ناروتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٩٦:
 
=== دۆستەکان ===
* '''جیرایا''': نینجایەکی کۆنۆھایە و مامۆستای ناروتۆیە، کیشیمۆتۆ لە ھەموو پەیوەندییەکانی نێوان مامۆستا و قوتابیدا، پەیوەندی نێوان جیرایا و ناروتۆی لە ھەموویان پێ جوانترە.<ref name="Art143">Uzumaki: the Art of Naruto, p. 143</ref> لە تەمەنی منداڵیدا جیرایا قوتابی ''ھایروزێن ساروتۆبی'' بووە لەگەڵ تسونادێ و ئۆرۆچیماروو. جیرایا نەک تەنھا ناروتۆ، بەڵکوو مامۆستاییەتی ناگاتۆ و '''میناتۆ'''شی کردووە. لە بەشی یەکدا ڕاھێنان بە ناروتۆ دەکات، لە بەشی دوودا دەڕوات بۆ لێکۆڵینەوە لە گرووپی ئەکاتسوکی، تا بۆی دەردەکەوێت کە ناگاتۆ سەرکردەی گرووپەکەیە، لەلایەن '''شەش لاشەکەی پەین''' کە کۆنتڕۆلکراوی ناگاتۆن دەکوژرێت، پێش مردنی نامەیەک بۆ ئاگادارکردنەوەی گوندەکە دەنێرێت.
* '''کوشینا ئۆزۆماکی''': دایکی پاڵەوانی چیرۆکەکە "ناروتۆ ئۆزۆماکی"یە و ھاوسەری ھۆکاگێی چوارەم، میناتۆ نامیکازێیە، پێش ناروتۆ ھەڵگری ڕێویە نۆ کلکەکە بووە. ھەرچەندە ناروتۆ شێوەی لە باوکی دەچێت، بەڵام کەسایەتییە ڕووخۆش و عەجوولەکەی چووەتەوە سەر دایکی. کوشینا لەبەرئەوەی لە خێزانی ئۆزۆماکییە، خاوەنی ھێزێکی تایبەتە و دوابەدوای '''میتۆ ئۆزۆماکی''' دەبێت بە ھەڵگری ''کیوبی'' و لە وڵاتەکەی دووردەخرێتەوە بۆ کۆنۆھا. لەوێ میناتۆ دەناسێت و دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە و ھاوسەرگیری دەکەن. لەکاتی منداڵبووندا، ئۆبیتۆ ئۆچیھا (کە لەم کاتەدا لەژێر دەستی مادارادایە و بە ماسکێک [[دەموچاو|ڕووی]] خۆی حەشاردەدات) ھێرش دەکاتە سەریان و کیوبی بەرەڵا دەکاتە سەر گوندەکە، میناتۆ و کوشینا ژیانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ بەندکردنی کیوبی لە ناو لەشی کۆرپەکەیاندا (لەگەڵ ھەندێک وزەی خۆشیان)، لە بەشی دوودا لەڕێگەی ئەو وزەیەوە لە خەیاڵی ناروتۆدا دەردەکەوێت و ئەو ڕووداوانەی شازدە ساڵ لەوەوبەری بۆ باس دەکات، پێش ڕۆیشتنی، داوای لێبووردن لە ناروتۆ دەکات لەبەر ئەو ھەموو ناخۆشییەی بەسەریدا ھاتووە بەھۆی بوونی کیوبی لە لاشەیدا.
*'''سای''': نینجایەکە لە بەشی دووەمی چیرۆکەکەدا دەردەکەوێت و بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنی ساسوکی دەگرێتەوە لە تیمی حەوتدا، تەکنیکی وێنەکێشان بەکاردەھێنێت کە ھەر وێنەیەک دەکێشێت دەیھێنێتە ژیان. کیشیمۆتۆ بە ئەنقەست شێوە و کەسایەتی وەک ساسوکی دروستکردووە.