یاساکانی جووڵەی نیوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١٦:
 
== ھێز و کارلێککردن ==
لە بەکار ھێنانەکانی زمانی ڕۆژانەمان دا، مەبەستمان لە ووشەی ھێز، بریتیە لە ڕاکێشان و پاڵپێوەنانی تەنێک. دەتوانین بە شێوەیەکیتر پێناسەی ھێز بکەینەوە: "ھێز واتا کارلێک کردنی دوو تەن یا خود کارلێکی نێوان تەنێک و دەوروبەری". ھەر وەک لەم وێنەکەداوێنەی یەکدا نیشان دراوە، ھێز ھێندێکی ئاڕاستەبڕە. تۆ دەتوانیت بە ھەر ئاڕاستەیەک کە دەتھەوێ تەنەکە ڕابکێشیت یا پاڵی پێوەنێیت.
 
[[پەڕگە:هێزی پاڵ دان و ڕاکێشان.png|وێنۆک|چەپ| وێنەی ١- چەند شێوەیەکی هێز]]
 
ئـەگەر ھـاتوو ھـێزێک لە ئەنجامی بـەریەک کـەوتنی دوو تەن بەدەست بێت، بۆ نمونە پاڵدان و ڕاکێشانی تەنێک، پێی دەگوترێ "ھێزی لێکەوت". لە وێنەی (٢-الف، ب، ج) دا سێ شێوەی گشتی لە ھێزی لێکەوت نیشان دراوە. ھێزی ئەستونی <math>\vec{n}</math>(بڕوانە وێنەی ٢-الف) بریتیە لەو ھێزەی کە لە لایەن ئەو ڕوەی کە تەنەکە لەسەری وەستاوە دەخرێتەی سەر تەنەکە. بە پێچەوانەوە، ھێزی لێکخشاندن تەریبە لەگەڵ ڕوەکە و بە پێچەوانەی جوڵەی تەنەکەیە (وێنەی ٢-ب). لەلایەکی تر ئەگەر تەنێک لە لایەن گوریسێک، پەتکێک، دەزوێک... ھتد. ھێزی ڕاکێشانی بخرێتە سەر پێی دەگوترێ ھێزی گرژی (وێنەی ٢-ج). کاتێک کە سەگەکەت بە ھۆی پەتکێکەوە ڕادەکێشیت، ئەوە ھێزی گرژی پەتەکەیە کە کار دەکاتە سەر گەردنی سەگەکەت.
 
[[پەڕگە:چوار شێوه‌ی سه‌ره‌كی هێز.png|وێنۆک|چەپ|وێنەی ٢ - چوار شێوه‌ی سه‌ره‌كی هێز]]
 
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، جۆرێكی تری هێزمان هه‌یه‌ كه‌پێی ده‌گوترێ "هێزی دور مه‌ودا" . له‌م جۆر هێزه‌دا هیچ لێكه‌وتێك نیه‌ له‌ نێوان دوو ته‌نه‌كه‌دا. بۆ نمونه‌ دوو تـه‌ن كه‌ بارستاییان هه‌بێ یه‌كتری ڕاده‌كێشن (هه‌ر وه‌ك له‌ وێنه‌ی 4-2-ه دا دیاره‌، كاتێك كه‌ ته‌نێك له‌ هه‌وادا به‌رده‌درێت له‌ لایه‌ن زه‌ویه‌وه‌ ڕاده‌كێشرێته‌ خواره‌وه‌. ئه‌م شێوه‌یه‌ پێ ده‌گوترێ هێزی كێش كردن ). هه‌روه‌ها دوو موگناتیس كه‌ له‌یه‌كتر نزیك ده‌كرێنه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ك بكه‌ون كارلێك ده‌كه‌ن (بابه‌تی كاره‌با و موگناتیس له‌ سنوری ئه‌م كتێبه‌دا ناگونجێت بۆیه‌ باسی لێوه‌ ناكه‌ین).
 
== سەرچاوەکان ==