کۆشکی باڵندە غەمگینەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ناوەڕۆک: Added links
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٥٤:
 
== ناوەڕۆک ==
لەکاتێکدا قەشەنگترین خانمی شار کە کچی «فیکرەت گوڵدانچی»ێیە و ناوی «سەوسەن»ە لە ناو کتێب و ئەنسکڵۆپیدیاکاندا وندەبێت و سێ کوڕی شار عاشقی دەبن و دێنە داوای. دوای ئەوە لەبەر بێپارەیی باوکی سەوسەن هەموو کتێبەکان دەفرۆشێت و سوێندی بۆ دەخوات کە تەنھا ئەنسکڵۆپیدیای باڵندەکان نەفرۆشێت. سەوسەن دەکەوێتە ململانێیەکی ئاڵۆزەوە و بڕیردەدات کە داواکارەکان ٨ ساڵ گەشت بکەن و باڵندە جۆراوجۆرەکانی ناو ئەنسکڵۆپیدیاکە بێنن. سەوسەن کێ هەڵدەبژێرێت؟<ref>{{Cite book|title=کۆشکی باڵندە غەمگینەکان|last=عەلی|first=بەختیار|publisher=|year=٢٠٠٩|isbn=978-1-63068-980-3|location=کوردستان|pages=|first2=|language=کوردی}}</ref>
کتێبەکە باسی ژیانی کچێکی بەغدادی دەکات، کە بەھۆی شەڕەوە دێنە ناو کوردستان کچەکە بەتەنھا لەگەڵ خوشکە گەورەکەی "پڕوشە" و باوکی "فیکرەت"دا دەژی و دایک و براکەی مردوون، کچەکە زۆربەی کاتەکانی لە کتێبخانە گەورەکەی باوکیدا بەسەر دەبات و گرنگی بە ئەتڵەس و دۆزراوە کۆنەکان دەدات و دەیەوێت خەڵک بزانێت کە دنیا چەند گەورەیە.
 
لەو شارەدا سێ کوڕ عاشقی کچەکە دەبن، "کامەرانی سەلما دۆڵان" کە کوڕێکی چەقۆکێش و کەم خوێندەوارە، "مەنسور ئیبراھیم ئەسرین" کە کوڕێکی سادەیە، "خالیدی مام سەبوور ئاموون" کە کوڕێکە دوکانی عەتر و جلی ژێرەوەی ئافرەتان و لەنگەی ھەیە و لە عەشرەتی ئاموونییەکانە کە عەشرەتێکی گەورە و دەوڵەمەندن.
 
ڕۆژێک لە ژێرزەمینێکدا "کامەران" "مەنسور" برینداردەکات لەبەرئەوەی "سەوسەن"ی خۆش دەوێت، دواتر "سەوسەن" داوادەکات کە سێ داواکارەکە ببینێت و ھەر سێکیان ھەوڵ دەدەن کە خۆیان کچەکە بۆ خۆیان ببەن.
دواتر "سەوسەن" دوا لە سێ داواکارەکە دەکات کە بڕۆن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی ٨ ساڵ و کۆمەڵە باڵندەیەکی دەگمەن و ناوازەی بۆ بھێنن، سێ داواکارەکە دەچن بۆ دەرەوەی وڵات و دوای ٨ ساڵ دەگەڕێنەوە. یەکەم کەس "کامەران" دێتەوە و دوای ئەو "خالید" و دواتریش "مەنسور" دێنەوە، "مەنسور" بڕیاردەدات بڕوات و نوقمی دنیا ببێت، "سەوسەن" بڕیاردەدات کە شوو بە "کامەران" بکات.<ref>{{Cite book|title=کۆشکی باڵندە غەمگینەکان|last=عەلی|first=بەختیار|publisher=|year=٢٠٠٩|isbn=978-1-63068-980-3|location=کوردستان|pages=|first2=|language=کوردی}}</ref>
 
==وەرگێڕانەکانی ئەم کتێبە==