شیزۆفرێنیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن 8talan: سەرچاوە؟. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Cloth embroidered by a schizophrenia sufferer.jpg|وێنۆک|نووسراوەی کەسێکی تووشبوو بە شیزۆفرێنیا]]
 
'''شیزۆفرێنیا''' یان '''سکیزۆفرێنیا''' جۆرێکی [[پەشێویی دەروونی]]یە کە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی ڕەوتی [[ھزر]] و سڕی عاتیفی (سۆز)، و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و ڕاستی. ئەم نەخۆشییە زۆرتر بە شێوەی گومانی بیسیاری، گومانی شێتانە یا سەیر و سەمەرە، یان بیر و قسەی شێواو دەردەکەوێت. نیشانەی دیکە لەوانەیە بیر و باوەڕی هەڵە بگرنەوە، بیر کردنەوەی نادیار یان سەر لێ شێواو، بیستن بە دەنگێکی نەبوون، کەمێتی بەشداری کردنی کۆمەڵایەتی و دەربڕینی هەڵچوون، و نەبوونیی هاندان. نەخۆش لەگەڵ شیزۆفرێنیا زۆر جار زیاتر گرفتی تەندروستیی دەروونی هەیە وەکو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، یان ئاژاوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان. نیشانەکانی شیزۆفرێنیا بە شێوەیەکی ئاسایی بەرە بەرە بە دیار دەکەوێت، دەست پێ دەکات لە تەمەنی تازەپێشکەوتوو، و لە زۆر ‌‌‌‌حالەت هەرگیز چارەسەر ناکرێت. هۆکارەکانی شیزۆفرێنیا هۆی ژینگەیی و بۆ ماوەیی دەگرێتەوە. دەشێ هۆکارە ژینگەییەکان یەک لەم هۆیانە بگرێتەوە: گەورە بوون لە شارێک، بەکار هێنانی حەشاش لە ماوەی هەرزەکاری، هەندێ هەوکردن، تەمەنی دایک و باوک، و خۆراک پێدانی خراپ لە ماوەی سکپڕی. لە ماوەی دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە، کەلتووری کەسەکە دەبێت ڕوون بکرێتەوە.
نزیکەی ٠.٣٪ بۆ ٠.٧٪ی مرۆڤ کاری تێ دەکرێن لە لایەن شیزۆفرێنیا. لە ٢٠١٣، نزیکەی ٢٣.٦ ملیۆن حالەت هەبووە بەیی. ئەم نەخۆشیە زیاتر کار لە نێر دەکات. نزیکەی ٢٠٪ی کەس بە باشی دەگونجێن لەگەڵ شیزۆفرینیا و چەندێک بە تەواوی چاک دەبنەوە. بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کێشەی گیروگرفتاری بە درێژایی ژیانیان هەیە. گرفتی کۆمەڵایەتی، وەکو بێکاری درێژخایەن، هەژاری، و دەربەدەری باوە. تێکڕای تەمەنی خەڵک لەگەڵ ئەم نەخۆشیە ١٠-٢٥ ساڵ کەمترە لە دانیشتوانی گشتی. لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ١٧،٠٠٠ کەس لە هەموو جیهان گیانیان لە دەست دا بە هۆی ڕەفتاری پەیوەندیداروە بە شیزۆفرینیا.
== نیشانە ==
خەڵک لەگەڵ شیزۆفرینیا لەوانەیە تووشی هەڵوەسەبوون بێت (کە زۆربەی وڕێنەی بیستراوەکانە)، خاپاندن (زۆر جار نامۆ لە سروشت)، بیر کردنەوە و قسەی بێ سەروبەر. کێشانەوەی کۆمەڵایەتی، ناڕێکی پۆشاک و خاوێنی، لە دەستدانی هاندان و بڕیار هەموو باون لە شیزۆفرینیا. زۆر جار تێبینیەک هەیە کە تووش بووەکان زەحمەتی دەربڕینی هەڵچوونیان هەیە، بۆ نموونە نەبوونیی وەڵامدانەوە. لاواز بوون لە زانینی کۆمەڵایەتی پەیوەندیدارە لەگەڵ شیزۆفرینیا هەروەک نیشانەی مانیای بەدووکەوتن. دابڕین لە کۆمەڵایەتی و گۆشەگیری دەروونی بە شێوەیەکی گشتی روو دەدات. زەحمەتی لە کار کردن، پەشێوی یادگا و سەرنج، ئەرک بەجێهێنان، و خێرایی پرۆسە کردن هەروەها بەرهەماکانیاتی. نزیکەی ٣٠ بۆ ٥٠ لەسەدا لە کەس لەگەڵ شیزۆفرینیا نشستی دەهێنێت تا قبووڵ بکات کە ئەوان نەخۆشیێکیان هەیە یان بتوانێ بگونجێت لەگەڵ ئەو چارەسەرەی کە بۆیان پەسەند کراوە.
== هۆکار ==
تیکەڵەیێکی بۆماوەیی و هۆی ژینگەیی رۆڵ دەبینن لە پەرەسەندنی شیزۆفرینیا. خەڵک لەگەڵ مێژووێکی خێزانی شیزۆفرینیا ئەگەر شێتی هۆشیێکی کاتی هەبێت، لە ٢٠٪ بۆ ٤٠٪ دەرفەتی هەیە بۆ دەستنیشان کردنی شیزۆفرینیا دوای ماوەی یەک ساڵ.
== پرۆگنەوسەس ==
شیرزۆفرینیا نرخێکی زۆری هەیە بۆ باری مرۆڤ و ئابووری. دەبێتە هۆی تێکڕای کورت بوونەوەی ژیانی نەخۆش بە ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی کۆمەڵەیە لەگەڵ قەڵەوی، رێجیمی هەژار، شێوازی ژیانی نیشتەنی، و جگەرە کێشان، هەروەها لەگەڵ ڕێژەیێکی زیاد کراوی خۆکۆشتن کە رۆڵێکی بچوکتر دەبینێت. نزیکەی ٨٥٪ی نەخۆش بێکارن. شیزۆفرینیا و جگەرە کێشان هاوبەشیێکی بەهێز پشان دەدات لە لێکۆڵینەوەیێکی جیهانیدا. لە تۆژینەوەیێکی زانستیدا بە دیار کەوتووە کە نەخۆشی شیزۆفرینیا لە ٨٠٪ بۆ ٩٠٪یان دا جگەرەکێشن.
== مێژوو ==
لە سەرەتای سەدەی ٢٠، پزیشکی دەروونی كەرت شنايدەتر، شێوەکانی نیشانەی شێتییانی ڕیزبەند کرد کە نەخۆشی شیزۆفرینیای جیا کردەوە لە نەخۆشیەکانی تری مێشک. ئەوگەن بلەولەر لە ساڵی ١٩٠٨ وشەی شیزۆفرینیای لە وشەیێکی یۆنانیەوە پێک هێنا کە مانای "لەت بوونی عەقڵ" دەدا کە باس دەکات لە جیا بوونەوە لە کەسایەتی و بیر کردنەوە و هەڵسووکەوت و دەرک پێکردنی مرۆڤ.
 
== سەرچاوە ==