بەفی بکوژی خوێنمژەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٧:
شەڕانگێزەکان لە حەشارگەکانیاندا دێنە دەرەوە، ئاژاوە و کوشتن و بڕین لە دواى خؤیاندا بە جێ دێڵن. بۆ ڕاگرتن و لە ناوبردنیان، لە هەر نەوەیەکدا بکوژێک هەڵدەبژێردرێت کە بەرەنگارى خوێنمژ و بوونەوەرە شەڕانگێزەکان دەبێتەوە. لەو سەردەمەى ئەمرۆشمان [[بافى]] بکوژى خوێنمژەکانە.
بافى بە یارمەتى هاورێکانى [[زاندەر]] و [[ویلۆ]]، بەسەرپەرشتى چاودێرەکەى پرۆفیسۆر [[رۆبەرت جایلز]] رووبەرى خوێنمژ و شەیتانەکان دەبێتەوە و لەناویان دەبات، و لەکاتى رۆژیشدا ژیانى ئاسایی خۆیان لە ماڵ و قوتابخانەکەیان دەبەنە سەر، بێ ئەوەى کەس و کار و هاورێکانیان هەست بە سەرکێشەکانى شەوانەیان بکەن.
 
[[]]
===ئەنجل===
یەکێکە لە کارائەکتەرە سەرەکیەکانە ئەم زنجیرەیە، کە کاریگەرى زۆرى هەیە لەسەر رووداو و چیرۆکەکانى ناو زنجیرەکە، [[ئەنجل]] یەکێکە لە خوێنمژەکان بەڵام بە هۆى جادووەی قەڕەجەکان دووچارى نەفرەتیەک دەبێت بەوەى کە رۆحى بۆ دەگەرێندرێتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم خوێنمژ لە جیهاندا کە خاوەن رۆح بێت، ئەوەش بۆ ئەو زۆر ئاسان نەبوو، لەبەر ئەوەى بەهۆى رۆحەکەوە ئازارى دەروونى زۆرى پێدەگات لە ئەنجامى ئەو هەموو کوشتارگەى کە لە ماوەى ژیانى وەکو خوێنمژ ئەنجامى دابوو. ئەکتەرى بەریتانى [[داڤید بۆریانز]] رۆڵى ئەو کارائەکتەرە دەگێریت.