ھ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
||
ھێڵی ٧:
== نیشاندان لە یوونیکۆددا ==
===
پیتێک کە [[یونیکۆد]] بۆ زمانی [[ئوردوو]]ی داناوە بە ناوی ھێی دووچاو (Heh Doachashmee) و بە ژمارەی U+06BE نزیکترین پیتە بە پیتی «ھ» لە کوردیدا.<ref>http://unicode.org/charts/PDF/UFB50.pdf</ref> بەڵام حاڵەتی نێوانوشەی (Medial) ئەم یونیکۆدە بەو جۆرە کە لە ستانداردی ٥.٢ی یونیکۆد پێناسەکراوە لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا جیاوازیی ھەیە. لەسەر ئەم کێشەیە لە ماڵپەڕی یونیکۆددا لێدوانێک کراوە.<ref>http://unicode.org/mail-arch/unicode-ml/y2006-m08/0069.html</ref> لە [[فۆنت]]ێک کە بە تایبەتی بۆ کوردی دروست کراوە ئەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بەڵام لەو فۆنتانە وەک [[تەھۆما]] کە بۆ ھەموو زمانێک بەکاردەبرێن، کێشەکە دەردەکەوێت و دەبێ یونیکۆد، پیتێکی جیاوازی بۆ دابین بکات. بەڵام بەو جۆرە کە لە فۆنتە ئوردووەکانەوە دەردەکەوێت<ref>http://www.urdulife.com/font/download/</ref><ref>http://www.wazu.jp/gallery/Fonts_Urdu.html</ref> حاڵەتی نێوانوشە بە شێوازی فۆنتەکان کەوتووە و لە بڕێک لە فۆنتەکاندا بە پێچەوانەی پێناسەکەی ستانداردی یونیکۆدە. لە فۆنتی PakType Naskh Basic کە فۆنتێکی ئازاد و پێشکەوتووی ئوردووە حاڵەتەکانی ئەم یونیکۆدە بە تەواوی وەک ئەوەیە کە لە کوردیدا دروستە.<ref>http://sourceforge.net/projects/paktype/</ref>
لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی ئایندھۆڤەندا ھاتووە باس لەوەدەکات کە لە ئەلفوبێی ئوردوودا حاڵەتەکانی ئەم پیتە لە ھەر جۆرەپیت و فۆنتێکدا دەتوانێت جیاواز بێت<ref>http://www.win.tue.nl/~aeb/natlang/urdu/Urdu_alphabet.html</ref>. کە ئەمە نیشان دەدات ئەو پێناسەیە کە لە ستانداردی یونیکۆدی ٥.٢ دا ھاتووە ئەوەندە گرینگ نییە{{ژێدەر پێویستە}} و دەکرێ ئەم یونیکۆدە بۆ کوردی بەکار ببەین.
[[پەڕگە:H InDifferentFonts.PNG|400px|وێنۆک|حاڵەتەکانی یونیکۆدی Heh Doachashmee بە ژمارەی 06BE لە نوێترین وەشانەکانی فۆنتە بەناوبانگەکان.]]
===
حکومەتی
== ئەمانەش ببینە ==
* [[ئەلفوبێکانی کوردی]]
|