ئیبراھیمی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مورادی چوارەم
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٥:
|وێنەی ئیمزا =Tughra of Ibrahim.JPG
|لێدوان = سوڵتان ئیبراهیمی یەکەم
|ماوەی حوکم =[[١٦٤٠]] - [[١٦٤٨]]
|پێش خۆی = [[موڕادی چوارەم]]
|دوای خۆی =[[محەمەدی چوارەم]]
|باوک = [[ئەحمەدی یەکەم]]
|دایک = خەدیجە تاریخان سوڵتان
|مێژووی لە دایکبوون = [[١٦١٥]]
|شوێنی لە دایکبوون =
|مێژووی مردن = [[١٦٤٨]]
|شوێنی مردن =
|}}
 
'''ئیبراهیمی یەکەم'''، نۆزدەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو و حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی [[موڕادی چوارەم]]ی برای لە ساڵی [[١٦٤٠]]دا١٦٤٠دا و کاتێک لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو، لە ماوەی حوکمی براکانی [[عوسمانی دووەم]] و [[موڕادی چوارەم]]دا دوور بوو لە هەر کاروبارێک، و کوژرانی چوار براکەی بینی، و چاوەڕێی هەمان چارەنووسی ئەکرد، ئەمەش وایلێکردبوو توڕە بێت و خۆنەگرێت لەسەر هیچ شتێک، لەسەرەتادا ویستی وەک براکەی موڕادی چوارەم بێت، بەڵام سیفەتەکانی ئەوی نەبوو، کارووباری دەوڵەت تێک چوو، لابردن یان کوشتنی سەدڕی ئەعزەمەکان ڕوویدا، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە لە سەردەمی [[مورادی چوارەم]]دا، کەمی تواناکانی سوڵتان ئیبراهیم کاریگەری زۆری نەبوو لەسەر دەوڵەت.
==دانانی سولتان==
سوڵتان [[موڕادی چوارەم]] وەفاتی کرد و مناڵی لە پاش بە جێ نەما، ویلایەت گوێزرایەوە بۆ ئیبراهیم کە ئەو کاتە بەند کرابوو، کاتێک چوونە لای بۆئەوەی پیرۆزبایی لێبکەن، وا گومانی برد کە ئەمە فێڵێکە لەلایەن براکەیەوە لێی ئەکرێت بۆ تاقیکردنەوەی دلسۆزییەکەی، لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە و پێی ووتن ئەو بەندیخانە بە باشتر ئەزانێن و باوەڕی پێ نەکردن تا دایکی چوو بۆ لای و تەرمەکەی سوڵتان موڕادی لەگەڵدا بوو، پاشان باوەڕی کرد و ڕازی بوو خەلافەت بگرێتە دەست، شمشێرەکەی [[سوڵتان عوسمانی یەکەم]]ی هەڵگرت لە مزگەوتی ئەبوئەیووبی ئەنساڕی، ووتاری دا و ووتی؛ سوپاس بۆ تۆ خوایە کە بەندەیەکی لاوازی وەک منت بە شایستەی ئەم پایە دانا، خوایە حاڵی نەتەوەکەم باش و چاک بکە لە ماوەی حوکممدا.
ھێڵی ٢٦:
بارودۆخی دەوڵەت بەرەو خراپی ڕۆیشت، داراییەکەی تێکچوو، [[ئینکیشاری]] دەستیان کرد بە دەستیوەردان لە کارووباری دەوڵەتدا، سوڵتان ئیبراهیم هەوڵیدا دەست بەسەر ئاژاوەکەدا بگرێت، و کۆتایی بەسەرکردەکانی ئینکیشارییەکان بهێنێت کە لە جیاتی ئەرکی خۆیان کە پاراستنی دەوڵەت بوو دەستیان کرد بە تاڵانکردن و ێران کردن.
 
کاتیک سەرکردە ئینکیشارییەکان بەمەیان زانی، سوڵتانیان لابرد، و شۆڕشیان راگەیاند، هەندێک لە زانا ئایینییەکان یارمەتیان دان و دایکی سوڵتان کوسم لە پشتی شۆڕشەکەوە بوو، و هەموو ڕێکەوتن لەسەر لابردنی ئیبراهیم و [[محەمەدی چوارەم]]ییان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، ئەم شۆڕشەش لە ٨ی ئابی [[١٦٤٨]] دابوو، دە ڕۆژ دوای لابردنی سوڵتان ئیبراهیم بڕیاری کوشتنیان دا، لەگەل ئەوەی زۆر لە پیاوەکانی دەوڵەت داوای گەڕاندنەوەیان ئەکرد، بەڵام سوڵتان خنکێنرا لە تەمەنی سی و سێ ساڵیدا و نێژرا لە مزگەوتی ئایا سۆفیا لە تەنیشتی مامی [[موستەفای یەکەم]].
==سەرچاوەکان==
*سایتی ئیسلام ئۆن لاین