ئەسپ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ناساندنی ئەسپی کوردی
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد ئیمۆجی دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Shaheen kurdi: ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ١٤:
 
'''ئەسپ''' (ناوی زانستی: ''Equus ferus caballus'') ئاژەڵێکە کە دوو هەزار ساڵ پێش زایین لە ئەسپی کێوییەوە دەستەمۆ کراوە.<ref>http://www.enchantedlearning.com/subjects/mammals/horse/Eohippuscoloring.shtml</ref><ref>http://biodiversitylibrary.org/page/726976</ref> لە زمانی کوردی بە ئەسپی مێ دەڵێن مایین و بە نێرەکەی دەڵێن بارگیر. بە بەچکەکەی دەوترێت جوانوو.
 
ئەسپی ڕەسەنی کوردی
 
🐎🐴🐎
 
...دەمەوی پەنجەرەیەک بکەمەوە بەڕووی میراتێکی ڕەسەن و بەنرخی ئاڵتون ئاسای کوردستانی خۆشەویستمان کە ئەویش ئەسپی کوردیە لەبەرئەوەی ئەسپی کوردیش ناوەکەی پەیوەستە بەناوی نەتەوەی کوردو ووڵاتە بەشکراوەکەی، هەر بۆیەئەم ئەسپەش پشکی ونبون و فەرامۆشکردنی
 
بەرکەوتوە لە ئێستاو لە ڕابردوشدا.
 
📜مێژووی ئەسپی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو (پێنج هەزار ساڵ) ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی ڕەسەنەو تاکو ئەمرۆش هەر ماوە وەک خۆی. ڕەچەڵەکی ئەسپی کوردی پەیوەندیەکی پتەوی هەیە لەگەڵ ڕەچەڵەکی ئەسپی ارەبی لەبەرئەوەی پێکهاتەی هەردوکیان زۆر نزیکە لەیەکەوە.
 
🐎ئەسپی کوردی ناسرەوە بە خێرایی،تۆکمەیی،پتەوی،بەهێزی لەگەڵ جوانیەکەی. بەڵام مەخابن نزیکە لە لەناوچوون بەهۆی زۆر هەناردەکردنی بۆ دەرەوەو هەروەها تێکەڵکردنی ڵەگەڵ ئەسپی جۆری تردا.هەر لەبەر ئەوەشە باش بڵاوبوەتەوە بۆ ناوچەکانی ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچە شاخاویەکان لەبەرئەوەی ئەسپێکی گونجاوە بۆ ناوچەی شاخاوی لەبەر ئەوەی وڵاتی ڕەسەنی خۆی شاخاویەو بەردەڵانە هەربۆیە ئەم ئەسپە باش و گونجاوە بۆ سروشتی شاخاوی.
 
🐴ئەسپی کوردی سێ ڕەنگی هەیە خۆڵەمێشی ، کاییی، ڕەش، یان شینکیە ئەمانە هەموو وەسفی باشن بۆ ئاسپ و داواکاری باشی لەسەردەبێت.سەریان دریژ و ناوچەوان پان و کەمێک قۆقزە،گەردنیان بەرزەو سەروگویلاکیان خانەدانانە دەردەکەوێت، کونە لوتەکانیان گەورەو کراوەن وگوێچکەکانی بجوک و ڕەق و ڕێک ئەجولێن، چاویان گەش و ئاویە و جۆرە خۆبەزلزانینیکیان تیا بەدیدەکرێت.
 
لەش و لاری ئەسپی کوردی ڕیک و باڵابەرزە کلکی جوان و بە قژە ، مووەکانی لەشی کورتو بریقەدار دەردەکەوێت ، سکیان درێژو پانکەلە دەبێتەوە تاکو بەرەو قاچەکانی بڕۆی زیاتر پانتر دەردەکەوێت.سنگیان درێژ دەردەکەوێت و ناو شانیان پان و دەرکەوتوە لەهەمان کاتیشدا گۆشتنە، پشتیان درێژو پانە گونجاوە بۆ ڕاگیرکردنی زین.سمتی ڕێکەو لێژییەکی بە ئەندازەی هەیە و خوار ئەبێتەوە بەرەو قاچەکانی دواوەی.قاچەکانی درێژو ئەستورو پتەون،بەهێزن، ئێسکی قاچەکانی سەرەڕای پتەویان نەرمو گونجاون بۆ ڕاکردن و ڕێکردن.
 
بەهەمان شێوەی قاچەکانی دەستەکانیشی ڕێکو پتەوو ئەستورن و پێکهاتەی جومگەکانی دەستی پتەون و تەواوکەری ئێسکە پەیکەری ئەسپی کوردین.
 
❗️ئەسپی کوردی لەگەڵ هەموو ئەو سیفاتانەی باسمان کرد ئەبێ بڵێن ئەسپێکی ھ‌ەستیارە ونازونوکی هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستەمۆ دەکرێت و بگرە زۆریش دەبێتە هاورێی مرۆڤ و وریایە زیرەکە و گونجاوە بۆ هەموو جۆرە ڕاهێنانێک کە لێی داوابکرێت.
 
خاوەن ئاسپەکان و ڕاهێنەرەکەنیان بەم جۆرە لەبارەی ئەسپی کوردیەوە دەدوێن:
 
پەیوەندیەکی باش دروست ئەکەن لەگەڵ خاوەنەکانیان زۆر گوێڕایەڵن، بەجۆشن، ڕێگە خۆشکەرن بۆ ئەسپ سوار بۆئەوەی بتوانێت بەهۆی ئاسان مامەڵەکردنیانەوە خۆشی ببینن و سەرکەوتن بەدەسبهێنن و بەجۆشبن بۆ نمایش و پێشبڕکێ.
 
⚠️بەڵام ئاوەشمان بیرنەچێت، ئەسپی کوردی ئەسپێکی سەرسەختە کاتێک توڕە دەبێت و بە ڕقا دەکەوێت و ئیتر ناتوانرێت هیچی لێداوابکرێت واتا ئەبێت سوارچاک یان ڕاهێنەر متمانەی ئەسپەکەی لەدەس نەیات چونکە بە زمانی شیرین گوێڕایەڵ دەبن.
 
ئەسپی کوردی دەبێت هاوڕێی بیت نەک لێیبخوڕیت هەرلەبەر ئەوەشە بە ئەسپی کوردی ئەوترێت دەمارگیرە.
 
هەروەها دەڵێن زۆر زۆر پتەوە بەهێزە بەرگەی بەردەڵان دەگرێت هەر بەبەهیزی دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دورودریژ.
 
🤔ئەسپی کوردی چۆن براوە دەبێت لە ماراتۆن؟
 
لەبەر ئەوەی کە دڵ  هەروەک دەزانین کە دڵ پەمپی خوێن دەکات بۆ هەموو بەشەکانی لەش ،بێگومان دڵی قەڵەو یان گۆشتن زوترو زۆرتر هیلاک دەبێت هەر بۆیە ئەسپی ئینگلیزی کە یەکیکە لە هەرە خێراترین ئەسپەکانی جیهان لەسەرەتای ڕاکردنیدا لە دە کم ی ڕاکردنیدا لە ٥٠٠م خێراتریینە بەڵام بەرەبەرە هیلاک دەبێت لەبەر گۆشتنیەکەی دڵی زیاتر و زوتر هیلاک دەبێت بەڵام ئەسپی کوردی لەبەرئەوەی گۆشتی کەمتر پێوەیە و پتەوو تۆکمەیە درەنگترهیلاک دەبێت و دەیباتەوە.
 
هەر لەبەر ئەو سیفەتە باشانەی کە باسمان کردن هەر لەکۆنەوە تەماح کارانی دراوسێمان چاویان بڕیوەتە ئەم سامانە بەنرخەی ووڵاتەکەمان و بردوویانە بۆ ووڵاتی خۆیان و بەکاریان هێناوە.نادر شای ئێران و هەروەها تورکەکانیش ئەسپی کوردیان بەکارهیناوە بۆ گەشتە دورودرێژژەکانیان و بۆ شەڕو سەرکەوتنە یەکلەدواییەکەکانیان لەبەر بەرزی و بەهێزی و جوانی و خێرای و گوێڕایەڵی توانای فێربونی ڕاهێنان و و ئاسودەبوونی ئەسپسوارەکەیەوە کەهەردەم یارمەتیدەروهەلپێدەرو ڕێخۆشکەرە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ خاوەنەکەی ئیتر جەنگاوەر بێت یان بەخێوکەر بیت یان پێشبڕکێکار بێت .
 
⁉️چی بکرێت تاکو ئەسپی کوردی تۆمار بکرێت و رەسەنایاتی کوردی ئەم ئەسپە لەناو نەچێت و بمێنێت؟
 
ئەسپی کوردی تاکو ئەمڕۆش ناسراو نیە بێ ناسنامەیە بە فەرمی بە سامانێکی نەتەوەی کورد نەناسراوە، تۆماری فەرمی نیە کە پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەم جۆرە ئەسپە هی نەتەوەی کوردەو جینە پوختەکانی بپارێزرێت لە لەناو چوون و خەوش بوونی لەگەڵ جیناتی ڕەچەڵەکی جۆرە ئەسپی دەوروبەر ،جا هەرچی زوە پیویستە لەسەر دلسۆزان و شارەزایانی بواری ڤێتێرنێری و ئاسایشی نەتەوەیی ئەم سامانە لە لەناوچوون بپارێزیت و بەرپرسیارانە بەئەرکێکی نیشتمانی لەقەڵەمی بدات.چونکە ئەگەر هاتوو جینە پوخت و بێگەردەکەی ئەم جۆرە ئەسپە نەما خەسارەتێکی گەورە دەبیت و تەنها بە گێڕانەوە و دەماودەم بۆمان دەگێڕنەوە کە ئەسپیکی کوردی ڕەسەن هەبوو ئێستا نەماوە.بێگومان ئەم ئەرکەش گرنگی پێدانی دەوێت، خۆ تەرخانکردنی دەوێت،بۆ کۆکردنوەی زانیاری ڕاست و دروست و کارکردن لەسەری بەبێ ووچان پێشکەشکردنی وەک دیاریەک بۆ نەوەی داهاتوو.
 
لەگەڵ ئەوەی لە ئاستی جیهان نەناسراوە بەڵام لە وڵاتی ئێران کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکە لەو وڵاتە توخمی ڕەسەنی ئەسپی کوردی ماوەتەوە و گرنگی پێدەدرێ وە وڵاتی ئێرانیش دانیپێداناوە وەک ڕەچەڵەکێکی کورد، ساڵانە چەندین ڤیستڤاڵ و پێشبرکێی بۆ ئەنجام دەدرێ.
 
پێویستە بزانین کە ئەرکی ئێمەیە دوربینانە بنواڕینە چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە لەناوچوونی ئەم ئەسپە ڕەسەنە دەبیت بیرۆکەمان هەبێت بۆ گەشەپێدان و بەردەست خستنی ئاسانکاری بۆ بەخێو کارو ڕاهێنەر وا
 
ئەو کەسانەی کە هیوایان بەخیو کردن و زۆر کردنی ئەسپ و چێژ وەرگرتنە لە پیشبڕکێ و خاردان و کۆکردنەوەی ئەسپی ڕەسەنی وولاتی خۆیانن جا هەربۆیە لێرەوە بادەس لەناو دەس پێکەوە بێینە گۆڕەپان و ئەم سامانە و چەندین شتی تریش لەژێر چاودێری خۆمانبن وقۆڵی دڵسۆزی لێهەڵبماڵین وەک هونەرمەند، زانا، زنجیری نەپساولەپشت پاراستنی ئەم سامانە ڕەسەنەوە بین.
 
لەکۆتاییدا من وەک نوسەر داوا دەکەم وەرن با پێکەوە پەنجەرەی ڕوانینمان فراوان بکەین و بەگوڕو تینەوە بروانینە سامانە پاریزرەوەکانی ووڵاتە بێنازەکەمان❤️.
 
✍️نوسینی
 
پرۆفیسۆر دکتۆر بەھجەت تەیفور عباس
 
مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی ڤێتێرنەری /ز.سلێمانی
 
تێبینی
 
ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی شارباژێریشدا بڵاوکراوەتەوە لە ژمار(٧)ی ئەو ڕۆژنامەدا.
 
 
 
== سەرچاوەکان ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ئەسپ»