ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ماڵاوایی: ماڵاوا
ھێڵی ٧٨٢:
تب: یەک داواکاریی بچووک: بە تکاوە پێداچوونەوەکانی مێژووی پەڕەی بەکارهێنەرم بشارەوە.--[[بەکارھێنەر:Épine|Épine]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Épine|لێدوان]]) ‏١٩:٢٨، ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)
: سڵاو لە تۆش بێت کاک {{وب|Épine}} تۆیش ڕۆیشتیت؟! ھەر زانیم ناچالاکییەکەت چتێکی وای بەدواوە دێت. با نەڵێی وەک من ئەکات، بەڵام وەڵاھی ئیتر منیش ماندووبوومە لێرە! کەسی تیا نەماوە! ویکیپیدیا خەریکە تووشی گۆشەگیریم ئەکات! بەڕێوەبەران (جگە لە Kushared) متبوونە. جگەلە دوو-سێ کەسی تر نەبێت ئیتر ئێرە تەواو چۆڵ بووە و لەوانەیە منیش چاوەڕێی گەیشتن بە ٢٥٬٠٠٠ وتار بکەم! حەز ناکەم بڵێم ماڵاوا، بەڵام ئیتر ناشتوانم بێمە ناو ژیانی تایبەتی و ڕەنگە بێھۆکار نەبێت. بەچاوان داواکەت جێبەجێ ئەکەم. -- ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏٢٠:٠٧، ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)
:: بەدڵنیاییەوە مانەوەت تاکوو ئێستاش جێگای ڕێزە، ھەر کاتێکیش بکشێیتەوە تێدەگەم بۆوات کردووە. بەداخەوە کە گەیشتە ئەو ئاستەی وا بڵێم، بەڵام ویکیپیدیا لەبەر دوو بەکارھێنەر ڕووخا و سەری بە بنییەوە نەما. من و تۆ تەنیا کەس بووین کە لێرە شتەکانمان وەک خۆی پەیڕەو ئەکرد، خۆت بینیت چیمان پێ کرا :) لە ھەمان کاتیشدا بەشداربوونم لێرە زۆر سوودی پێ گەیاندووم ئەمەش حاشای لێ ناکرێت، بەڵام کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ژەھراوی بووە، ھەر کەسێک بە دڵی خۆی نەبێت ھەڕەشەی ڕۆیشتن و سکاڵا ئەکات، بەڕاستی منیش ناتوانم چیتر مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی وا بکەم. [[لێدوانی بەکارھێنەر:دیاکۆ#سوڕبوون_لەسەر_سڕینەوەی_ھەژمارە|ڕوونە کە ئەمانیش ئەیانەوێ ویکی چۆڵ بێ]]، بەڵگەی تریش زۆرە. زۆر پیاوخراپ کراین بەڵام دەرکەوت لە کۆتاییدا کێ قوربانییە. دەی بزانین ئەم بەشدارنەبوونەی وا پێیان وایە سوودبەخشە چ سوودێک بە ویکی دەگەێنێت. من و تۆ چەند ساڵێکی کەم بەڕێوەبەر بووین و بەشداریمان کردووە، لایەکی ویکی کوردی ئێمە لە سفرەوە دروستمان کرد، کەچی ھەموو ئەرکەکانمان زەڕبی سفر کرا لەبەر دوو بەکارھێنەر کە ساڵی جارێک ئەگەر دەستکارییەکیان کردبێت. منیش لەبەر ھەموو ئەم ھۆکارانە، بڕیارم ما چیتر فشار نەخەمە سەر خۆم و باری دەروونی خۆم بۆ کەسانێک تێک نەدەم کە قەدری ھیچ نازانن، و خزمەتەکەم بەرمە شوێنێک کە قەدری بگیرێ، ھەرشوێنێکی تر جگە لێرە.--[[بەکارھێنەر:Épine|Épine]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Épine|لێدوان]]) ‏٢٠:٣٣، ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)