جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مورادی چوارەم»

بەبێ کورتەی دەستکاری
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
|}}
 
'''موڕادی چوارەم''' کوڕی [[ ئەحمەدی یەکەم]] کوڕی [[محەمەدی سێیەم]] کوڕی [[موڕادی سێیەم]]، هەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی [[١٦١٢]] تا [[١٦٤٠]]دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە [[١٦٢٣]]وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا [[بەغدا]] خرایە سەر [[دەوڵەتی عوسمانی]] لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد هەروەک مۆسیقییەکی لێهاتوو بوو.
 
خەلافەتی گرتە دەست لە دوای لابردنی موستەفای مامی، و لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی مناڵدا بوو، [[ئینکیشاری]] سەرەتا دەستیان بە سەردا گرت، یاخیبوونێک ڕوویدا لە [[بەغدا]] و خەلیفە سوپایەکی بۆ ناردن بەڵام [[سەفەوییەکان]] چوونە بەغداوە و دەستیان بە سەردا گرت، و لە دوای مردنی شا عەبباسی سەفەوی و جێگرتنەوەی بە کوڕە بچوکەکەی، عوسمانییەکان سوودیان لەو فرسەتە وەرگرت و گەمارۆی بەغدایان دا.
 
==وەرگرتنی دەسەڵات==
کارووباری ووڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان هەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای [[ئینکیشاری]] عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر [[موستەفای یەکەم]]یان لە جێگەی دانا، پاشان هەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو، و دایکی کوسیم مەهبیکر بوو بە جێگری و هەڵئەسا بە کارووبارەکان لە جیاتی ئەو، بەڵام کۆنتڕۆڵی حوکم بە دەست ئینکیشارییەوە بوو کە بەرزبووبوونەوە و دڵنیا بوون لەوەی دەسەڵات لە دەستی لاوازدایە.
بەکارھێنەری نەناسراو