ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ب زیادکردنی بەستەر بۆ کینیا
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٨:
ھێزی بەرگری ئیسڕائیل ئۆپەراسیۆنەکەی دەستپێکرد و دەزگای ھەواڵگڕی ئیسڕائیلی مۆساد یارمەتیدەریان بوو لە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی فڕۆکەخانەکە و چۆنیەتی ڕزگارکردنی بارمەتەکان. ئەم ھەنگاوەش دوای ئەوە ھات کە ڕفێبەران ھەڕەشەی کوشتنی بارمەتەکانیان کرد ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرابا.<ref name="Mossad took photos">{{cite news|url=http://www.ynetnews.com/articles/0,7340,L-3269662,00.html|title=Mossad took photos, Entebbe Operation was on its way.|year=٢٠٠٦|publisher=[[Ynetnews]]|accessdate=6 July 2009}}</ref> ھێزەکە خۆیشی بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای ئوگەنداش ئامادەکردبوو کەوا پارێزگاریان لە ڕفێنەران دەکرد لە فڕۆکەخانەکەدا.<ref name="Back to Entebbe">{{cite news|date=29 June 2006|url=http://www.jpost.com/Magazine/Features/Back-to-Entebbe|title=Back to Entebbe|last=Feldinger|first=Lauren Gelfond|work=[[The Jerusalem Post]]|accessdate=4 July 2009}}</ref>
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە شەودا ئەنجامدرا. ئیسڕائیل ھەڵسا بە گەیاندنی ١٠٠ سەربازی ڕاھێنراو و لەدووری ٤،٠٠٠ کیلۆمەتر لە ئوگەندا داینان. ئۆپەراسیۆنەکە، کە بە یەک ھەفتە پلانەکانی دانرابوون، بە ٩٠ خولەک تەواوکرا. لە ١٠٦ بارمەتەکە، ١٠٢یان بە سەرکەوتوویی ڕزگارکران. دوو لە بارمەتەکان بە ھەڵە کوژران. بارمەتەکەی تر بەناوی دۆرا بلۆک، تەمەنی ٧٤ ساڵ بوو، بەھۆی کێشەیەک لەکاتی قوتدانی خواردنەکەی گەیانرابووە نەخۆشخانە لەلایەن ڕفێنەرانەوە، دوای ئۆپەراسیۆنەکە، لەسەر فەرمانی ئیدی ئەمین، ھێزەکانی ئوگەندا چوونە نەخۆشخانەکە و لەوێ کوشتیان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی ئیسڕائیلیەکان. پێنچ سەربازی ئیشرائیلی، لەنێویاندا فەرماندە یۆناتان ناتانیاھو کە برای سەرۆک وەزیرانی ئیشرائیل [[بێنیامین نێتانیاھو]]<nowiki/>ش بوو کوژران.<ref name="The Knesset at Sixty">{{cite web|url=https://www.knesset.gov.il/lexicon/eng/entebbi_eng.htm|title=Operation Entebbe|publisher=The Knesset at Sixty|accessdate=4 July 2009}}</ref> تەواوی ڕفێنەران و ٤٥ سەربازی ئوگەندی کوژران. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، وڵاتی [[کینیا]] ھاوکاری ئیسڕائیل بوو، بۆیە ئدی ئەمین فەرمانی بە کۆمەڵکوژی کینیەکان دا کە لەو وڵاتی ئوگەندا نیشتەجێبوون.<ref name="Ube">Ulrich Beyerlin: [http://www.zaoerv.de/37_1977/37_1977_2_a_213_243.pdf ''Abhandlungen: Die israelische Befreiungsaktion von Entebbe in völkerrechtlicher Sicht. ''] (PDF-Datei; 2,3&nbsp;MB) auf: zaoerv.de Max-Planck-Institut für ausländisches öffentliches Recht und Völkerrecht, 1977.</ref> نزیکەی ٢٤٥ کینی لە وڵاتەکە کوژران و زیاد لە سێ ھەزار کینیش ھەڵاتن.<ref name="Keesing27891">Keesing's Record of World Events [http://web.stanford.edu/group/tomzgroup/pmwiki/uploads/1368-1976-08-KS-a-IEM.pdf Volume 22, August, 1976 Uganda, Kenya, Page 27891]</ref>
 
ئۆپەراسیۆنەکە ناوی سەربازی '''ئۆپەراسیۆنی تەندەربۆڵت'''ە و ھەندێکجار بە '''ئۆپەراسیۆنی یۆناتان'''یش ناودەبردرێ بەھۆی قوربانیەکەی یۆناتان ناتانیاھو.