محەممەدی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + داڕێژە
ھێڵی ٥:
|وێنەی واژوو =
|لێدوان = سوڵتان محەمەدی چوارەم
|ماوەی حوکم =[[١٦٤٧]] - [[١٦٨٧]]
|پێش خۆی = [[ئیبراھیمی یەکەم]]
|دوای خۆی =[[سولەیمانی دووەم]]
|باوک = [[ئیبراھیمی یەکەم]]
|دایک = خەدیجە تاریخان سوڵتان
|مێژووی لە دایکبوون = [[١٦٤٢]]
|شوێنی لە دایکبوون =
|مێژووی مردن = [[١٦٩٣]]
|شوێنی مردن =
|}}
 
'''سوڵتان محەمەدی چوارەم'''، کاتێک دانرا لەسەر عەرشی [[دەوڵەتی عوسمانی]] لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، لە سالی [[١٦٤٨]]ز١٦٤٨ز لە دایکبووە، کوڕی سوڵتان [[ئیبراھیمی یەکەم]] بوو، کە دوا ی تێکچوونی کاروباری دەوڵەت و دەستێوەردانی سەربازەکانی [[ئینکیشاری]] لە کارووباری دەوڵەتدا و بڵاو بوونەوەی ئاژاوە، سولتان ئیبراھیم ھەوڵیدا کارووبارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی، بەڵام سەرکەتوو نەبوو ئینکیشارییەکان پێشی کەوتن و لایانبرد و کوشتیان و محەمەدی کوڕییان لە جێگەی دانا.
 
== دانانی محەمەدی چوارەم ==
سوڵتان محەمەدی چوارەم لە سالی ١٦٤٨ دەسەڵاتی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی حەوت ساڵیدابوو لەبەر ئەوە داپیرەی «کوسم مەھبیکر» کارووباری وەرگرت لە جیاتی ئەو، و ماوەی جێگیرییەکەشی سێ سالی خایاند، کە تێیدا کارووباری دەولەت تەواو تێک چوو و ئینکیشاریی دەستیان گرتبوو بەسەر دەوڵەتدا.
 
و لە دوای کۆچ دوایی سوڵتانەی داپیرە ساڵی [[١٦٥١]]،١٦٥١، محەمەدی چوارەم لە تەمەنێکدا نەبوو کە بتوانێت ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەبەرئەوە دایکی خەدیجە تاریخان لە جیاتی دەسەڵاتی وەرگرت، و گەنج بوو لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا ھۆشمەند و وریا بوو، پێداگربوو لەسەر بەرژوەندییەکانی دەوڵەت کە [[ئینکیشاری]] بە ئارەزووەکانی خۆیان ئەیانگۆڕی، لەبەرئەوە گەڕا بە دوا پیاوی لێھاتوو تا ئیش و کارەکانی دەوڵەت بگرنە دەست و شان و شکۆکەی بۆ بگەڕێننەوە، ھەروەھا نیازمەندی دۆزینەوەی سەدڕی ئەعزەمێکی بەھیز بوو کە سوڵتان پشتی پێ ببەستیت لە کارووبارەکانیدا.
 
ئەم سوڵتانە لاوە دوای پێنج ساڵ گەڕان محەممەد پاشا کۆبریللی دۆزییەوە کە بە نەژاد ئەلبانی بوو و پیاوێکی بەھیز و لێھاتوو بوو، و پێش ئەوەی پایەکەی وەربگرێت مەرجی دانا کە بتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوڵتانەدا قسە بکات و سولتانەش مەرجەکەی قبوڵ کرد لەبەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی ھێمنی و یاسا بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت و بە تایبەت [[لیبیا]] کە لەو کاتەدا ماوەیک ئاژاوەی بە خۆیەوە ئەبینی.
ھێڵی ٢٨:
محەممەد پاشا کوبریللی دەستی کرد بە ئیش لە ١٥ی ئەیلوولی ١٦٥٦ز و ڕایانگەیاند کە سوڵتان محەمەدی چوارەم لە تەمەنی ئەوەدایە کە دەسەڵات وەربگرێت، بەوەش ماوەی جێگری سوڵتانەی دایکی کۆتایی پێھات کە پێنج ساڵ بوو، و بە ھیچ شێوەیەک دەستی وەرنەدایە کارووباری دەوڵەت کە دڵنیا بوو لە دەستی پارێزراودایەوە و ڕۆیشت بەرو ئیشی خێری و پەروەردەکردنی کوڕەکانی سولەیمان و ئەحمەد.
 
محەممەد پاشا کوبریللی دەستی کرد بە ئیش بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت، و زۆر بە توندی لە دەستی ئەوانەی دا کە دەرئەچوون لە ئینکیشاری، و ناچاری کردن بە رێزگرتنی یاسا، و سەرقالی کردن بە ئیشەکەیانەوە و یەکلایی کردنەوە بۆ دەوڵەت و پاراستنی کە ئەوە ئیشی سەرەکی ئینکیشارییەکان خۆیان بوو نەک دەست وەردانە کارووباری دەوڵەت، و سیاسەتەکانی کە بە لای توند وتیژید دەڕۆیشتن ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە جێگیرکردنی یاسادا، پاشان سولتان محەمەدی چوارەم ڕایسپارد بۆ پاراستنی دەولەت لەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە. کە سەرکەوتووانە ڕووبەڕووی کێشەکان بوویەوە و کاتێک کۆچی دوایی کرد لە سالی [[١٦٦١]] سولتان محەممەد، ئەحمەد کوبریللی کوری لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بوو بەڵام زۆر لێھاتوو بوو.
 
== ڕووداوەکانی ئەم سەردەمە ==
* ئەحمەد کوبریللی ئەیزانی بەرەی دەرەوەی دەوڵەت پێویستی بە ھەوڵێکی گەورەیە، کارووباری ناوخۆی دایە دەستی قەرە موستەفا پاشا و خۆی شەری بەسەر [[نەمسا]]دا ڕاگەیاند، کە سوودی وەرگرتبوو لە تێکچوونی بارودۆخی ناوخۆیی [[عوسمانییەکان]] و قەڵای جەنگی لەسەر سنورەکانیان دامەزراند بوو بە پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوانیاندا بوو، لەبەرئەوە سەدڕی ئەعزەم بە سەرکردایەتی سوپایەکی گەورە کە نزیکەی ١٢٠ ھەزار سەرباز بوون لە[[ئەدەرنە]]وە جوڵا تا گەیشتە قەڵای نوھزل کە ئەکەوتە باشوری ڕۆژئاوای [[بۆدابست]] و لە ڕۆژھەڵاتی [[ڤیەننا]]، کە لە بەھێزترین قەڵاکانی [[ئەورووپا]] بوو، و گەمارۆیان دا ماوەی ٣٧ ڕۆژ، تا ناچاربوو قەڵاکە داوای ڕێکەوتن بکات و سەدڕی ئەعزەم ڕازی بوو بە چۆڵ کردنی قەڵاکە، و لە سالی [[١٦٨٣]] چووە ناویەوە و لە دوای ئەم قەڵا گەورەیە نزیکەی ٣٠ قەڵای نەمسایی خۆیان بە دەستەوەدا، و [[نەمسا]] ناچاربوو داوای ڕێکەوتن بکات، و باجی شەر بدات بە [[دەوڵەتی عوسمانی]] و ھەموو ئەو قەڵایانەی کە عوسمانییەکان فەتحیان کردن لە ژێر دەسەلاتیانا مایەوە و کوبریللی بە سەرکەوتووی گەڕایەوە [[ئەدەرنە]] لە ١٧ی ئازاری ١٦٦٥.
* دوو ساڵی بە سەر ئەم سەرکەوتنەدا نەبرد کە سولتان محەمەدی چوارەم داوای لە ئەحمەد کوبریللی کرد فەتحی ئەوەی ماوە لە دوورگەی کریت تەواوی بکات کە سوڵتان [[ئیبراھیمی یەکەم]] زۆربەی فتح کردبوو. کوبریللی لەسەری کەشتیگەلێکی دەریاییدا ڕۆیشت بەرەو دوورگەی کریت و دوای گەمارۆدانیکی زۆری قەڵای کاندیە لە کۆتاییدا [[بوندقیە]] ناچاربوو وازی لێ بھێنێت، و کوبریللی ماوەیەک دوای فەتحی بەسەربرد لە دوورگەکە بە چاککردنەوەی قەڵا و دیوارەکان و پاشان بە جیی ھێشت لە ساڵی ١٦٧٠.
* ھەر لەم ماوەیەدا [[قەوقاز]] ھاتە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانییەوە و کاتیک [[پۆڵەندا]] ھەوڵیدا دەست درێژی بکاتە سەری خێرا پەنایان بردە بەر دەوڵەتی عوسمانی کە خێرا بە دەنگیەوە چوو و پاشای پۆڵەندای ناچارکرد داوای ڕێکەوتن بکات.