بەفی بکوژی خوێنمژەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣٢:
بەرهەم هاتووە<ref> زانیارى فیلمەکە لە پێگەى IMDB [http://www.imdb.com/title/tt0103893/ ] </ref>. ئەم زنجیرەیە لە نوسین و دەرهێنانى ''[[جۆس ویدن]]''ە، بۆ یەکەم جار لە ساڵى ١٩٩٧ پەخش کراوە، تەنیا حەوت وەرزى لێ بەرهەم هاتووە.
زنجیرەکە باسى کچە هەرزەکارێک دەکات کە ناوى "بافى سامەرز"ه‌ ، قەدەرى ئەو هەرزەکارە وا دەبێت کە لەگەڵ خوێنمژ و شەیتان و گیانە شەرانگێزەکاندا بجەنگێت و لەناویان ببات.
ئەکتەرە سەرەکیەکانى ئەم زنجیرەیە پێک هاتووە لە : [[سارا میشێڵ گێڵەر]]، [[نیکۆڵاس بێرندون]]، [[ئەلیسۆن هانگیان]]، [[ئەنتۆنى هید]] بە بەژدارى کردنى ئەکتەرى بەریتانى [[داڤید بۆریانز]] لە رۆڵى (ئەنجل)دا.
 
ژمارەى بینەرانى زنجیرەکە لە کاتى یەکەم پەخشى هەر ئەلقەیەکى لە نێوان چوار تا شەش ملیۆن کەس دەبوو <ref> ئەرشیفى نێلسۆن بۆ رێزبەندیەکان -لە سەرچاوەوە وەرگیراوە [http://web.archive.org/web/20080216043137/http://home.insightbb.com/~wahoskem/buffy.html ] </ref>، هەروەها بە پێی ڕاپرسیەکانى باشترین زنجیرە
بە بەردەوام لە پێشى پێشەوەى زنجیرەکانى تر دەبوو، بۆ چەندین خەڵاتى جیهانى پاڵێوڕاوە کە گرنگتریان خەڵاتى [[گۆڵدن گلوپ]] و ([[خەڵاتی ئێمی]])یە.
 
== بنچینە ==
[[File:Joss Whedon premiere.jpg|thumb|Joss Whedon premiere]][[جۆس ویدن]] خاوەنى بیرۆکەى کەسایەتى بافیە، هەروەها ئەو وەکو بەرێوەبەرى بەرهەم، سەرنوسەر و دەرهێنەرى زنجیرەکە ئیشى کردووە. ئەو دەڵێت: " بیرۆکەکە تەنیا ئەوە بووە کە ئافرەتێک کە چەندە لە رووخساردا بێ دەسەڵات و ساویلکە خوێ پیشان بدات، ئەوەندەش خاوەنى هێزى تایبەتى بێت "<ref> کاندێس هاڤینێس لە کتیبى Joss Whedon: The Genius Behind Buffy [http://en.wikipedia.org/wiki/Joss_Whedon:_The_Genius_Behind_Buffy ] </ref>هەر زوو کاراکتەرەکە پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینى تا بووە بە کاراکتەرى بافى، [[جۆس ویدن]] گۆرانکارى لەو دیمەنە بەردەوامانەى [[هۆلیود]] کرد "کچێکى شۆخى قژ زەردى بێ دەسەڵات، کە چۆن لە کۆلانە تاریک و باریکەکاندا لە فیلمە ترسناکەکان بە سانایی دەکوژرێن "، ئەو ویستى ئەو دیمەنە بگۆرێت و پێچەوانەى بکاتەوە.
هەرواشى کرد ، لە ساڵى ١٩٩٢ یەکەم سیناریۆى [[جۆس ویدن]] کرا بە فیلم و بەناوى [[بافى بکوژى خوێنمژەکان]] پیشان درا لە نواندنی [[کریستى سوانسۆن]] و لە دەرهێنانى [[فران روپێل کۆزۆ]] ، بەڵام جۆس ویدن فیلمەکەى بەدڵ نەبوو ، چونکە ئەو پێی وابوو دەرهێنانى فیلمەکە کە زیاتر لە فیلمێکى کۆمێدی بێزارکەر دەچوو لە ئاست دەقى سیناریۆیەکە نیە کە بۆ فیلمێکى ترسناک نوسراوە کە باسى ئازایەتى و هێزى ئافرەت دەکات .<ref> ئان نیڵسۆن - کتێبى Buffy the Vampire Slayer (BFI TV Classics) [http://en.wikipedia.org/wiki/Buffy_the_Vampire_Slayer_(BFI_TV_Classics_S.) ] </ref>
پاش چەند ساڵێک، [[گەیل بیرمان]] بەرهەمهێنەر لە تۆرى [[فۆکس]]، داواى لە ویدن کرد کە پەڕە بە بیرۆکەى بافى بدات تا ببێتە زنجیرەیەکى تەلەڤزیۆنى. بیرۆکەى تازەى ویدن ئەوە بوو کە لە قالبێکى تێکەڵ بە ترس و کۆمیدیا باس لە ئازارەکانى ژیانى تازەپێگەیشتوانیش بکات، ترس ودڵە ڕاوکێ تیکەڵ بە کۆمیدیاى قوتابخانە دواناوەندیەکان بکات.
دواتر ویدن ئەڵقەیەکى پەخش نەکراوى سەرەتایی پیشانى چەند تۆرێک دا و لە پاشان فرۆشرایە تۆرى [[WB]]. بەمشێوەیە بافى بکوژى خوێنمژەکان بووە یەکێک لە زنجیرە بەناوبانگەکانى مێژوو، یەکەم ئەڵقەى لە ١٠ مارسى ١٩٩٧ پەخشکرا.
 
== چیرۆكی زنجیره ==
له‌ شارۆچكه‌ی [[سانیدڵ]]، رۆژانه‌ ژیان ئاساییه‌، به‌ڵام له‌ شه‌واندا له‌گه‌ل ئاوابوونی خۆردا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێی ئه‌فسانه‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر ده‌رگای دۆزه‌خ، خوێنمژ و گیانه‌ شه‌رانگێزه‌كان له‌ حه‌شارگه‌كانیاندا دێنه‌ ده‌ره‌وه، ئاژاوه‌ و كوشتن و بڕین له‌دوای خۆیاندا به‌جێ دێڵن. بۆ ڕاگرتن و له‌ناوبردنیان، له‌ هه‌ر نه‌وه‌یه‌كدا بكوژێك له‌دایك ده‌بێت كه‌ به‌ره‌نگاری خوێنمژ و بوونه‌وه‌ره‌ شه‌رانگێزه‌كان ده‌بێته‌وه‌. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مرۆشمان [[بافی]] بكوژی خوێنمژه‌كانه‌.<br />
بافی به‌ یارمه‌تی هاوڕێكانی [[زانده‌ر]] و [[ویلۆ]]، به‌ سه‌رپه‌رشتی چاودێره‌كه‌ی پرۆفیسۆر [[رۆبه‌رت جایلز]] رووبه‌ری خوێنمژ و شه‌یتانه‌كان ده‌بێته‌وه‌ و له‌ناویان ده‌بات، و له‌كاتی رۆژیشدا ژیانی ئاسایی خۆیان له‌ ماڵ و قوتابخانه‌كه‌یان ده‌بنه‌ سه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س و كار و هاورێكانیان هه‌ست به‌ ژیانی شه‌وانه‌یان بكه‌ن .
 
===ئەنجل===
یەکێکە لە کارائەکتەرە سەرەکیەکانە کە کاریگەرى زۆرى هەیە لەسەر رووداو و چیرۆکەکانى ناو زنجیرەکە ، ئەنجل یەکێکە لە خوێنمژەکان بەڵام بە هۆى جادووەیەکى قەڕەجەکان دووچارى نەفرەتیەک دەبێت بەوەى کە رۆحى بۆ دەگەرێندرێتەوە ، بەوەش دەبێتە یەکەم خوێنمژ لە جیهاندا کە خاوەن رۆح بێت ، ئەوەش بۆ ئەو زۆر ئاسان نەبوو ، لەبەر ئەوەى بەهۆى رۆحەکەوە ئازارى دەروونى زۆر پێدەگات لە ئەنجامى ئەو هەموو کوشتارگەى کە لە ماوەى ژیانى وەکو خوێنمژ ئەنجامى دابوو . ئەکتەرى بەریتانى داڤید بۆریانز رۆڵى ئەو کارائەکتەرە دەگێریت.
رۆڵى ئەنجل لە دراماکە لەوەدایە کە دەبێتە هاوەڵێکى نزیکی بافى ، پێکەوە بەرامبەر بە خۆێنمژ و بوونەوەرە شەڕانگێزەکاندا دەجەنگن . پاش سێ ساڵ مانەوە لە سانیدڵ و شەڕکردن لە ریزى خۆشەویستەکەى بافى ، دەچێتە شارى لۆس ئەنجلۆس ، لەوێ بەردەوامبوون دەدات بە بەرەنگاربوونەوەکانى دژى هێزە شەڕانگێزەکان ، لەبەر ئەوەى کەسایتیەکى سەرنج راکێشە و بە زوویی ناوبانگى لە دراماکە پەیدا کرد ، دەرهێنەران و نوسەران دەیکەن بە زنجیرەیەکى تازە هەر بە ناوى خۆى ئەنجل نیشان دەدرێت .
 
== پەراوێزەکان ==