پەیژەی پێویستی-ی ماسلۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
٨ تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 82.165.251.85 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی InternetArchiveBot |
||
ھێڵی ١:
[[File:Maslow's hierarchy of needs-ckb.png|وێنۆک|325px|«پەیژەی پێویستی»ی ماسلۆ]]
سازمانگەری بۆ پەی بردن بە ڕەفتاری مرۆڤ لە سازماندا و بۆ دۆزینەوەی شێوازی کاریگەری تاودان و ھاندان، تۆژینەوە لە «پێویستیی مرۆڤ» دەکات. لەم بوارەدا دەروونناسی ئەمەریکایی، ماسلۆ (Abraham Harold Maslow (1908–1970، لە گۆشەنیگای دەروونناسانەوە لە پێویستییەکانی مرۆڤ ورد دەبێتەوە و لە پەیژەیەکی پێنج پلەدا پێشانیان دەدات.<ref>Bakka, Jørgen F. & Fivelsdal, Egil & Lindkvist, Lars. Organisationsteori: Struktur - Kultur - Processer. Liber (1999): 163.</ref> ماسلۆ بەم تیۆرییەی خۆی ڕێچکەیەکی نوێی لە بواری ڕەفتارناسیدا دامەزراند و بە کتێبی (Motivation and Personality (1954 بنەماکانی ئەم ڕێچکەیە ڕوون دەکاتەوە. ماسلۆ دەڵێ مرۆڤ ھەر ئەوە نییە بەرانبەر دەوروبەر بەرتەک (کاردانەوە) ی ھەبێت، مرۆڤ ویستێکی بەھێزی ھەیە بۆ «خۆڕاستاندن» و ئەم ویستەیە دەبێتە ھۆکاری ھەرە گرینگی فراژووتن. ئەم «خۆڕاستاندن» Self-Actualizationـەش بەشی ھەرە باڵای پێویستییەکانی مرۆڤە. ھەتا دەگاتە ئەو ئاستە دەبێ پێویستیی دیکە دابین بکات.
|