەبەستدارە.

بنەما گشتییەکان

"دەکرێت لە گرنگی گونجاندن تێبگەین تەنها لەڕێی تێگەیشتنی تەواوی زیندەزانی جۆرەکانەوە."

جولیان هەکسڵی، پەرەسەندن: لێکدانە نوێیەکە. [١]

گونجاندن بە شێوەیەکی سەرەکی ڕیکارێكە نەك شێوەیەکی جەستەیی یان بەشێکی جەستە.[٢] بۆ نموونە مشەخۆرێكی ناوەکیی دەکرێت زیاتر جیاوازی دیاردەکە ڕوونبکاتەوە، ئەم بوونەوەرە دەکرێت بنیادێكی جەستەیی زۆر سادەی هەبێت بەڵام بەڕادەیەکی زۆر خۆی گونجاندووە لەگەڵ ژینگەکەی چواردەوری دا. بۆیە لەمەوە دەردەکەوێت کە گونجاندن تەنها لە خەسڵەتە بینراوەکان دا خۆی نابینێتەوە بەڵکو گونجاندنەکان لە تەواوی سووڕی ژیانی زیندەوەرەکەدا ڕوودەدەن. وەك دەستەواژەیەکی درووست و کرداری تر و جیاوازی نێوان گونجاندن و خەسڵەتی گونجاندن ئەوا گونجاندن دەربڕینێکە بۆ کۆتا ئەنجام (بەرهەم)ی زیندەوەرەکە بەکاردێت لە ڕێی دەرکەوتنی هەموو ئەو خەسڵەتانەی هاتوونەتە کایەوە بە درێژای دیاردەکە و بۆ ڕێکاری پەرەسەندن بەکاردێت، لە کاتێك دا دەستەواژەی "خەسڵەتی گونجاندن" بۆ بەش یان ئەرکێكی جەستەیی تایبەت بەکاردێت.[٣][٤][٥]

ئەم پێناسانەی خوارەوە لەلایەن زانای زیندەزانی پەرەسەندن (سیۆدۆسیس دۆبژانسکی)ەوە کراوە:

  1. گونجاندن ڕێکارێكی پەرەسەندنە کە زیندەوەرێك توانای ژیانکردنی باشتر دەبێت لە نیشتتنگه یان ژینەگەی خۆی دا.[٦][٧]
  2. توانای گونجاوی بریتییە لە بارێك کە زیندەوەرەکە بتوانێ خۆی بگونجێنێت، بە واتایەکەی دی توانای زیندەوەرێك بۆ ژیان و زاوزێ کردن لە چەند نیشتتنگه و ژینگەیەك دا.[٨]
  3. خەسڵەتی گونجاندن لایەنێكی ڕەوتی گەشەسەندنی زیندەوەرە کە توانا و ئەگەری زیندەوەرەکە زیاد دەکات لە بەردەوامی و زۆربوون.[٩]

گونجاندن جیاوازە لە هەر یەك لە دیاردەکانی (توانای مانەوە، ڕاهاتن و فێربوون) کە هیچ یەکێك لەم گۆڕانانەی زیندەوەران ناگوزێرێتەوە بۆ وەچەکان. توانای مانەوە، بڕ و ڕادەی پەیوەستداری زیندەوەرێکە بۆ بەردەوام بوونی لە ژیان لە ژینگە جیاوازەکان دا و بە بەشێك لە خەسڵەتی (جۆرە تایبەتییەکان) دادەنرێت. ڕاهاتن دیاردەی ڕێکخستنی خودکاری جەستەییە لە ماوەی ژیان دا و فێربوون بە واتای بەرەوپێشچوونی کارایی هەڵسوکەتە لە ماوەی ژیان دا.[١٠]

جۆرەکانی گونجاندن

"گونجاندن دڵ و رۆحی پەرەسەندنە."

نایڵز ئێڵدرج، داهێنانەوەی داروین: گفتوگۆ مەزنەکەی بیردۆزی پەرەسەندن.[١١]

  1. گۆڕان لە نیشتتنگه یان ژینەگە دا.
  2. جین گۆڕان.
  3. پێکەوە گونجاندن.
  4. لاسايى كردنەوە.
  5. گۆڕینەوە.

قڕبوون و پێکەوە قڕبوون (لەناوچوون)

ئەگەر کۆمەڵەیەكی زیندەوەران نەتوانن بە لێهاتووی و بە پێی پێویست بجوڵێن یان بگۆرێن بۆ هێشتنەوە و بەردەوامی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئەوا بە دڵنیاییەوە قڕدەبن و لەناودەچن. دیاردەی قڕبوون ڕوودەدات کاتێك تێکڕای مردنی تەواوی جۆرە زیندەوەرەکە تێکڕای لەدایکبوون تێ دەپەڕێنێت بۆ ماوەیەکی کاتی کە بەس بێت بۆ دیارنەمان و لەناوچوونی جۆرەکە.

هەروەك چۆن پێکەوە گونجاندن هەیە بەهەمان شێوەش پێکەوە قڕبوون هەیە کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی جۆرە زیندەوەرێك بەهۆی قڕبوونی جۆرە زیندەوەرەێكی تر کە پێکەوە گونجاندن لە نێوانیان دا ڕوویداوە. بۆ نموونە، زیندەوێکی مشەخۆر دەکرێت لەناوبچێت دوای لەناوچوونی ئەو زیندەوەرەی مشەخۆرەکە لەسەری دەژیا یان قڕبوونی گوڵێك دوای لەناوچوونی زیندەوەری گوازەرەوەی تۆوەکانی یان قڕبوونی گوڵەکە لە کاتی تێکچوون و پچڕانی زنجیرەی خۆراكی.[١٢][١٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ Daintith, John; Martin, Elizabeth A., eds. (2010) [First published 1984 as Concise Science Dictionary]. "adaptation". A Dictionary of Science. Oxford Paperback Reference (6th ed.). Oxford University Press. p. 13. ISBN 978-0-19-956146-9. LCCN 2010287468. OCLC 444383696. Any change in the structure or functioning of successive generations of a population that makes it better suited to its environment.
  2. ^ Price 1980
  3. ^ Bowler 2003, p. 10
  4. ^ Patterson 1999, p. 1
  5. ^ Williams 1966, p. 5: "Evolutionary adaptation is a phenomenon of pervasive importance in biology."
  6. ^ Salzburger, Walter; Mack, Tanja; Verheyen, Erik; Meyer, Axel (February 21, 2005). "Out of Tanganyika: Genesis, explosive speciation, key-innovations and phylogeography of the haplochromine cichlid fishes" (PDF). BMC Evolutionary Biology. 5 (17): 17. doi:10.1186/1471-2148-5-17. PMC 554777. PMID 15723698. Retrieved 2015-08-15.
  7. ^ Kornfield, Irv; Smith, Peter F. (November 2000). "African Cichlid Fishes: Model Systems for Evolutionary Biology". Annual Review of Ecology and Systematics. 31: 163–196. doi:10.1146/annurev.ecolsys.31.1.163.
  8. ^ Margulis & Fester 1991
  9. ^ Hutchinson 1965. The niche is the central concept in evolutionary ecology; see especially part II: "The niche: an abstractly inhabited hypervolume." (pp. 26–78)
  10. ^ Dobzhansky 1968, pp. 1–34
  11. ^ Price, Trevor D. (June 2006). "Phenotypic plasticity, sexual selection and the evolution of colour patterns". The Journal of Experimental Biology. 209 (12): 2368–2376. doi:10.1242/jeb.02183. PMID 16731813.
  12. ^ Maynard Smith 1993, p. 33
  13. ^ Endler 1986, pp. 33–51