ئەغلەبییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەوڵەتی ئەغلەبی
 
No edit summary
ھێڵی ٢٣:
بارەگا؛ قەیرەوان
==دامەزراندن==
دامەزرێنەرەکەیان ئەغلەبی کوڕی سالم کوڕی عەقال تەمیمی سەرکردەی سوپای [[دەوڵەتى عەبباسى|عەباسیەکان]] بوو، پاشان ئیبراھیمی کوڕی کرا بە والی [[ئەفریقا]] لەلایەن [[ھارون ڕەشید]] لە ساڵی ٧٨٧ز، و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند لە ساڵی ٨٠٠ز لەگەل گەڕانە دواوەی ڕۆڵی عەبباسیەکاندا، [[ھارون ڕەشید]] یارمەتی ئیبراھیمی دا تا ئەویش جیا نەبێتەوە بە تەواوی لە [[دەوڵەتى عەبباسى|دەوڵەتی عەبباسی]] وەک میرنشینەکانی تر، دوای دەست گرتن بەسەر چەند شۆڕشێک کە زۆرترینی لەلای بانگەوازکارە بەڕبەڕیەکانەوە بوو.
 
ئیبراھیمی کوڕی ئەغلەب وەفاتی کرد ساڵی ١٩٦ک دوای ئەوەی میرنشینێکی بەھێزی لە دوای خۆی بەجێھێشت، کوڕەکەی (عەبدوڵڵا ئەبوعەباس) جێگەی گرتەوە کە کەسێکی باش نەبوو توندڕەو بوو لەگەڵ خەڵکی و باجی لەسەر زیادکردن، لە ساڵی ٢٠١ک عەبدوڵڵا ئەبوعەباس وەفاتی کرد و خەڵک ڕزگاریان بوو لە دەسەڵاتی، پاشان زیادەڵڵا کوری ئیبراھیم حوکمی گرتە دەست (٨١٧-٨٣٨)ز کە دەوڵەتی ئەغالیبە باشترین ڕۆژەکانی لەم سەردەمەدا بینی، لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەیەک سەرگەرم بوو بە خامۆشکردنی شۆڕشی مەنسوڕ تەنبزی کە گەمارۆی قەیرەوانی دا و ھەڕەشەی لە بوونی دەوڵەت ئەکرد، بەڵام زیادەڵڵا توانی سەربکەوێت بەسەریدا، لە دوای ساڵی ٨٢٧ز ئەغالیبەکان غەزووی سەقڵیەیان کرد پاشان دەستیانگرت بەسەر شاری باری –لە [[ئیتاڵیا]]- لە ساڵی ٨٤١ز، پاشان پەلاماری ڕۆمایان دا و وتاڵانیان کرد لە ساڵی ٨٤٦ز و دواتر لێی کشانەوە.