تێرمۆدینامیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
'''داینامیکی گەرمی ''' (بە[[ئینگلیزی]]: ''Thermodynamics'') لقێکی فیزیایە کە باس لە [[گەرمی]] و [[پلەی گەرمی]] دەکات، هەروەها پەیوەندی نێوان ووزە، [[ئیش]]، [[تیشک دانەوە]] و تایبەتمەندیەکانی [[ماددە]]. ڕەفتاری ئەم بڕانە ڕێک دەخرێن بە [[یاساکانی داینامیکی گەرمی]]. ئەم زانستە پشت دەبەستێتە پێوانەکردنەکانی مایکڕۆسکۆپی بەڵام بۆ شی کردنەوەی دیاردەکان لە ڕێی ئاماری مایکڕۆسکۆپیەوە هەوڵی ڕوون کردنەوە دەدات.<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/Thermodynamics</ref>
داینامیکی گەرمی بەشێکە لە [[زانستی میکانیک]]، کە گرنگی دەدات بە گواستنەوەی گەرمی بە شێوەی ووزە لە مادەیەکەوە بۆ مادەیەکی تر ، ھەروەھا گرنگی دەدات بە گۆرانی گەرمی بۆ جۆرەھا ووزەی تر کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت تا رادەیەکی زۆر پشت دەبەستێت بە [[یاسای پاراستنی ووزە]] کە دەڵێت (ووزە نە دروست دەکرێت ، نە لەناو دەبرێت ، بەڵام لە شێوەیەکەوە دەگۆرێت بۆ شێوەیەکی تر). ئەم بابەتە لە زۆرێک لە بەشە زانستیەکان دەخوێندرێ، وەک: [[فیزیک]]، [[ئەندازیاری میکانیک]] و [[کیمیا]].
ئەم زانستە کاتی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی کارایی [[مەکینە هەڵمی]]ەکان بەرەوپێش چوە، بەتایبەتیش لەدوای ئیشیەکانی زانا [[کارنۆتنیکۆلا لێونارد سادی کارنۆ]] لە ساڵی ١٨٢٤ ز. ئەو باوەڕی وابوو کە بەرز کردنەوەی کارایی مەکینە هەڵمیەکان کلیلی سەرکەوتنی [[فەڕەنسا]]یە لە شەڕەکانی [[ناپۆلیۆن بۆناپارت]]<ref>Clausius, Rudolf (1850). ''On the Motive Power of Heat, and on the Laws which can be deduced from it for the 'Theory of Heat'''. Poggendorff's ''Annalen der Physik'', LXXIX (Dover Reprint). ISBN <bdi>978-0-486-59065-3</bdi>.</ref>. لە ساڵێ ١٨٥٤ [[لۆرد کێلڤەن]] بۆ یەکەمجار ووشەی داینامیکی- گەرمی (Thermo-dynamics) بەکارهێنا<ref>William Thomson, LL.D. D.C.L., F.R.S. (1882). ''Mathematical and Physical Papers''. '''1'''. London, Cambridge: C.J. Clay, M.A. & Son, Cambridge University Press. p. 232.</ref>.
 
 
٩٨٢

دەستکاری