زاگرۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تێکەڵکردن
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٣:
[[پەڕگە:Zagros 1992.jpg|وێنۆک||240px|وێنەیەکی ئاسمانی لە ڕیزەچیاکانی زاگرۆس لە ساڵی ١٩٩٢دا]]
 
'''زاگرۆس''' گەورەترین زنجیرەچیای [[کوردستان]]ە، کە بەدرێژایی خاکی کوردستان پاڵکەوتوە لە ناوچەی [[وان]] لە [[باکووری کوردستان]]ەوە دەست پێدەکات و تا ناوچەی [[کرمان]] لە ئێران، ١٥٠٠ کیلۆمەتر درێژەی ھەیە. بەرزترین شوێن لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس [[زەردکێو]]ە (٤٥٤٨ مەتر) لە ناوچەی [[لوڕستان]]دا.
== مێژوو و ناونانی ==
وشەی زاگرۆس وشەیەکی لێکدراوی کۆنی کوردییە لە(زاگ+ڕۆژ) پێکھاتووە بەمانای زێد یان شوێنی لەدایکبوونی ڕۆژ دێت، خێڵە کوردییە کۆنەکان لەو بڕوایەدابوون کە خۆر(ڕۆژ) لەدامێنی ئەم زنجیرەشاخەوە لەدایک دەبێت، (زاگ=شوێنی لەدایک بوون)(ڕۆژ=خۆر) لە سەردەمی شانشینی فارس (زاگڕۆژ) گۆڕدرا بۆ (زاگروز) وە لە کاتی ھاتنی ئینگلیزەکان بۆ کەنداو ھەڵسان بەتۆمارکردنی سەرجەم ناوی گوند و شاخ و ڕووبار و شارەکان بەزمانی ئینگلیزی کەناوەکانیان لەسەرزاری خەڵکەوەوەردەگرت کاتێک ناوی (زاگروز)یان بە ئینگلیزی نووسی بوو بە(زاگروس)(zagros)ئەمیش لەبەر ئەوەی(s) بە (z) دەخوێندرێتەوە، بەم شێوەیە (زاگڕۆژ)بوو بە (زاگروز) پاشان بووبە (زاگروس).
 
لەسەردەمی چاخی بەردینەوە مرۆڤ دەستی بەسەر ئەم ناوچەیە داگرتوە،بە کۆنترین ھەواری مرۆڤایەتی دادەنرێت لە جیھاندا ،کۆنترین پاشماوەی مرۆڤایەتی دۆزرابێتەوە لە زاگرۆس بووە ،ئەشکەوتی شانەدەر و ئەشکەوتی بێستون و ئەشکەوتی وێزمە سێ لەکۆنترین ئەشکەوتی جیھانن کەوتونەتە زاگرۆس ،ئەو پاشماوانەی لە شانەدەر دۆزراونەتەوە بۆ ٦٥٠٠٠-٣٥٠٠٠ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە،ھەروەھا دوو گۆڕی تێدا دۆزراوەتەوە کە ھی سەردەمی چاخی بەردینن،بەجۆرێک گۆڕی یەکەم سی و پێنج کەسی تێدابووە،پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە شانەدەر دۆزرایەوە ھەروەھا لە ئەشکەوتی بێستون چەندین شوێنەواری گرنگ دۆزراونەتەوە کە پاشماوەی مرۆڤی ھۆمینینی تێدا دۆزراوەتەوە ،
 
== زەویناسی ==
پێکھاتەی زەویەکەی لەئەنجامی پێک گەیشتن و پێکەوەبەستانی توندی ھەردوو پلێتی عەرەبی و پلێتی ئۆراسیایی دروست بوە،ئەم بەریەک کەوتنە لە چەرخی مەیۆسینی ڕویداوە کەبوەتە ھۆی دروست بوونی تاوێری بەھێز لەئەنجامی داماڵینی چینی خەلوزەکاربۆنیەکەی و مانەوەی مەیۆسینەکان بەرامبەر پلێتی ئێرانی بۆیە کەوتۆتە سەرھێلی جولەی پلێتەکان بەجۆرێک ئەم بەریەک کەوتن و پاڵنانەی پلێتەکان دژبەیەک تاڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە ،پلێتی عەرەبی بەتوندی پاڵ بە پلێتی ئۆراسیایی دەنێت بۆیە بەردەوام چیاکانی زاگرۆس لەبەرزبونەوەی بەردەوامدان ،بەپێی پێوەرەکانی GPS چالاکی بەریەک کەوتنی پلێتەکان بەردەوامە بۆیە زەویەکانی ئێران لە گۆڕانی نارێکی ھەرەمیانەی بەردەوامدایە کە کاری خستۆتە سەر چیاکانی ئەلبورزیش،تۆڕی GPS ی ئێرانی تێبینی ئەوەیان کردوە کە چینەکانی ناخی زاگرۆس بە ڕێژەیەکی زۆڕ زیادیان کردوە کە ھەرساڵێک بەبڕی (٠،٣٩)زیاد دەکات ،زەویەکانی باشوری خۆڕھەڵاتی زاگرۆس بەبڕی ١٠ملم داتەپیون ھەروەھا زەویەکانی باکوری خۆڕئاوای زاگرۆسیش بە بڕی ٥ملم داتەپیون بەم جۆرە باڵای چیایەکانی لەبەرزبونی بەردەوامدان
=== جۆڕ و تەمەنی تاوێرەکان ===
سەرجەم چیایەکانی لەبنەڕەتدا لە لایمستۆن پێکھاتووە لەبەرزاییەکانی زاگرۆس دەتوانی تاوێری پالیۆزی بەدی بکەیت ،ھەروەھا لە کەمەری چیایەکانی تاوێری ناوەندی ھەن لەقەبارەدا کە لەسەردەمی توریاسی و جۆراسی درووست بوونە بەڵام لە بنارەکەی تاوێر گەلێک ھەن کە ھی سەردەمی گەچدارین ، زاگرۆس لەگەڵ ئەلپ ھاوتەمەنن
 
{{تووڵی دەروازە|جوگرافیا|کوردستان}}
Line ١٢ ⟶ ٢١:
[[پۆل:زنجیرەچیاکانی ئێران]]
[[پۆل:زنجیرەچیاکانی عێراق]]
[[پۆل:جوگرافیای باکووری کوردستان]]
[[پۆل:جوگرافیای باشووری کوردستان]]
[[پۆل:جوگرافیای ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]