ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + داڕێژە، باشترکردن
دەربازدانی ٦ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
تاگ: بەڕێوەبردنی IABOT
ھێڵی ٥:
بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو [[مارمێلکە|مارمێلکانە]] بەسەر [[پەناگە|ناوچەی ژیانیاندا]] زاڵبوونە.<ref name=":6">Tim Halliday (Editor), Kraig Adler (Editor) (2002). ''Firefly Encyclopedia of Reptiles and Amphibians''. Hove: Firefly Books Ltd. pp. 112, 113, 144, 147, 168, 169.</ref> ئەژدیھای کۆمۆدۆ [[بێبڕبڕەکان]]، [[پەلەوەر|باڵندەکان]] و [[گوانداران|شیردەرەکانیش]] ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەھراویە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری [[ئاسک|ئاسکە]]، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن.<ref name=":0"/> وە تەنانەت [[مرۆڤ|مرۆڤیش]] لە مەترسیان بەدەر نییە.<ref>"ھێرشی مارمێلکەی گەورە: ئەژدیھایەکی کۆمۆدۆ گاز لە ژنێکی پیر دەگرێ لەسەر دورگەی ڕینکا"، ڕۆژنامەی ''The Jakarta Post'', ١٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢.</ref>
 
زانا ڕۆژئاواییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ ئەژدیھای کۆمۆدۆیان لە لیستی ئاژەڵان تۆمارکرد.<ref>[http://www.mampam.com/index.php?option=com_content&task=view&id=48&Itemid=97 Varanus komodoensis] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170911114639/http://www.mampam.com/index.php?option=com_content&task=view&id=48&Itemid=97 |date=١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ }}. سایتی Mampam.com.</ref> قەبارە گەورەکەیان و ناوبانگە ترسێنەرەکەیان وای لێکردوون ببنە جێی سەرنج لە باخچەی ئاژەڵان. بەڵام لە سرووشتدا، ڕووبەری نیشتەجێبوونیان کەمبۆتەوە بە ھۆی چالاکییەکانی مرۆڤ.<ref name=":1">سەنتەری چاودێری پارێزگاریی جیھانی (١٩٩٦)."''[http://www.iucnredlist.org/details/22884 Varanus komodoensis] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20090525003413/http://www.iucnredlist.org/details/22884 |date=٢٥ی ئایاری ٢٠٠٩ }}''". ''لیستی سوری ئاژەڵە ژێر مەترسییەکانی IUCN وەشانی 2011.1''. یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سرووشت.</ref> ئێستا ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە لیستی گیاندارە مەترسی لەسەرەکانە.<ref name=":1"/> لەبەر ئەوەش یاسای [[ئیندۆنیزیا]] پارێزگارییان لێدەکات و [[پارکی نیشتمانی|ناشناڵ پاڕکێکیش]] کراوەتەوە بۆ پارێزگارییان بەناوی [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]].
 
== وەسف ==
ھێڵی ٢١:
ئەژدیھای کۆمۆدۆ شوێنی گەرم و وشکی پێ خۆشە، وە بە گشتیش لە شوێنی وشک و نزم دەژیێت. لەبەر ئەوەی [[خوێن سارد|خوێن ساردە]]، واتا ناتوانێ پلەی گەرمیی لەشی بە جێگیری بھێڵێتەوە، زۆرتر بە ڕۆژ چالاکە. ئەژدیھاکان بەتەنیا دەژین و تەنیا بۆ [[زاوزێ]] و نانخواردن کۆدەبنەوە. دەتوانن بۆ ماوەی کورت بەخێرایی ڕابکەن و خێراییان دەگاتە ٢٠ کم/ک وە دەشتوانن تا قوڵایی ٤٫٥ م مەلە بکەن. کاتێک لاون زۆر لێھاتوون لە بەسەر دارکەوتن بە یارمەتی چنگە بەھێزەکانیان.<ref name=":3"/> وە بۆ گرتنی ئەو نێچیرانەی کە کە نایانگەنێ، دەتوانن لەسەر قاچەکانی دواوەیان بوەستن و کلکیان وەکو پاڵپشتی بەکاربھێنن.<ref name=":4"/> بەڵام کە ھەراش دەبن، چڕنووکەکانیان زۆرتر وەکو چەک بەکاردەھێنن و بەھۆی گەورەبوونی قەبارەشیان ناتوانن بە باشی بەسەرداردا ھەڵگەڕێن.<ref name=":5"/>
 
بۆ پەناگەش، ئەژدیھای کۆمۆدۆ چاڵ ھەڵدەکۆڵێت بەھۆی چنگ و پەلە بەھێزەکانی کە دەکرێ ١ بۆ ٣ مەتر بەرینبێت.<ref name=":7">consultant editors, Harold G. Cogger & Richard G. Zweifel; illustrations by David Kirshner (1998).''Encyclopedia of Reptiles & Amphibians''. Boston: Academic Press. pp. 132, 157–8.</ref> وە بەھۆی ئەوەی قەبارەی گەورەیە و لەناوچاڵ دەخەوێت، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ گەرمی لەشی بپارێزێت بە درێژایی شەو و بەمشێوەیەش پێویستیی خۆدانەبەر خۆر لە ڕۆژدا کەم دەکاتەوە.<ref name=":7"/> ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە پاش نیوەڕۆیان ڕاودەکات، بەڵام لە کاتە زۆر گەرمەکانی ڕۆژ لەژێر سێبەردا دەمێنێتەوە.<ref>[http://www.komodo-gateway.org/faq1.html "پاڕکی نیشتیمانی کۆمۆدۆ پرسیارە ھەمیشە دووبارە بووەکان"] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20131015175448/http://www.komodo-gateway.org/faq1.html |date=١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ }}. دامەزراوەی کۆمۆدۆ.</ref>
 
=== خۆراک ===
ھێڵی ٢٩:
ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەکاتی خواردنی نێچیرە گەورەکان پێی لەسەر لاشەی نێچیرەکەی دادەنێ و پارچەی گۆشتی گەورە لە نێچیرەکەی لێدەکاتەوە و بەیەکجار قووتی دەدات. بۆ نێچیری بچووکیش، بۆ نموونە بە قەد قەبارەی [[بزن|بزنێک]]، شەویلگەکانی تا ئاستێک لێک دەبنەوە کە دەتوانێ نێچیرەکە بە تەواوی قووت بدات.<ref name=":9">Alison Ballance; Morris, Rod (2003). ''South Sea Islands: A Natural History''.</ref> لیکی ناو دەمی خواردنەکە نەرم دەکاتەوە، بەڵام ھێشتاش قووتدانی نێچیرەکەی کاتێکی زۆری دەوێت (نزیکەی ١٥–٢٠ خولەکی پێویستە بۆ قووتدانی بزنێک). ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەوانەیە ھەوڵی خێرا قووتدانی نێچیرەکەی بدات، ئەویش بەھۆی پاڵنانی لاشەی نێچیرەکە بە درەختێک لەکاتی قووتدانی بۆ ئەوەی بە قوڕگی خۆی دا بیباتە خوارەوە. ھەندێک جار ئەوەندە بەھێز پاڵ بە دارەکەوە دەنێت، دارەکە بەردەبێتەوە.<ref name=":9"/> وە بۆ ئەوەی نەخنکێ لەکاتی خواردندا، بەھۆی لوولەیەکی بچووکی ژێر زمانی ھەناسە دەدات کەوا بە [[سی (ئەندام)|سییەکانییەوە]] بەستراوەتەوە.<ref name=":5"/> وە دەشتوانێ لە یەک ژەمدا، بەقەد %٨٠ کێشی خۆی خواردن بخوات.<ref name=":6"/> دوای نانخواردنیش دەچێتە بەر ھەتاو بۆ خێرا [[ھەرسکردن]]ی ژەمەکەی، لەبەر ئەوەی خواردنەکە لەوانەیە بۆگەن ببێت و ئەژدیھاکە ژەھراوی بکات ئەگەر درەنگ ھەرسی بکات. بەھۆی [[مێتابۆلیزم|مێتابۆلیزمە]] ھێواشەکەی، ئەژدیھایەکی گەورە دەتوانێ تەنھا بە ١٢ ژەم بژیێت لە ساڵێکدا.<ref name=":5"/> دوای ھەرسکردن، ئەژدیھای کۆمۆدۆ موو، قۆچ و ددانەکانی نێچیرەکەی لە ڕێگەی دەمییەوە فڕی دەداتە دەرەوە.<ref name=":5"/>
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ چەندین زیندەوەر دەخوات لەوانە: [[بێبڕبڕەکان]]، [[خشۆک|خشۆکەکانی]] دیکە (تەنانەت ئەژدیھای بچووکتر لەخۆیانیش دەخۆن)، [[پەلەوەر|باڵدارەکان]]، ھێلکەی باڵندەکان، [[گوانداران|شیردەرە]] بچووکەکان، مەیموون، ئاسک، [[ئەسپ]] وە گامێشی ئاوی.<ref>Vidal, John (12 June 2008). [http://www.guardian.co.uk/world/2008/jun/12/indonesia "The terrifying truth about Komodo dragons"] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20130126022404/http://www.guardian.co.uk/world/2008/jun/12/indonesia |date=٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ }}. London: guardian.co.uk.</ref> ئەژدیھا بچووکەکان [[مێروو]]، ھێلکە، [[مارمێلکە]] و شیردەری بچووک دەخۆن.<ref name=":8"/> ھەندێک جار ئەو ئەژدیھایانە ھێرش دەکەنە سەر [[مرۆڤ]] و گازی لێدەگرن. وە ھەندێک جاریش ئەگەر گۆڕێک بدۆزنەوە زۆر قووڵ نەبێت، گۆڕەکە ھەڵدەکۆڵن و لاشەکەی ناوی دەخۆن.<ref name=":4"/> ئەمەش وای لە دانیشتوانی دورگەی کۆمۆدۆ کردووە کە کۆمەڵە بەرد لەسەر گۆڕەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی بیانپارێزن لە ئەژدیھاکان.<ref name=":9"/>
 
وە لە کاتی ئاو خواردنەوەشدا، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەمی پڕ ئاو دەکات دواتر سەری بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاوەکە بڕژێتە ناو قوڕگی.<ref name=":11">Auffenberg, Walter (1981). ''The Behavioral Ecology of the Komodo Monitor''. Gainesville, Florida: University Presses of Florida.</ref>
ھێڵی ٤٢:
ئەژدیھاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش ھێلکە دادەنێن. ھەرجارەی نزیکەی ٢٠ ھێلکە دادەنێن. یا ئەوەتا چاڵێکیان بۆ ھەڵدەکۆڵن یانیش لە ھێلانەی بەجێھێڵدراوی باڵندان دایاندەنێن.<ref name=":0"/> ھێلکەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ ھەشت مانگ سڕ دەبن و لە مانگی نیساندا دەتروکێن، کە لەو مانگەدا [[مێروو]] زۆرن. ئەژدیھا بچووکەکان لەژێر مەترسی دڕندەکان و ئەژدیھا پێگەیشتووەکان، بۆیە لە ناو دارەکان دەژین. ماوەی ٨ بۆ ٩ ساڵیان پێدەچێت بۆ ئەوەی ھەراش ببن، وە نزیکەی ٣٠ ساڵیش دەژین.<ref name=":0"/>
 
مێینەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ توانای ئەوەی ھەیە بەبێ نێرینە وەچە بخاتەوە، بە ڕێگای پڕۆسەی Parthenogenesis. ھەموو ئەو بەچکانەی بەو شێوەیە لە دایک دەبن لە ڕەگەزی نێرینەن. زانایان وا بیردەکەنەوە ئەوەش وا بکات ئەژدیھایکی مێیەنە بەتەنیا بتوانێت کۆمەڵگایەکی نوێ درووست بکات.<ref>[http://www.msnbc.msn.com/id/23058689/ "ھەندێک ھێلکەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتروکێن بەبێ بوونی نێرینە"] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20121023073929/http://www.msnbc.msn.com/id/23058689/ |date=٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ }}. MSNBC.</ref> بەڵام ئەو ڕێگایەش زیانی خۆی ھەیە، چونکە لەوانەیە زیان بە ھەمەچەشنی [[بۆماوە ماددە|جین]]ی بگەیەنێت. کە ئەوەش دەبێتە ھۆی زۆربوونی نەخۆشی و لاوازیی پاش چەند نەوەیەک.
 
وە ئەژدیھای کۆمۆدۆ سیستەمی دیاریکردنی ڕەگەزیی ZW ی ھەیە، لەکاتێکدا شیردەرەکان سیستەمی XY یان ھەیە.
 
== پارێزگاری ==
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە.<ref name=":1"/> لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ئەژدیھای زیندوو ھەیە لە سرووشتدا. لەسەر دورگەکانی گیلی مۆتانگ (١٠٠)، گیلی داسامی (١٠٠)، ڕینکا (١٣٠٠)، کۆمۆدۆ (١٧٠٠) و فلۆرس (لەوانەیە ٢٠٠٠).<ref>Trooper Walsh; Murphy, James Jerome; Claudio Ciofi; Colomba De LA Panouse (2002). ''Komodo Dragons: Biology and Conservation (Zoo and Aquarium Biology and Conservation Series)''. Washington, D.C. : Smithsonian Books.</ref> بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تەنھا نزیکەی ٣٥٠ مێینە ھەن کە توانای وەچە خستنەوەیان ھەبێت.<ref name=":10"/> بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، لە ساڵی ١٩٨٠ [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]] دامەزرێندرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بکات لە دورگەکانی کۆمۆدۆ، ڕینکا و پادار.<ref>[http://www.komodonationalpark.org/ وێبسایتی سەرەکی ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ] {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170906181650/http://www.komodonationalpark.org/ |date= ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧}}.</ref> دواتریش شوێنی پاراستنی ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەسەر دورگەی فلۆرسیش کرایەوە.<ref name=":12">"[http://news.nationalgeographic.com/news/2003/01/0129_030129_komodo.html Trapping Komodo Dragons for Conservation] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170309055154/http://news.nationalgeographic.com/news/2003/01/0129_030129_komodo.html |date= ٩ی ئازاری ٢٠١٧ }}". ناشناڵ جیۆگرافیک.</ref>
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ خۆی بەدوور دەگرێت لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مرۆڤدا. بچووکەکان زۆر شەرمن و زوو ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە ئەگەر مرۆڤێک لە ١٠٠ مەتر نزیکتر بێتەوە. ئەژدیھا [[ھەراش|ھەراشەکانیش]] دەکشێنەوە ئەگەر مرۆڤ لێیان نزیک بێتەوە. ئەگەر نیگەران بن ئەوا کاردانەوەی تووندیان دەبێت بە کردنەوە و داخستنی دەمیان، دەرکردنی دەنگ و شەقاندنی کلکیان. ئەژدیھای کۆمۆدۆ زۆر بەکەمی ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بۆ ڕاوکردنی، ئەگەر ھێرشیش بکا و گازیش بگرێ زۆرتر بۆ پاراستنی خۆیەتی.<ref name=":11"/> بۆ مەبەستی پاراستینیان لە ئێستادا بازرگانی کردن بە ئەژدیھاکان و پێستەکانیان قەدەغەیە.<ref>"[https://web.archive.org/web/20080311055724/http://www.cites.org/eng/app/appendices.shtml Appendices I, II and III]". CITES.</ref>