یۆھان کرۆیف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، تاگی یەک سەرچاوە
چاکسازیی ڕێنووس
ھێڵی ٥:
== سەرەتای ژیانی وەرزشی ==
کرۆیف لە ماڵێکی تەنیشت یاریگای ئەوسای تایبەت بە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لە دایکبوو کە ناوی لومیر بوو. وەک دەگێرنەوە کرۆیف تەنھا تەمەنی ھەشت ساڵان بوو کاتێک بەسەر دیواری یاریگاکاکەی ھاوسێیان دەرکەوت تاوەکو ڕاھێنانەکانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام ببینێت ئەو دەمیش باوکی کرۆیف لەو یانەیەدا کارگێرَێک بوو بۆیە قورس نەبوو بۆ کرۆیف پەیوەندی بە یانەکی زەبەلاحی وەک ئەیاکسەوە بکات.
بۆیە ئیتر خۆری کرۆیف لە گەڵلەگەڵ تۆپی پێدا لە تەمەنی ١٠ ساڵەوە لە لایەن دۆزەرەوەەکی ئەو یانەیەوە ھەڵھات و کرۆیف دەرکەوت تەنانەت تەمەنی نەگەیشتە ١٧ ساڵ ئەو پەیوەندی بە تیپی یەکەمی یانە ھۆڵەندییەکەوەکرد.
یەکەم یاری کرۆیف کە دەرکەوت دژی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بوو کە ئەو دەم ڕینۆس میکلزی ڕاھێنەر پشتی پێبەست ئەویش لە ساڵی ١٩٦٧ بوو ھەر ئەو دەستپێکەبوو کە کرۆیف لە گەڵلەگەڵ ئەیاکس سەردەمی زێرَینی ئەوروپایان دروستکرد ئەویش توانیان لە سێ ساڵی سەر یەک لەساڵانی ١٩٧١، ١٩٧٢، ١٩٧٣ عەرشی تۆپی پێی ئەورووپا داگیربکەن ھەروەھا توانی ھەڵبژادەی ھۆڵەنداش بگەیەنێتە یاری کۆتایی ساڵی ١٩٧٤ و پلەی دووەم بەدەست بھێنن.
[[پەڕگە:Bundesarchiv Bild 183-N0716-0314, Fußball-WM, BRD - Niederlande 2-1.jpg|thumb|کڕۆیف لەگەڵ ھۆڵەندا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەجامی جیھانی ١٩٧٤ز]]
 
== لە گەڵلەگەڵ بەرشەلۆنەدا ==
یۆھان ساڵی ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی وەرزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت.
 
== وازھێنانی لە ھەڵبژاردەی ئاشە ھەواییەکان ==
پێش دەستپێکی مۆندیالی ساڵی ١٩٧٨ لە ئەرژەنتین بە ھۆی ھەڕەشەکی توند لەسەرەییەوە بە کوشتنی و بە مەرامی سەفەری بۆ ئەرژەنتین کرۆیف برشیاری وازھێنانی لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەرکرد و تەنانەت نەیدەتوانی لە گەڵلەگەڵ یانەکانیش بەردەوام بێت.
 
[[پەڕگە:Johan Cruijff 1982.jpg|thumb|ئەستێرەی پێشووی یانەکە یۆھان کڕۆیف کە دەرچووی قووتابخانەی لاماسیای بەرشلۆنەیە]]
 
== نازناوەکان ==
* سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندای کردووە بۆ گەیشتن بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی ساڵی ١٩٧٤ و بەدەستھێنانی سێ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە گەڵلەگەڵ ئەیاکس لە ساڵانی ١٩٧١و ١٩٧٢و ١٩٧٣ جامی سوپەری ئەوروپی ساڵی ١٩٧٢
* نۆ جار لە گەڵلەگەڵ یانەی ئەیاکس خولی وڵاتەکەی بەدەستھێناوە لە ساڵانی ١٩٦٦-١٩٦٧-١٩٦٨-١٩٧٠-١٩٧٢-١٩٧٣-١٩٨٢-١٩٨٣ وە فاینۆرد لە ساڵی ١٩٨٤ لە گەڵلەگەڵ بەرشەلۆنەی ئیسپانی خولی یانەکانی ئیسپانیا ١٩٧٤
* پێنج جار جامی ھۆڵەندای لە گەڵلەگەڵ یانەی ئەیاکس بەرزکردۆتەوە لە ساڵانی ١٩٦٧-١٩٧١-١٩٧٢-١٩٨٣ وە فاینۆرد١٩٨٤
* جامی ئیسپانیا لە گەڵلەگەڵ بەرشەلۆنە ساڵی ١٩٧٨
* بەدەسھێنانی سێ جار تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی ئەورووپا ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤
* باشترین یاریزان لە خولی ئەمریکی ١٩٧٩–١٩٨٠
* لە ژیانی وەرزشی لە گەڵلەگەڵ ھۆڵەندا ٣٣ گۆڵی لە ٤٨ یاری تۆمارکردووە ٣٣جاریش شارەی کاپتنی وەرگرتووە.
* لە گەڵلەگەڵ بەرشەلۆنەدا توانی لە ساڵی ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی یانەکانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت وە ھەروەھا توانی بەرشەلۆنە لە ساڵی ١٩٩٤ بگەینێتە یاری کۆتایی ھەمان جام.
* ھەروەھا توانی لە گەڵلەگەڵ ئەیاکس لە ساڵی ١٩٨٧ و بەرشەلۆنە لە ساڵی ١٩٨٩ جامی سوپەری ئەوروپی بەدەستبھێنێت.
* ڕابەرێتی بەرشەلۆنەی کردووە بۆ بەدەستھێنانی چوار جار خولی ئیسپانی لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
* جامی ھۆڵەندا لە گەڵلەگەڵ ئەیاکس لە ساڵانی ١٩٨٥–١٩٨٥
* بەدەستھێنانی جامی سوپەری ئیسپانی لە گەڵلەگەڵ بەرشەلۆنە نێوان ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢
 
== کاری ئێستا ==