ئانتاریۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «أونتاريو»
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:١٢، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

داڕێژە:وضح

ئانتاریۆ

ھەرێمی ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario)بە چڕترین ھەرێمی دانیشتوان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدابەجۆرێک لە ٪‏٤٠ھەموو دانیشتوانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن،بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە ئەمیش دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نونەڤۆت. شاری تۆرەنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادرنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابوری گرنگە و بە دڵی ئابوری کەنەدا بانگ دەکرێت،شاری ئۆتاوا کە پایتەختی ڕامیاری ھەموو کەنەدایە کەوتۆتە ئەم ھەرێمە ،ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠١٢ بریتیە لە ١٢،٨٥١،٨٢١کەس ، ھەربۆیە ٪‏٤٠ دانیشتوانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت ،ڕووبەرەکەی ١،٠٧٦،٣٩٥ کم دووجایە . لەساڵی ١٦١٣ بۆیەکەمجار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسیەکان رکێفیان بەسەر ھەبووە تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتۆتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدالە ١٨٦٧

جوگرافیا

ئاودری ھێدسن کەوتۆتە بەشی باکوری وە ھەرێمی کێبێک کەوتۆتە خۆڕھەڵاتی وە ھەرێمی مانیتۆبا کەوتۆتە خۆڕئاوای وە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کەوتۆتە باشوری.

زەویەکی دەشتەنی کشتوکاڵی ھەیە کە دەورەدراوە بەچەندین دەریاچەی داخراو و کراوە ، لەبەشی باکوری ھەندێک بەرزایی ھەیە خاوەنی چەندین سامانی کانزایی بەنرخە

کەش و ھەوا

وەک ھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کەشێکی ساردی ھەیە بەڵام ناوچەکانی باشوری لەگەڵ ناوچەکانی باکوری جیاوازیەکی زۆری ھەیە ، بەشی باکوری زستانێکی سارد و درێژی ھەیە و ھاوینەکەشی کورت و فێنکە بەڵام بەشی باشوری ساردیەکەی کەمترە و ھاوینەکەی سێ مانگی تەواو پڕدەکات.

پێکھاتەی دانیشتوانەکەی

زمان

زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی ئەنتاریۆیە . کە نزیکەی ٪‏٧٠ دانیشتوانەکەی بە ئینگلیزی دەدوێن. ھەروەھا ھەندێک لەدانیشتوانەکەی بە فەڕەنسی دەدوێن بەتایبەت لەبەشی باکور و باکوری خۆڕھەڵاتی. بەپێی یاسا ھەر ناوچەیەک بە ڕێژەی ٪‏١٠ پتر بە فەڕەنسی دووان ئەوە لەوناوچەیە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی فەرمی بەکاردێت،لە ٪‏٤ دانیشتوانی ئەنتاریۆ بە فەڕەنسی دەدوێن. بە ڕێژەی ٪‏١١ دانیشتوانی ئەنتاریۆ بە ئینگلیزی و فەڕەنسی دەدوێن (٢٠١١). ھەروەھا زمانەکانی ھۆڵەندی و ئیتاڵی و ھیندی و عەرەبی و عیبری و ئیسپانی و کوردی و پۆلۆنی و پورتوگالی و چینیش بەکاردێن لەلایەن کۆچبەرە تازەکانەوە.

ئایین

بەگوێرەی ساڵی ٢٠١١ گەورەترین کۆمەڵەی ئاینی کریستیانە کاسۆلیکیەکانن،کە لە ٪‏٣١،٤دانیشتوانەکەی پێکدێنن،ھەروەھا کریستانی یەکێتی کەنەدی لە ٪‏٧،٥دانیشتوان پێکدێنن وە کریستیانی ئەنجەلیکانی ٪‏٦،١ دانیشتوان پێکدێنن، بەڕێژەی ٪‏٣٢ھیچ باوەرێک و ئاینێکیان نیە وە لە ٪‏٤،٦ دانیشتوانەکەی موسڵمانن وە لە ٪‏٢،٩ جولەکەن وە لە ٪‏١،٥ئاینزاکانی ترن.

گەورەترین شارەکانی

لەگەورەترین شارەکانی ئەنتاریۆ :

  • تۆرەنتۆ
  • ئۆتاوا
  • برامتن
  • سکاربۆرۆ
  • لۆندەن
  • مسیساگا
  • ھامڵتن
  • ویندزێر

سەرچاوە

ویکیپیدیای عەرەبی

بەستەرە دەرەکیەکان