پزیشکیی ددان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی پسپۆڕییەکان
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١٧:
* [[پزیشکیی دەم]]: نۆڕین و دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانی دەم و ددان.
 
== خوێندنی پزیشکیی ددان لە هەرێمی کوردستان ==
خوێندنی پزیشکیی ددان لە هەرێمی کوردستان پێنج ساڵە، لە دوای پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی زانستی؛ خوێندکاران دەتوانن لێی بخوێنن، ساڵانە لە دوای پزیشکیی گشتی بەرزترین نمرە وەردەگرێت، سێ زانکۆی حکوومی و دوو زانکۆی ئەهلی کورسیی خوێندنیان هەیە بۆ پزیشکیی ددان، هەروەها سێ زانکۆ حکوومییەکەش ساڵانە بەشێکی کەم لە کورسییەکانی بۆ سیستەمی پاڕاڵێڵ دەستەبەر دەکەن، خوێندکاران بە کرێیەکی دیاریکراوی ساڵانە دەتوانن لێی بخوێنن، پێنج زانکۆکە ئەمانەن:
 
* [[زانکۆی پزیشکیی ھەولێر|زانکۆی پزیشکیی هەولێر]]
* [[زانکۆی سلێمانی]]
* [[زانکۆی دھۆک|زانکۆی دهۆک]]
* [[زانکۆی ئیشک|زانکۆی تیشک - هەولێر]]
* زانکۆی کیتاب - هەولێر
 
== خزمەتگوزارییەکانی پزیشکیی ددان لە هەرێمی کوردستان ==
لە هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی حکوومیی دەم و ددان لە زۆر بنکەی تەندروستی هەیە، لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم هەندێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێشکەش دەکرێن، وەک [[ددان پڕکردنەوە]] و [[چارەسەری ناو ددان]] و [[ددانکێشان|کێشانی ددان]] و [[ددان شوشتن]]، لە نۆرینگە فێرکارییەکانی پێنج زانکۆکە خزمەتگوزاریی زیاتریش پێشکەش دەکرێن، لەوانە دروستکردنی تاخم و تانج و پرد و ددان ڕاستکردنەوەی سادە، لە هەندێک نەخۆشخانەی وەک [[نەخۆشخانەی ڕزگاری]] لە هەولێر نەشتەرگەریی ئاڵۆز و ددان چاندنەوەش پێشکەش دەکرێت.
 
لەپاڵ خزمەتگوزاریی حکوومی هی تایبەتیش هەن، دەرچووان دوو ساڵ دوای دامەزراندن دەتوانن نۆرینگەی تایبەتی خۆیان بکەنەوە، یان بەر لە دامەزراندن لەگەڵ پزیشکی تردا لەژێر سەرپەرشتیی ئەوان و بە ڕێککەوتنی تایبەتی نێوانیان دەتوانن لە نۆرینگەی تایبەت کار بکەن، هەروەها لە دەرەوەی ناوەندەکانی شار کردنەوەی نۆرینگەی تایبەت ئازادانەیە تەنانەت ئەگەر دەرچوو داشنەمەزرابێت، بەگشتی زۆرێک لە نۆرینگە تایبەتەکان خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش دەکەن لەچاو خزمەتگوزارییە حکوومییەکان، نرخی چارەسەرەکانیشان ئازادانەیە، پزیشکەکان خۆیان دەستنیشانی دەکەن.
[[پۆل:زانستی تەندروستی]]
[[پۆل:ددانپزیشکی| ]]