یاسای ئۆم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Ohm's law»
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٥٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩

بە پێی یاسای ئۆم (Ohm's Law)، تەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێک دا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا هاوکۆلکەیەک هەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی (R):[١][٢]


لەم یاسایەدا بەرگری ڕەهایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت. [٣] گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام هەندێ ماددەی تر هەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی.

ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز هەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. هەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا هەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی هەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا.

لە فیزیادا، یاسای ئۆم شێوەی گشتی یاسایەکی کارۆموگناتیسیە کە بریتیە لە:

لێرەدا:

J بریتیە لە چڕی تەزووی کارەبایی.

E بریتیە لە بواری کارەبایی،

σ بریتیە لە گێنەرایەتی کارەبایی.

ئەم یاسایە لە یاسای ئۆم وەرگیراوە لە لایەن گۆستۆڤ کێرچۆف.[٤]

مێژوو

بنچینەی مایکڕۆسکۆپی

لە بنچینەدا، چڕی تەزووی کارەبایی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماکانی میکانیکی کوانتەم. بە پێی مۆدێلی دڕود (Drude model) ئەلێکتڕۆنەکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بەناو ماددەدا، بەر گەردەکان دەکەون و وەک تۆپ هەڵدەبەزنەوە. کاتێک بواری کارەبایی دەخرێتە سەر گەیێنەرێک، ئەلێکتڕۆنە سەبەستەکان بە پێچەوانەی ئاڕاستەی بوارەکە تاودەدرێن. کاتێک کە ئەلێکتڕۆنێک بەر گەردیلەیەک دەکەوێ ئەلێکتڕۆنەکە پەرش دەبێت و لە ڕێڕەوی سەرەکی خۆی لادەدات، بەڵام چونکە بوارە کارەباییەکە کاریگەری ماوە لەسەری جارێکیتر تاودان وەردەگرێتەوە و دەچێتەوە سەر هەمان ڕێڕەو. لە ئەنجامدا ئەم ڕێڕەوە بەشێوەی زیگزاگ دەبێت.

بەم شێوەیە، خێرایی لادان (drift velocity) بڕی چڕی تەزووی کارەبایی دیاری دەکات کە پەیوەندیدارە بە (E) وە ڕەهایە لە بەریەککەوتنەکان. دڕود تێکڕای خێرایی لادانی بەم شێوەیە بەدەست هێنا:

 

لێرەدا:

  • p تێکڕای تەوژم
  • e بارگەی کارەبا
  • t تێکڕات کاتی خایەنراو لە نێوان هەر بەرکەتنێک تا بەرکەوتنی دواتر.
  • E بواری کارەبایی.

لەبەر ئەوەی تەوژم و چڕی تەزووی کارەبا پەیوەندیان هەیە لەگەڵ تێکڕای خێرایی لادان، کەواتە چڕی تەزووی کارەبایی پەیوەندی لەگەڵ بواری کارەبایی هەیە. بەم شێوەیەش دەگەینەوە یاسای ئۆم.


شی کردنەوەی سوڕی کارەبایی

لە شی کردنەوەی سوڕی کارەبایی، سێ هێندی فیزیایی ڕۆڵی سەرەکی دەبینن کە بەیەکەوە سێ شێوەی جیا لە یاسای ئۆم بەرهەم دێنن:

 

سەرچاوەکان

  1. ^ Consoliver, Earl L.; Mitchell, Grover I. (1920). Automotive ignition systems. McGraw-Hill. p. 4. {{cite book}}: Unknown parameter |lastauthoramp= ignored (help)
  2. ^ Robert A. Millikan and E. S. Bishop (1917). Elements of Electricity. American Technical Society. p. 54. Robert A. Millikan and E. S. Bishop (1917). Elements of Electricity. American Technical Society. p. 54.
  3. ^ Oliver Heaviside (1894). Electrical papers. Vol. 1. Macmillan and Co. p. 283. ISBN 978-0-8218-2840-3.
  4. ^ Olivier Darrigol, Electrodynamics from Ampère to Einstein, p.70, Oxford University Press, 2000 ISBN 0-19-850594-9.