ئەحمەدی سێیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:تورکە عوسمانییەکان
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٧:
'''ئەحمەدی سێیەم''' کوری خەلیفە محەمەد کوری ئیبراهیم لە نێوان ساڵانی [[١٦٧٣]] تا [[١٧٣٦]] ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی [[دەوڵەتی عوسمانی]]، خەلافەتی گرتە دەست سالی ١٧٠٣ لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا، و لە سەرەتای دەسەڵاتی بەخششی زۆردا بە [[ئینکیشاری]] و لەگەل ڕاکانیاندا بوو تا توانی تۆڵە لە سەرکردەکانیان بسێنێت، وەزیرەکانی دەرکیان بە چاکسازییەکانی بوتڕسی گەورەی پاشای [[ڕووسیا]] و پلانە فراوانخوازییەکەی نەکرد لەسەر حسابی شانشینی [[سوید]] و [[پۆڵەندا]] و دەوڵەتی عوسمانی.
== پەیوەندی لەگەڵ سوید و ڕووسیا ==
پاشای سویدی شرلیشارلی دوانزەیەم ڕووبەڕووی شکانێکی سەخت بوویەوە لەسەر دەستی سەربازە ڕووسیەکان و ناچاربوو پەنابەریتە بەر شاری بەندەری عوسمانی، و دەستی گرت بە هاندانی سولتان بۆ جەنگان لە دژی [[ڕووسیا]]، بەلام وەزیرەکانی ئەحمەدی سییەم دەرکیان بە پلانە فراوانخوازییەکەی ڕووس نەکرد.
 
ماوەیەک دوای ئەوەی بەڵتە جی محەمەد پاشا کارووباری وەزارەتی گرتە دەست، و حەزی بە شەڕ بوو لەگەڵ ڕووس، و شەڕی ڕاگەیاند بە سەریاندا و خۆی سەرکردایەتی سوپای کرد، و نزیکەی ١٠٠ هەزار جەنگاوەری لەگەڵ بوو، دوای چەند پێک هەڵپژانیک توانی گەمارۆی سوپای ڕووسی بدات کە بوتڕسی گەورە سەرکردایەتی ئەکرد، و ڕێکەوتنی فلکزانیان ئەنجامدا کە تیایدا ڕووسیا وازی لە چەند خاکێک هێنا بۆ [[عوسمانییەکان]]، ووتیان کاترینا کە دواتر بوو بە هاوسەری بوتڕسی گەورە ڕەشوەی داوە بە بەڵتەجی تا گەمارۆ لابدات لەسەریان، ئەم هەواڵە بڵاوبوویەوە کەوای لە خەلیفە کرد بەڵتەجی لاببات و یوسف پاشای لە جێگەی دانا، کە حەزی بە ئاشتی ئەکرد و رێکەوتنێکی تری بەست لەگەڵ ڕووسیا بە دەست تیوەردانی [[بەریتانیا]] و [[هۆڵەندا]] کە بازرگانییەکەیان زەرەری هێنابوو بە هۆی شەری رووسی عوسمانییەوە، و ئەو رێکەوتنە بە رێکەوتنی ئەدەرنە ناسراوە و تیایدا [[ڕووسیا]] وازی لە هەموو خاکەکانی هێنا لەسەر [[دەریای ڕەش]] لە بەرامبەر لابردنی ئەو جزیە ساڵانەی بە بەرپرسەکانی قڕمی ئەدا تا هێرش نەکەنە سەر کاروانە بازرگانییەکانی.
 
== شەر لەگەڵ نەمسا و بوندقیە ==
[[عوسمانییەکان]] ویستیان نیمچەدوورگەی مۆرە ([[یۆنان]]) بگەڕێننەوە، و شەڕ کەوتەوە لە نیوان عوسمانییەکان و بوندقیەدا، و کۆتایی هات بەوەی عوسمانییەکان زۆربەیان گرت، بەڵام زۆری نەبرد کە بوندقی هانایان بردە بەر ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و سەرکدرە ناودارەکەی ئەو کاتەیان ئیوجین سافویانی.