بایەزیدی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Removing Link GA template
ب زیادکردنی بەستەر بۆ دانووب
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٤٥:
== داستانی نیقۆپۆڵس ==
[[پەڕگە:Nicopol final battle 1398.jpg|thumb|250px|وێنەیەکی شەری نیقۆپۆڵس]]
ڕووخانی بولگاریا و ڕازی بوونی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی بە مەرجەکانی بایەزیدی یەکەم، زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بەهێز بوو بۆ ئەوروپییەکان بە تایبەت پاشای مەجەڕ سیسجمۆند و پاپا بونیفاسی نۆیەم، هەردوو پیاوەکە ڕێکەوتن لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی خاچپەرستی بۆ ڕووبەڕوونەوەی [[عوسمانییەکان]]، و سیسجموند هەوڵی فراوانکردنی هاوپەیمانییەکی دا و نزیکەی ١٢٠ هەزار جەنگاوەریان کۆکردەوە لە ڕەگەزی جیاواز وەک؛ [[ئاڵمانیا]] و [[فەڕەنسا]] و [[ئینگلتەرا]] و [[سکۆتلەندا]] و [[سویسرا]] و [[ئیتالیا]]، وپاشای مەجەر سیسجمۆند هاوپەیمانییەکەی بەڕێوە دەبرد، و [[شەڕەکانی خاچپەرستی|هەڵمەتە خاچپەرستییەکە]] کەوتە جووڵە لە ساڵی ٨٠٠ک، بەڵام هەر خێرا شکست دیاربوو بەسەر هەڵمەتەکەوە، وسیسجمۆند گوێی نەئەگرد بۆ سەرکردەکانی تری هەڵمەتەکە، و جیاوازییەکی توند کەوتە نێوانیان لەسەر ستراتیژیەتی شەڕەکە، وسیسجمۆند بە باشی ئەزانی چاوەڕێی هاتنی هێزە عوسمانییەکان بکەن، و سەکردەکانی تر ئەیانوویست خۆیان هێرش بکەنە سەریان، و گوێیان نەگرت بۆ ڕای سیسجمۆند و بە ڕووباری دانووبەوە[[دانووب]]ەوە ڕۆیشتن تا گەیشتنە شاری نیکۆپۆڵس لە باکووری [[بەلقان]].
 
خاچپەرستەکان نەچوونە شارەکەوە هەتا بایەزید دەرکەوت خۆی و ١٠٠ هەزار جەنگاوە، و شەڕی نیقۆپۆڵس کەوتەوە لەنێوانیان کە عوسمانییەکان سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەست هێنا، و مژدەی فەتحەکە هەموو جیهانی ئیسلامی گرتەوە و بایەزید ناردی بۆ لای گەورە فەرمانڕەواکانی موسڵمانان و مژدەی فەتحی پیدان، و داوای لە خەلیفەی عەبباسی کرد لە [[قاهیرە]] کە نازناوی سوڵتانی ڕۆمی بداتێ بۆ بەردەوام بوونی فەتحەکانی لە ئەوروپادا تا هەمووی فەتح ئەکات، و خەلیفە ڕازی بوو بەوە و ژمارەیەکی زۆری موسڵمانان بە وڵاتی [[ئەنادۆڵ]] بڵاوبوونەوە کە دەوڵەتی عوسمانی بەهیز و سەرکەوتوو بوو.