بیروونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن Aram (لێدوان): Special:Diff/640835. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
زيادكردني سرچاوه
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٨:
 
== ژیانی ==
بیرونی لە شارێکی دەرەکی لە بەیرونی لەدایکبووە ، پایتەختی ئەفریجد لە خواڕزم لە ناوڕاستی ئاسیا . بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی ، بیرونی چەندین هێڵی گواستنەوەی بەکارهێناوە بۆ گەشتن بەو بەشانەی کە لەسەری دەخوێند . زۆربەی کەس بیرونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی مێژوو هەژمار دەکەن ، بەتایبەتی لە ئیسلامدا بەهۆی بابەت و دۆزینەوەکانی . بیرونی لە [[سەردەمی زێڕینی ئیسلام]]<nowiki/>دا ژیاوە ، وە ئەوەبوو کە هانیدا لێکۆڵینەوە لەسەر [[ئەستێرەناسی]] بکات . بیرونی سەرتای بیست و پێنج ساڵی تەمەنی لە خواڕزم کە بەشەکانی فیقەی ئیسلامی ، [[خواناسی]] ، [[ڕێزمان]] ، [[ماتماتیک]] ، [[ئەستێرەناسی]] ، [[پزیشکی]] ، [[فەلسەفە]] خوێندووە و هەوەها تێکەڵی زانستی [[فیزیک]] بووە و لەگەڵ چەندین بواری تر ، زمانی خواڕزمی ئێرانی کە زمانی بیرونی بووە ، توانی ڕزگاری ببێت تا دوای چەند سەدەیەک لە ئیسلام ، هەتاکو تورکەکان دەستیان گرت بەسەر ناوچەکە ، لەگەڵ ئەوەش چەند کلتوری خواڕزمی توانی ڕزگاری ببێت . بیرونی میهرەبان بووە لەگەڵ ئەفریجد ، کە ئەفریجدەکان ئەوانە بوون کە لابران لەلایەن دوژمنەکانیانەوە ( مەئمونیەکان ) لە ساڵی 995م . بیرونی نیشتیمانەکەی بەجێدەهێڵێت و دەڕوات بۆ [[بوخارا]] . پاشان دەچێت بۆ وڵاتێکی سامانی کە لەژێر سەرکردایەتی ئیمبڕاتۆر مەنصوری دووەمی کوری نوح بووە ، وە لەوێ [[ئیبن سینا]] بینی و ئەوەش دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای نێوان دوو زانا .
 
 
ھێڵی ٤٤:
 
 
لە ساڵی ١٠١٧ ، مەحمود غەزنەوی زۆربەی لێکۆڵەرەوەکانی گواستەوە بۆ غەزنە ، پایتەختی دەوڵەتی غەزنەوی ، کە بیرونیش یەکێک بوو لەوانە . لەوێ بوو بە زانای گەردوونی و ئەستێرەناسی تایبەت بە سەرکردایەتی . محمود هاوڕێیەتی بیرونی کردووە لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند وە لەوێ بۆماوەی چەند ساڵێک ژیاوە ، تەمەنی بیرونی ٤٤ ساڵ بوو ئەو کاتەی سەردانی هیندی کرد لەگەڵ مەحمود غەزنەوی ، لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هیند نوسیوە و نزیکەی ساڵی ١٠٣٠ میلادی تەواوی کردووە . وە لەگەڵ ئەم نوسینانەش ، بیرونی دڵنیابۆتەوە لەسەر ماوەی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر زانست لەکاتی گەشتەکانیدا . وە هەوڵیداوە بۆ دۆزینەوەی ئامڕازێک بۆ گرتنی درێژی خۆر ، وە ئامێرێکی زوویی [[ئیسترلاب]]<nowiki/>ی دروست کردووە . بیرونی توانی پێشکەوتنێکی باش بە لێکۆڵینەوەکانییەوە ببینێت لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند .
 
==سەرچاوەکان==
[[ویکیپیدیای عەرەبی]]{{پەراوێزەکان}}
 
{{زانایانی خۆراسان}}