پزیشکیی ددان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێکردنەوەی پێناسە
تاگەکان: لابردنی ژێدەرەکان بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
زیادکردنی پسپۆڕییەکان
ھێڵی ٣:
 
'''پزیشکیی ددان''' کە '''پزیشکیی دەم و ددان'''یشی پێ دەڵێن؛ لقێکی [[پزیشکی|پزیشکییە]]، لە دەرد و نەخۆشییەکانی بۆشایی دەم دەکۆڵێتەوە و دەستنیشانیان دەکات و تیماریان دەکات، بەتایبەتیش ئەو گرفتانەی پەیوەستن بە ددانەکانەوە، بەڵام کار لەسەر شانەکانی دەم و دەوری ددانەکان و شەویلگە و ڕوخساریش دەکات.
 
== پسپۆڕییەکان ==
خوێندکار دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پزیشکیی ددان دەبێتە پزیشکی گشتیی ددان، دەتوانێت چارەسەرە سەرەتاییەکانی دەم و ددان ئەنجام بدات، دواتر لە کۆمەڵێک پسپۆڕیی تایبەت بە پزیشکیی ددان دەتوانێت درێژە بە گەشتی خوێندنی خۆی بدات، لەوانە:
 
* [[تەندروستیی کۆمەڵگەیی ددان]]: توێژینەوەی گرفتەکانی دەم و ددان لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و سیاسەتی حکوومەت.
* [[ددان ڕاستکردنەوە]]: ڕێککردنەوەی ددانەکان و شەویلگەکان.
* [[ددان لێنانەوە]]: دروستکردنی تاخم و تانج و پرد و چاندنەوەی ددان.
* [[نەشتەرگەریی دەم]]: ددان کێشان و چاندنەوە و نەشتەرگەریی دەم و شەویلگە.
* [[تیشکناسیی دەم]]: وێنە گرتنی تیشکیی دەم و ددان.
* [[ددان سازدانەوە]]: ددان پڕکردنەوە و تیماری ناو ددان و دروستکردنی ڕووپۆشی جوانکاریی ددان.
* [[دەورزانیی ددان|دەورناسیی ددان]]: نۆڕین و تیمارکردنی پووک و شانەکانی تری دەوری ددان.
* [[پزیشکیی ددانی منداڵان]]: بایەخدان و چارەسەرکردنی دەم و ددانی منداڵان.
* [[پزیشکیی دەم]]: نۆڕین و دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانی دەم و ددان.
 
[[پۆل:زانستی تەندروستی]]
[[پۆل:ددانپزیشکی| ]]