ڕابوونی ئەرتوغرول: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «پەڕگە:MV5BMTYwM2Y5NzMtMzQzZC00YTE5LTlmYzctMzc2M2E5NGQ2YjFjXkEyXkFqcGdeQXVyNTM3NzExMDQ@. V1 SY1000 CR0,0,699,1000 AL .jpg|وێنۆک|پۆستەر...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٣٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩

ڕابوونی ئەرتوغرول (بە تورکی: Diriliş: Ertuğrul) زنجیرەیەکی تورکیی مێژوویی خەیاڵییە، لە نووسینی موحەممەد بۆزداغ و دەرهێنانی مەتین گونایە، ئەنجین ئاڵتن گوزیەتان ڕۆڵی ئەرتوغرولی بینیوە، زنجیرەکە باس لە ژیانی باوکی عوسمانی دامەزرێنەری دەوڵەتی عوسمانی؛ ئەرتوغرولی کوڕی سلێمان شا دەکات، دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبووە، بەتایبەتی لە ناوخۆی تورکیا و جیهانی عەرەبی، هەفتانە لە پێشەوەی هەموو زنجیرەکانی تورکیا بووە، ساڵی ٢٠١٤ لە کەناڵی TRT1 یەکەمین وەرزی لێ پەخش کراوە و ساڵی ٢٠١٩ وەرزی پێنجەمی لێ دراوە، کە کۆتا وەرز بووە، بە هەر هەموویان ١٥٠ ئەڵقەی دوو کاتژمێری لەخۆ دەگرن، وەرگێڕدراوەتە سەر دەیان زمان، لەوانە کوردی و عەرەبیش، کەناڵی ئاسمانیی ئاڤا بە شێوەزاری کرمانجی سەروو پەخشی دەکات، بە گوێرەی دەزگای ئەنادۆڵ بینینی هەموو ئەڵقەکان بە هەموو زمانەکان ٣ ملیاری تێ پەڕاندووە، پەخشی ئاسمانیی هەر ئەڵقەیەک بە زمانی تورکی زیاتر لە ١٠ ملیۆن بینەری هەبووە، لە یووتیووب تەنیا ئەڵقەی یەکەم و کۆتایی بە زمانی تورکی ١٦ ملیۆن جار زیاتر سەیر کراون.

پەڕگە:MV5BMTYwM2Y5NzMtMzQzZC00YTE5LTlmYzctMzc2M2E5NGQ2YjFjXkEyXkFqcGdeQXVyNTM3NzExMDQ@. V1 SY1000 CR0,0,699,1000 AL .jpg
پۆستەری وەرزی یەکەمی زنجیرەی ڕابوونی ئەرتوغرول

سەرگوزەشتەی زنجیرەکە

سەرچاوەی مێژوویی لە بارەی ژیاننامەی ئەرتوغرولەوە زۆر کەمن، تەواوی ژیانی چەند لاپەڕەیەک زیاتر بەردەست نییە، زنجیرەکە تەنیا کەسایەتییە سەرەکییەکان و هەندێک ڕووداوی زۆر سەرەکیی لە مێژووەوە وەرگرتووە، گشت ڕووداوەکانی تری زنجیرەکە زادەی بیری نووسەر و دەرهێنەری زنجیرەکەن، ئەرتوغرول سەر بە هۆزی کاییەکانە، هۆزێکە لە کۆی چەندین هۆزی تورکە ئۆغۆزەکان، لەبەر هێرشی مەغۆلەکان بۆسەر ئەنادۆڵ ڕوو لە شاری حەلەب دەکەن لە شام، کە ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی ئەییووبییەکان بووە، لە وەرزی یەکەم باس لە بەسەرهاتی ئەو کۆچە دەکات بۆ حەلەب و ئەو بەربەستانەی تووشی هۆزی کاییەکان دەبن، لە هەمان کاتدا سوارچاکانی پەرستگە ئامادەکاری دەکەن بۆ دووبارە گرتنەوەی شاری قودس، سیخوڕەکانیان بە هەموو جومگەکانی دەوڵەتی سەلجووقی و ئەییووبیدا بڵاو کردۆتەوە، لێرەوە ڕۆڵی ئەرتوغرول دەردەکەوێت بۆ ئاشتکردنەوەی دەوڵەتی سەلجووقی و ئەییووبی و بەرەنگاربوونەوەی سوارچاکانی پەرستگە، کە هەوڵی ئەوە دەدەن هەر دوو دەوڵەتەکە بەجەنگ بهێنن، دواتر وەرز وەرز تەوەرەی بەسەرهاتەکان دەگۆڕێن، لە بەرەنگاربوونەوەی مەغۆلەکان و گرتنی کۆمەڵێک ناوچەی دەوڵەتی بێزەنتییەکان دەسووڕێنەوە.

پەیامی زنجیرەکە

زنجیرەکە جیاواز لە زنجیرە تورکییەکانی تر لەپێناو زیندووکردنەوەی ڕۆحی عوسمانی بەرهەم هێنراوە، هەڵبەتە بەو شێوەیەی حکوومەتی ئێستای تورکیا دەیخوازێت، زنجیرەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەردۆغان و حیزبەکەیەوە پاڵپشتیی دارایی و جەماوەری دەکرێت، لە چەندین کۆبوونەوەی جەماوەریدا بە شان و باڵی زنجیرەکەیدا هەڵداوە و خەڵاتی دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی زنجیرەکەی کردووە، زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕەواج بە ڕۆحی تورکایەتی دەدات، هەروەها هەڵگری زۆر پەیامی ئیسلامیشە و بانگەشەیان بۆ دەکات، چەندین دیمەنی ئامۆژگاری و وتاری ئایینی و سۆفیگەری و نوێژ و فتووحات لەخۆ دەگرێت، زنجیرەکە چەندین بەسەرهاتی دڵداریی لەخۆی گرتووە، بەڵام سەرلەبەری زنجیرەکە هیچ دیمەنێکی نەشیاوی تێدا نییە و بۆ هەموو تەمەنەکان دەگونجێت، هەروەها وەک زنجیرە تورکییەکانی تر هەڵگری هیچ پەیامێکی ناپاکیی هاوسەرگیری و بەدڕەوشتی نییە.

کورد لە زنجیرەکەدا

وەکو کورد لە هیچ شوێنێکی زنجیرەکە ناوی نەهاتووە، تەنانەت عەرەبەکانیش زۆر بەدەگمەن ڕۆڵیان باس کراوە لە زنجیرەکەدا، ئەگەرچی ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لەو سەردەمەدا لە ناوچەکەدا، بەڵام باسی ئەییووبییەکان کراوە، لە زۆر شوێندا و لەسەر زاری ئیبن عەربیی مامۆستای ئەرتوغرول بە شان و باڵی سەلاحەددینی ئەییووبیدا گوتراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا کاتێک ئەرتوغرول سەردانی حەلەبی پایتەخی دەوڵەتی ئەییووبی دەکات؛ وێنای میری دەوڵەتیان زۆر لاواز نیشان داوە، میرێکە لە دەوڵەتەکەی بێئاگایە، هەر خەریکی کەنیزەکەکانیەتی، تەنانەت پیاوی دەستەڕاستیشی سیخوڕی سوارچاکانی پەرستگەیە، خاڵی میر یەکێکە لە وەزیرە باڵاکانی دەوڵەتەکەی، تورکمانە، بە پیاوی زۆر چاک نیشانی دەدات، لە کۆتایی بەسەرهاتی حەلەبدا چاکەکە هەمووی دەچێتەوە سەر ئەرتوغرول و ئەو میری دەوڵەتی ئەییووبی لە خەوی بێئاگایی هەڵدەستێنێتەوە، ئەم بەسەرهاتانە هیچ سەرچاوەیەکی مێژووییان لەسەر نییە و دروستکراوی نووسەر و دەرهێنەری زنجیرەکەن.