[[پەڕگە:A group of Mawlid who read islamic song kurdish(erbil).JPG|thumb|کۆمەڵەیەک لە مەولوودخوێنان لە مزگەوتێکی شاری هەولێرھەولێر بەبۆنەی یادی مەولوود ساڵی ٢٠١٣]]
'''مەولوود''' ڕۆژی لەدایکبوونی [[محەمەدمحەممەد|محەمەدمحەممەد کوڕی عەبدولڵا]] پێغەمبەری [[ئیسلام]]ە و لە ڕۆژمێری ئیسلامیدا دەکەوێتە [[١٢ی ڕەبیعەلئەوەل]].<ref name = "Oxford">"[http://www.oxfordislamicstudies.com/article/opr/t243/e233 Muhammad, Birthday of]." In The Islamic World: Past and Present. , edited by John L. Esposito. Oxford Islamic Studies Online,</ref>. بە بۆنەی ئەو ڕۆژەش لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیدا پشووی فەرمییە و [[موسڵمانان]] ئاهەنگیئاھەنگی خۆشی دەگێڕن، لە پاڵ ئەمانەشدا موسڵمانان دەچن بۆ مزگەوت بە مەبەستی زیکر و گێڕانی مەولوود و خۆشی. لەوێ بە شیعر و وتار باسی ژیان و ڕەوشتەکانی پێغەمبەر و ئیسلام دەکەن و لە زۆربەی وڵاتانی مووسڵماننشین خێر و کاری چاکە ئەنجام دەدرێت لە نموونەی دابەشکردنی شیرینی و خواردن و خواردنەوە.