تەیمووری لەنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ب
زیادکردنی بەستەر بۆ شمشێربازی
(گەڕاندنەوەی وەشان بۆ بەسەرداچوونەوەی 610731 لەلایەن ئارام بکر: بۆم دەرکەوت کە سەرچاوەی بابەتی پەڕەکەی فەیسبووک ویکیپیدیایە نەک بە پێچەوانەوە. (تو))
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ب (زیادکردنی بەستەر بۆ شمشێربازی)
تاگ: بەستەردەری خێرا
دوا ماوەیەک چوو بۆ شاری سەمەرقەند و پەیوەندی لەگەڵ میری کەلال پەیدا کرد کە ڕیزی زۆری لێدەگرت و ڕۆژیکیان وتی من ناوی باوکتم بیستوە بەڵام نەمدیووە .
 
لە چوونی بۆ لای میردا نامەی عەبدوڵا قوتبی پێبوو لەڕۆژێکی ساڵی « ٧٥٢ی کۆچیدا» میر بە نەوەکانی ووت لە ناوچاوانی ئەم کوڕەدا ئەوە دەبینم کە دەستدەگرێت بەسەر ھەموو جیھاندا . کە گەڕایەوە لای باوکی ، باوکی پێیوت کە میری کەلال پیاوێکی مەزن و پیرۆزە و چی وتووە وا بکە ، دوای ئەوە دەچێتە لای « سمر گھرخان » کە مامۆستای [[شمشێربازی]] ، کە بینی تەیمور بە ھەردوو دەستی توانای بەکارھێنانی شمشیری ھەیە وتی ھەر کەس ھەردوو دەستی بەکار بھێنێت وەک دوو مرۆڤ وایە ، وە مامۆستاکە باشتر ھەردوو دەستی تەیموری ڕاھێنا کە زۆر جار بەم ھونەرە لە مەیدانی جەنگ لە مردن ڕزگاری دەبوو .
 
تەیموری لەنگ کاتێ بە پلە و پایەی خۆی گەیشت لێبوردە و بەخشندە بوو وەختێ ئازربایجانی داگیرکرد فەرمانیدا کە دانیشتوانی شاری شابستەر ئازار نەدرێن چونکە نوسینەکانی شێخ مەحمودی شابستەری کە « گوڵشەنی ڕاز » کاریتێکردبوو ، لە کاتی داگیرکردنی شارەکەدا دانیشتوانی شار لە ترسان شارەکەیان چۆڵکردوو تەیموریش ناردی بە شوێنیاندا و وتی سەر و ماڵ و ناموسیان پارێزراوە و دانیشتوانیش گەڕانەوە و باوەڕیان پێکرد چونکە میری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایان بە ڕاستگۆ ئەزانی .