شۆڕشی پیشەسازانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، تاگی یەک سەرچاوە، تاگی بێ بەستەر
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ساموس
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٨:
 
== پیشەسازی و بازرگانی لەسەردەمی کۆن ==
پیشەسازی لە شارستانیە کۆنەکان بوونی ھەبووە. شوێنەوارناسان لە پشکنینەکانیاندا دەستیان بە شتانێک گەیشتووە کە دەلالەت لە بوونی جۆرێک پیشەسازی دەکەن. ھۆکاری بوونی پیشەسازیش ئەوەیە کە خۆراکی پێویست بەرھەم دێت. بە واتایەکی دیکە دەرکەوتنی پیشەسازی بەرھەمی خۆراکی پێویستی گەیاندە ئاستێکی داواکراو، دەرفەتی بەخشیە بەشێک لە خەڵکی کە لە جیاتی کارکردن لە زەویە کشتوکاڵیەکان و بەرھەم ھێنانی خۆراک بەدەستی خۆیان، سەرقاڵی کاری دیکە بن. لە بواری پیشەسازی بەڵەدتر بن. ھۆکارێکی دیکەی گەشەی پیشەسازی، داھێنانی ئامرازەکانی گۆاستنەوەی کاڵا بەرھەم ھاتووەکانن بۆ بازاڕەکان. ئەمەش خاڵێکی گرنگە، چونکە ئەگەر بازارێک نەبوایە بۆ فرۆشتنی کەل و پەلەکان، ئەوا بەرھەم ھێنانی شتومەک بێ فایدە بوو. لەبەرئەوە بازرگانی ھاوکار بوو بۆ گەشەی پیشەسازی. نمونەیەک لە تەولیدەکانی شتومەکی دێریک، گۆزەگەری (موسی لە دورگەی [[ساموس]]) ە. لە گەشت ئەو خاڵانەی کە ھەڵکەندران بۆ کەشف کردنی شتومەک و دەفرەکانی سەردەمی ڕۆمی کۆن لە بریتانیا، ئەم جۆرە زەرفانە دۆزراونەتەوە. زۆرێک لەم دەفرە سەرسووڕھێنەرانە لە شکڵی جیاواز لە ئیتالیاو دواتریش لە باکوری فەرانسە دروستکراون. نموونەی زۆر لەم دەفرە قوڕینانە لە موزەخانەکانی ڕۆژئاوای ئەورووپا بەرچاو دەکەون.
 
لە دەورانی کۆن ئاوریشم و دەفری چینی لە وڵاتی چین بەرھەم دەھاتن. شوێنەوارناسانی یەکێتی سۆڤیەت و چین لەم ماوەیەدا دەستیان کردووە بە ھەڵکەندنی چاڵێک بە درێژایی جادەی کۆن ناسراو بە جادەی ئاوریشم، کە لە چین تا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە و لەو ژمارە زۆرەی کاڵا و شتومەکانەی دەستیان کەوتووە سەریانسوڕماوە. لە دەورانی دێریک، دەفری چینی ھەتا شارەکانی نزیک کەناراوەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقاش بردراون.