شێرپەنجەی مەمک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب هەموویم گۆری. تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Hezhwanmhamad11: بڕوانە ئێرە. (تو) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
||
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Mammo breast cancer.jpg|230px|وێنۆک|وینەی مامۆگرافی مەمکێکی ساق (چەپ) و مەکێکی نەخۆش(ڕاست)]]
'''شێرپەنجەی مەمک''' یەکێکە لە مەترسیدارترین [[شێرپەنجە]]کان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات.<ref>[http://www.cancer.gov/cancertopics/pdq/treatment/malebreast/HealthProfessional شێرپەنجەی مەمک لە پیواندا لە ماڵپەڕی فەرمی شێرپەنجەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]</ref> بەڵام زۆربەی تووشبوان بەم نەخۆشییە خانمن. ئەم شێرپەنجەیە سەرەکیترین ھۆی لەدەستدانی ژیانی ژنانی تەمەن ٢٠-٥٠ ساڵ به هۆی شێرپەنجەیە. ئەم شێرپەنجەیە ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت، بەڵام زۆر جار بە ھۆی کەمتەرخەمی لە بیر دەچێت و کاتێک [[پزیشک]] پێی دەزانێت، کە کار ترازاوە. لە ھەر ٨ ژن یەک ژن لە ژیانی خۆیدا تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبێت، لە بەر ئەمەش لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ھەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ بەرەو ژوور موعاینە و چاودێری بۆ ھەر کڵۆ و سفتی ناو مەمکدا دەست پێدەکات تا لە زووترین کاتدا ئەم لکانە بخرێنە ژێر چاودێری و ئەگەر پێویستیان بە چارەسەر کردن و دەرمانی پزیشکی بێت، تا بۆیان بکرێت.<ref>[http://www.nlm.nih.gov/medlineplus/malebreastcancer.html شێرپەنجەی مەمک لە ماڵپەڕی کتێبخانەی پزیشکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]</ref>
== نیشانەکان ==
[[پەڕگە:Breast cancer.jpg|200px|وێنۆک|مەمکی خانمێک کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە]]
ھەندێک نیشانە ھەن کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە زووپێزانین بە شێرپەنجەی مەمک:
* ھەبوونی تەنێک (توودەیەک) لە ناو مەمک یان ژێرباخڵدا
* ھاتنەدەری خوێناو یان زنچکاو(ئاوی ڕۆشن) لە نووکی مەمک
* چوونە ناوۆی نووکی مەمک(ھەڵگەڕانەوەی نووکی مەمک بەرەو ناو [[پێست]])
* ھەڵوەرینی پێستی دەوری نووکی مەمک
* سووری یان باکردنی نووکی مەمک
* گۆڕینی شکڵی پێستی مەمک بۆ شکڵی پێستی [[پرتەقاڵ]]
* گۆڕینی شکڵی مەمکێک بە جۆرێک کە لە مەمکەکەی تر جیاواز بێت
* دروستبوونی برینێک لە مەمکدا کە دوای ماوەیێک خۆش نەبێتەوە
== سەلماندن ==
کاتێک کە شک لە ھەبوونی شێرپەنجەی مەمک بوو دەبێت پزیشک "مامۆگرافی" بکات. ئەم مامۆگرافییە ھەبوون یان نەبوونی شێرپەنجە دەسەلمێنێت، دوای ئەوەش بۆ دڵنیای تەواو دەبێت "بایۆپسی" بکرێت.
== چارەسەری و دەرمان ==
دەرمان بە پێی چەشنی ناکۆکییەکە دەکرێت. ئەگەر ئەو توودەیە (کڵۆکە) تەنھا لە یەک شوێندا بێت و بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە نەچووبێت ئەوە تەنھا ئەو شوێنە دەچێتە بەر نەشتەرگەری و ھەڵدەگیرێت و چارەسەر دەبێت. بەڵام ئەگەر ئەو کڵۆیە پەرەی سەندبێت و چووبێتە دیکەی شوێنەکانی [[مەمک]] یان چووبێتو لە ژیر باخڵیشدا جێی گرتبێت ئەوە پێویستە مەمک بە گستی دەربێت.
== دوای نەشتەرگەری ==
[[پەڕگە:Angelina Jolie by Gage Skidmore 2.jpg|170px|وێنۆک|[[ئەنجەلینا جۆلی]] لە ساڵی ٢٠١٠ پێش لە نەشتەرگەری مەمکی]]
|