ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
||
ھێڵی ٢٣:
لە ئەدەبی جیھانی ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سەرھەڵدەدات، بەڵام ئەم ڕەوتە لە ئەدەبی کوردیدا بەپێچەوانەیە. واتە چیرۆک چەن دھەیە پێش ڕۆمان لە ناو فەزای ئەدەبیاتی کوردی دا سەرھەڵدەدات. ئەوەی کە ئەم ڕەوتە بۆ بەم جۆرەیە، دەتوانین باس لە دوو ھۆی سەرەکی کەین. یەکەم: وەرگێڕی کورد، زیاتر روویان لە کورتە چیرۆک بوو تا ڕۆمان وە ھەوەلین وەرگێڕانەکانیان لە چیرۆکی عەربەبی، فارسی و تورکی ئەنجام دا. دووھەم: نووسینی ڕۆمان بەھۆی فۆرم و چەشنی تایبەت ھەڵگری دەرفەتی بەرفراوانتر و دۆخێکی باشترە. کۆچ کردن لە روو ناچاری بەرەو ئورووپا بۆ خەڵکی کورد، بەختەوەریەکی گەورە پێکھێنا بۆ ئاشنایی لەگەڵ زمان و چەشنەگەلی ئەدەبی ئورووپی. ئاشنایی بە زمان گەلی ئورووپایی، و فەزایی تا ڕادەیەک بێ مەترسی سیاسی لە ئورووپا بۆبە بەدی ھێنەری یەکەمین ڕۆمانی کوردی. عەرەبی شەمۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (١٨٩٧-١٩٨٧) یەکەمین ڕۆمانی کوردی بە زاراوەی کورمانجی بە نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئیرەوانی ئەرمەنستان بڵاوکردەوە. شەمۆ کە لە کوردەکانی ڕووسیە بوو لە بنکەی رۆژھەڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سەرقالی چالاکی ئەدەبی و فەرھەنگی بوو و بەردەوام کاری رۆژنامەوانی ئەکرد. عەرەبی شەمۆ بە باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوە کە بەرھەمەکانی ئاوێنەی دۆخی کۆمەڵایەتی کوردەواریە. شەمۆ جگە لە شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) کە تەنیا ڕۆمانی مێژوویی ئەوە نووسی. چیرۆکی (بەیت) قەڵای دمدم لە ئەدەبی زارەکی کوردی دا پلە و پێگەی تایبەتی ھەیە، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ روویداوە. ھەڵەبەت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما) ی جەمیل سایب و ساڵی ٢٨-١٩٢٧ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان) ی [[ئەحمەد موختار جاف]] نووسراوە. بەڵام ھیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی ھەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە ھۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناھووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. لە ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، ئەتوانین باس لە عەلی عەبدوولڕەحمان، سەعید ئیبۆ، حاجی جووندی و عەگید خۆدۆ کەین کە گشتیان کتێبەکانییان لە ئیرەوان لە چاپ دا. لە کوردستانی عێراق فەزای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بەرەنگار بوونەوەی حیزبی بەعس لە گەڵ ھەر چەشنە چالاکی فەرھەنگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسەرانی کورد. ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٦ رۆمانی (ژانی گەل) ی نووسی، بەڵام بەھۆی فەزای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بەعس تا ساڵی ١٩٧٢ نەیتوانی بڵاوی کاتەوە. ئیبراھیم ئەحمەد بەشێک لە ڕۆمانەکەی لە رۆژنامەی رزگاری لە سلێمانی بڵاو کردەوە وە بۆ رزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکەشی کرد بە شەڕڤانانی ئەلجەزایەری. بەشێکی زۆر لە نووسەرانی کورد بەھۆی نەبوونی فەزایەکی ئارام و بێ دەردەسەر بەرھەمەکانیان لە ئووروپا چاپ دەکرت. ئەمەش یەکێک لە ھۆیە ھەرە گرینگەکانی ئاشنا نەبۆنی خەڵکی کورد لەگەڵ بەشیکی زۆر لە ئەدەبیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕەحیم قازی لە کوردەکانی کوردستانی ئێران یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی [[ڕۆمانی پێشمەرگە|پێشمەرگە]] لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە رۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خەزنەدار و جەمال نەبەز لەو نووسەرانە بوون کە بەرھەمەکانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە. لە دووا دەیەی ھەشتا ڕۆمانی کوردی بە سەقامێکی زیاتر و شێوازگەلی چڕ و پڕتر ھاتە کایەوە. لە لایەک فەزای ئارامی سیاسی و لەلایەکیتر زیاد بوونی رێژەی خوێنەرانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بەھۆی ئەوە کە نووسەرانی کورد لە ناوەڕۆک و فۆرمدا چەشنەگەلی ئەدەبی جیاواز بەئەزموون دەربێنن. گێڕانەوەی کێشەگەلی کۆمەلایەتی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بەختیارعەلی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حەسەن دەرەتانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری لە شێوازەکانی پێشوو بوو. ھەنووکە ناوەڕۆکی بەَشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانەوەی کێشەگەلی پەنابەرایەتی، ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عەشق و ھەستەکانی مرۆڤ و نیشاندانی فەزای تەم گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھەینی لە ڕۆمانی (سوتانی بەفر) و ئەنور محەمەد لە ڕۆمانی (سەگ دۆست) باس لە کێشەگەلی پەنابەران دەکەن. شێرزاد حەسەن لە ڕۆمانی (حەسار و سەگەکانی باوکم) بەر ھەڵستی -باوک سالاری- دەبێتەوە و، بە مێتۆدی دەروون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خەسارەکانی ئەم کێشەیە دەکا. کاروان عومەر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشەویستی کچێک بە دایکی لە نامەکانیدا نیشان دەدات. عەتا نەھایی لە ڕۆمانی (گوڵی شۆران) دا بە یارمەتی لە بەستێنی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) باس لە مرۆڤێک دەکا کە بۆ گەیشتن بە ھیواکانی سەفر دەکات و لەگەڕانەوە دا تووشی قەیران و ناکۆکی دەبێتەوە. فەتاح ئەمیری لە دوو ڕۆمانی (ھاوارەبەرە) و (میرزا) بە کەڵک وەرگرتن لە زارەوەی ناوچەیی، ژیانی خەڵکی لادێ لە مەزرا و ھەڵسوو کەوتەکانیان باس دەکات.<ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>
دوای کەسانی وەک فەتاح ئەمیری و عەتا نەهایی، [[سەید قادر ھیدایەتی|'''سەیدقادر هیدایەتی''']] لە نێوە دیارەکانی بواری ڕۆمانی کوردییە. کە
== پەراوێزەکان ==
{{پەراوێز}}
|