ناروتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٩٠:
== کەسایەتییەکان ==
=== تیمی حەوت ===
* '''ناروتۆ ئۆزۆماکی''': پاڵەوانی چیرۆکەکەیە و یەکەم کەسایەتییە کە [[ماساشی کیشیمۆتۆ|کیشیمۆتۆ]] لە سەرەتای نووسینی چیرۆکەکەوە دیزاینی کردبێت، چەندین تایبەتمەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ کەسایەتییەکانی تری [[شۆنن|شۆنێن]].<ref name="Art139">Uzumaki: the Art of Naruto, p. 139</ref> ناروتۆ زۆربەی جار گاڵتەی پێدەکرێت لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە لەبەرئەوەی ھەڵگری کیوبییە، بەڵام ئەو ھەمووکات کەسایەتییەکی ڕووخۆش و ئەرێنی ھەیە پەیمان دەدات ھەرگیز واز لە بەدەستھێنانی خەونەکانی نەھێنێت. گەورەترین خەونی ناروتۆ بوون بە ھۆکاگێیە، بۆ ئەوەی ڕێز و پێزانینی دانیشتوانی گوندەکە بەدەست بھێنێت و بیان پارێزێت. ناروتۆ بە درێژاییی چیرۆکەکە لە دەرەوە و ناوەوەی کۆنۆھا دۆست و ھاوڕێی زۆر دروست دەکات و کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر ژیانیان بە جۆریک کە ناروتۆ لە ھەموو جیھاندا ناسراو دەبێت. ناروتۆ لە کۆتاییدا بە خەونەکانی دەگات و دەبێت بە سەرکردەی کۆنۆھا و ھەروەھا ھاوسەرگیری لەگەڵ 'ھیناتا ھیووگا' دەکات و دوو منداڵیان دەبێت بە ناوی 'بۆروتۆ ئۆزۆماکی' و 'ھیماواری ئۆزۆماکی'.
* '''ساسوکی ئۆچیھا''': ڕکابەری ناروتۆیە، لەلایەن کیشیمۆتۆوە وەک کەسایەتییەکی "ژیری بلیمەت" دیزاین کراوە.<ref name="Art1402">Uzumaki: the Art of Naruto, p. 140</ref> کاتێک ساسوکی تەمەنێکی منداڵی ھەیە، ئیتاچی ئۆچیھای برا گەورەی، خێزانەکەیان کۆمەڵکوژ دەکات، بەمەش تاکە ئاواتی ساسوکی ئەوەیە ئیتاچی بکوژێت و کەسایەتییەکی سارد و گۆشەگیر دروست دەکات، خەڵکانی تر بەکاردێنێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکانی، ھەرچەندە بە بەردەوامی سەرنجی کچان ڕادەکێشێت کە خۆی زۆر بەمە بێزارە. کاتێک دەبێت بە بەشێک لە تیمی حەوت، وردە وردە ھەستی ھاوڕێیەتی لا دروست دەبێت تەنانەت ژیانی خۆشی دەخاتە مەترسییەوە لە پێناو ناروتۆ و ساکورادا و تا ماوەیەک بیری لای تۆڵەسەندنەوە نامێنێت، بەڵام دوابەدوای دووبارە بینینەوەی ئیتاچی و بەزاندنی لەلایەن ئەوەوە لە کۆنۆھا ھەڵدێت بۆ بەدەستھێنانی ھێزی زیاتر ڕوو دەکاتە تاوانبارێک بە ناوی ئۆرۆچیماروو. لە کۆتاییی بەشی دووەمی چیرۆکەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناو تیمی حەوت و لەگەڵ مامۆستاکەیان، کاکاشی ھێتاکێ، کاگویا لەناودەبەن. ساسوکی لە چیرۆکی بۆروتۆدا پارێزگاری لە کۆنۆھا دەکات و لێکۆڵینەوە لە تیرەی ئۆتسوتسوکی دەکات.
* '''ساکورا ھارونۆ''': ئەندامێکی تیمی حەوتە و ھاوڕێی ناروتۆ و ساسوکییە، لە کاتی دروستکردنی کەسایەتیی ساکورا، کیشیمۆتۆ دان بەوەدا دەنێت کە ھیچ بیرۆکەیەکی نەبووە "کچێکی نموونەیی" دەبێت چۆن بێت، <ref name="Art1402">Uzumaki: the Art of Naruto, p. 140</ref>ساکورا لە منداڵیدا بەھۆی [[تەوێڵ|نێوچاوانە]] گەورەکەیەوە لەلایەن منداڵانی ترەوە تەنز دەکرا، بەڵام کچێکی تر پشتیوانی دەکات بە ناوی ''ئینۆ یاماناکا''، ھەرچەندە کە ھەردووکیان گەورەتر دەبن ھاوڕێیەتییان سارد دەبێتەوە بەھۆی ئەوەی کە ھەردووکیان ھەستیان ھەیە بەرامبەر ساسوکی. لە سەرەتای بەشی یەکەمدا ساکورا زیاتر ڕوودەدات بە ساسوکی و ڕقی لە ناروتۆ دەبێتەوە، ھەرچەندە ساسوکی وەک کەسێکی "بێزارکەر" لێی ئەڕوانێ و ناروتۆ شەیدایەتی. بە بەرەو پێشچوونی چیرۆکەکە تێڕوانینی ساکورا بۆ ناروتۆ دەگۆڕێت و وەک ھاوڕێیەک دەیبینێت، لە ھەمان کاتدا ئەو ھەستەی بەرامبەر ساسوکی ھەیبوو دەبێت بە خۆشەویستییەکی قووڵ.
* '''کاکاشی ھێتاکێ''': سەرکردەی تیمی حەوتە و مامۆستای ھەریەک لە ناروتۆ و ساسوکی و ساکورایە، کیشیمۆتۆ لە سەرەتاوە وای دانابوو کە کاکاشی زووتر لە چیرۆکەکەدا دەرکەوێت. کاکاشی وەک کەسێکی ھێمن و لەسەر خۆ پیشان دەدرێت کە ئاگای لە ئەندامەکانی تیمی حەوتە و لە ناکۆکی دووریان دەخاتەوە،<ref name="Art141">Uzumaki: the Art of Naruto, p. 141</ref> کاکاشی زۆر خەمساردە و زۆرکات لە کار و چاوپێکەوتنەکانی دوادەکەوێت. کاکاشی خاوەنی چاوێکی شارینگانە کە لەلایەن ئۆبیتۆ ئۆچیھای ھاوڕێی منداڵییەوە پێی بەخشراوە و بەردەوام دایدەپۆشێت تەنھا لەکاتی بەرەنگاربوونەوەدا بەکاریدێنێت. کاتێک ئەوەی چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر ڕابردووی، ڕووندەبێتەوە کە کاکاشی قوتابیی باوکی ناروتۆ بووە و لەلایەن ئەوەوە ڕاھێنانی پێکراوە. دوای کۆتایھاتنی جەنگە مەزنەکە کاکاشی دەبێت بە ھۆکاگێی شەشەم و ساڵانێک سەرکردایەتی کۆنۆھا دەکات، تا دواتر جێگاکەی بۆ ناروتۆ چۆڵ دەکات.
 
=== دۆستەکان ===
ھێڵی ١٣٢:
* '''ھاشیراما سێنجو''': ھۆکاگێی یەکەم و ھاو-دامەزرێنەری گوندی کۆنۆھایە وەک یەکەم گوندی نینجا، نینجایەکی ڕێزداری سەردەمی خۆی بووە و ناسراو بووە بە "خواوەندی شینۆبی"، لە منداڵیدا ھاوڕێیەتی لەگەڵ مادارا دروستکردووە، ھەرچەندە بوون بە دوژمن لە گەنجێتییاندا، بەڵام لە کۆتاییدا پێکدێن و گوندی کۆنۆھا دادەمەزرێنن، ھاشیراما بەھۆی بەژداریکردنی لە چەند جەنگێکی سەردەمی خۆی دەمرێت، بەھۆی تەکنیکی قەدەغەی "زیندووبوونەوە" ('''Edō Tensei''') دەگەڕێندرێتەوە ژیان، تا دواتر لە کۆتاییی جەنگە مەزنەکەدا و دوای مردنی کاگویا، ڕۆحی بەیەک جاری دەسپێردرێت.
* '''تۆبیراما سێنجو''': ھۆکاگێی دووەم و برا بچووکی ھاشیرامایە، مامۆستای ھایروزێن ساروتۆبییە. یەکەم ھۆکاگێ بووە کە ژێرخانی ئابووری بۆ گوندەکە بنیادناوە و ناوەندی خوێندنی وەکوو ئەکادیمیای نینجا و بەشی پاراستن وەکو ھێزی پۆلیسی دروستکردووە. بە بەھێزترین بەکارھێنەری شێوازی ئاو دادەنرێت، ھەروەھا داھێنەری چەندەھا تەکنیکە و یەکێک لەوانەش تەکنیکی قەدەغەکراوی زیندووبوونەوەیە، بەڵام لەبەر شومی ئەم تەکنیکە وازی لە پەرەپێدانی داوە. تۆبیراما لە جەنگی مەزنی چوارەمدا زیندوو دەکرێتەوە، بەڵام وەک ھۆکاگێکانی تر دوای لەناوچوونی کاگویا وەک ھۆکاگێکانی تر لەژێر چنگی ئەو تەکنیکە ڕزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ جیھانیەکی تر.
* '''ھایروزێن ساروتۆبی''': ھۆکاگێی سێیەمە و بۆ درێژترین ماوە لەو پلەیەدا دەمێنێتەوە چونکە دوای مردنی ''میناتۆ'' دووبارە ئەو پلەیە ھەڵدەگرێت. کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆیە و بە "پرۆفیسۆر" ناسراوە لەبەرئەوەی ھەموو تەکنیکێکی نینجایی دەزانێت لە کۆنۆھا. مامۆستای جیرایا و تسونادێ و ئۆرۆچیماروو بووە. ئۆرۆچیماروو نازدارترین قوتابی بووە لەلای و تایبەتمەندییە شەڕەنگێزییەکانی ھەردەم پشتگوێ دەخست. تا دوای ساڵانێکی زۆر ئۆرۆچیماروو ھێرش دەکاتە سەر کۆنۆھا و ساروتۆبی دەکوژێت، بەڵام پێش مردنی ھەردوو دەستی ئۆرۆچیماروو لەکار دەخات.<ref name="pg162">{{cite book|author=Kishimoto, Masashi|title=Naruto Character Official Data Book Hiden Sha no Sho|year=2008|publisher=Shueisha|isbn=978-4-08-874247-2|page=162}}</ref> ساروتۆبی دواتر لە جەنگە مەزنەکەدا زیندوو دەکرێتەوە و دوای مردنی کاگویا دەگەڕێتەوە بۆ جیھانی دوای مردن.
* '''میناتۆ نامیکازێ''': ھۆکاگێی چوارەمە، باوکی ناروتۆ و ھاوسەری کوشینایە، قوتابی جیرایایە و مامۆستای کاکاشی و ئۆبیتۆ و ''رین نۆھارا''یە. میناتۆ نازناوی خێراترین نینجای لێنراوە بەھۆی بەکارھێنانی تەکنیکی "ھەورەبروسکەی فڕیوو"ەوە کە لەلایەن تۆبیراما سێنجووە داھێنراوە. میناتۆ بەھۆی تەکنیکی قەدەغەکراوی زیندووبوونەوەوە دەگەڕێندرێتەوە ژیان، پێش بەیەکجاری ڕۆیشتنی دوای مردنی کاگویا، بەڵێن دەدات بە ناروتۆ کە لە جیھانی دواتر بۆ دایکی باس بکات ناروتۆ چەند گەورەبووە.
* '''تسونادێ''': یەکێکە لە قوتابییەکانی ساروتۆبی لەگەڵ جیرایا و ئۆرۆچیماروو. ھەرچەندە وەک ٢٠ ساڵان دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەمەنی لە ٥٠ ساڵ بەرەو سەرەوەیە و بەھۆی تەکنیکی تایبەتەوە گەنجی خۆی دەپارێزێت و ھەروەھا ھێزێکی بێپایانی ھەیە و دەشتوانێت برین و پێکان بەخێرایییەکی زۆر چارەسەر بکات. تسونادێ کچەزای ھاشیراما سێنجو و میتۆ ئۆزۆماکییە، دوای بیبینی ناروتۆ و کاریگەری لەسەری، ئامادەباشی خۆی دەردەبڕێت بۆ وەرگرتنی پۆستی ھۆکاگێ، دەبێت بە مامۆستای ساکورا و دوای جەنگ لە بەرژەوەندی کاکاشی واز لە پلەی ھۆکاگێ دەھێنێت.