زاگرۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
- تاگی بێسەرچاوە (لەلایەن دروستکەری پەڕەکەوە سەرچاوە دانرا)، باشترکردن
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ئەشکەوتی شانەدەر
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٨:
وشەی زاگرۆس وشەیەکی لێکدراوی کۆنی کوردییە لە (زاگ+ڕۆژ) پێکھاتووە بەمانای زێد یان شوێنی لەدایکبوونی ڕۆژ دێت، خێڵە کوردییە کۆنەکان لەو بڕوایەدابوون کە خۆر(ڕۆژ) لەدامێنی ئەم زنجیرەشاخەوە لەدایک دەبێت، (زاگ=شوێنی لەدایک بوون)(ڕۆژ=خۆر) لە سەردەمی شانشینی فارس (زاگڕۆژ) گۆڕدرا بۆ (زاگروز) وە لە کاتی ھاتنی ئینگلیزەکان بۆ کەنداو ھەڵسان بەتۆمارکردنی سەرجەم ناوی گوند و شاخ و ڕووبار و شارەکان بەزمانی ئینگلیزی کەناوەکانیان لەسەرزاری خەڵکەوەوەردەگرت کاتێک ناوی (زاگروز) یان بە ئینگلیزی نووسی بوو بە (زاگروس)(zagros)ئەمیش لەبەر ئەوەی(s) بە (z) دەخوێندرێتەوە، بەم شێوەیە (زاگڕۆژ) بوو بە (زاگروز) پاشان بووبە (زاگروس).
 
لەسەردەمی چاخی بەردینەوە مرۆڤ دەستی بەسەر ئەم ناوچەیە داگرتوە، بە کۆنترین ھەواری مرۆڤایەتی دادەنرێت لە جیھاندا، کۆنترین پاشماوەی مرۆڤایەتی دۆزرابێتەوە لە زاگرۆس بووە، [[ئەشکەوتی شانەدەر]] و ئەشکەوتی بێستون و ئەشکەوتی وێزمە سێ لەکۆنترین ئەشکەوتی جیھانن کەوتونەتە زاگرۆس، ئەو پاشماوانەی لە شانەدەر دۆزراونەتەوە بۆ ٦٥٠٠٠–٣٥٠٠٠ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ھەروەھا دوو گۆڕی تێدا دۆزراوەتەوە کە ھی سەردەمی چاخی بەردینن، بەجۆرێک گۆڕی یەکەم سی و پێنج کەسی تێدابووە، پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە شانەدەر دۆزرایەوە ھەروەھا لە ئەشکەوتی بێستون چەندین شوێنەواری گرنگ دۆزراونەتەوە کە پاشماوەی مرۆڤی ھۆمینینی تێدا دۆزراوەتەوە.
 
== زەویناسی ==