بڕۆنز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی پەڕگەکان
ب ویکیسازی
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:HouMuWuDingFullView.jpg|وێنۆک|گەورەترین دروستکراوی سەردەمی کۆن کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠٠ بۆ ١٠٤٦ ساڵ پێش زایین. ئەم مەنجەڵە لە مۆزەخانەی چین داندراوە.]]
'''بڕۆنز''' ({{بە ئینگلیزی|Bronze}}) بریتییە لە داڕشتەیەک لە [[مس]] و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ [[قەڵای]]. ھەندێجاریش ماددەی تری وەک [[فافۆن]]، [[مەنگەنیز|مەنگەنێز]]، [[زینک]] و [[نیکڵ]]ی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک [[زەڕنیخ|زەرنیخ]]، [[فۆسفۆر|فسفۆڕ]] یا [[سیلیکۆن|سلیکۆنی]] تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی.<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/Bronze</ref>
 
سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ [[سەردەمی برۆنز|سەردەمی بڕۆنز]]. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە [[ھیندستان]] و [[ئەوراسیا]]، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار ساڵ پێش زاین دەستی پێ کردوە.<ref>Robert L. Thorp, ''China in the Early Bronze Age: Shang Civilization'', University of Pennsylvania Press (2013).</ref> دوای دۆزینەوەی [[ئاسن]] سەردەمەکە گۆڕا بۆ [[سەردەمی ئاسن]] کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین. لە زۆربەی ئاسیا سەردەی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٥٠٠ ساڵ پێش زایین.