یاساکانی جووڵەی نیوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١٨:
لە بەکار ھێنانەکانی زمانی ڕۆژانەمان دا، مەبەستمان لە ووشەی ھێز، بریتیە لە ڕاکێشان و پاڵپێوەنانی تەنێک. دەتوانین بە شێوەیەکیتر پێناسەی ھێز بکەینەوە: "ھێز واتا کارلێک کردنی دوو تەن یا خود کارلێکی نێوان تەنێک و دەوروبەری". ھەر وەک لەم وێنەکەدا نیشان دراوە، ھێز ھێندێکی ئاڕاستەبڕە. تۆ دەتوانیت بە ھەر ئاڕاستەیەک کە دەتھەوێ تەنەکە ڕابکێشیت یا پاڵی پێوەنێیت.
 
[[پەڕگە:هێزی پاڵ دان و ڕاکێشان.png|وێنۆک|چەپ| وێنەی ١- چەند شێوەیەکی هێز]]
 
ئـەگەر ھـاتوو ھـێزێک لە ئەنجامی بـەریەک کـەوتنی دوو تەن بەدەست بێت، بۆ نمونە پاڵدان و ڕاکێشانی تەنێک، پێی دەگوترێ "ھێزی لێکەوت". لە وێنەی (٢-الف، ب، ج) دا سێ شێوەی گشتی لە ھێزی لێکەوت نیشان دراوە. ھێزی ئەستونی <math>\vec{n}</math>(بڕوانە وێنەی ٢-الف) بریتیە لەو ھێزەی کە لە لایەن ئەو ڕوەی کە تەنەکە لەسەری وەستاوە دەخرێتەی سەر تەنەکە. بە پێچەوانەوە، ھێزی لێکخشاندن تەریبە لەگەڵ ڕوەکە و بە پێچەوانەی جوڵەی تەنەکەیە (وێنەی ٢-ب). لەلایەکی تر ئەگەر تەنێک لە لایەن گوریسێک، پەتکێک، دەزوێک... ھتد. ھێزی ڕاکێشانی بخرێتە سەر پێی دەگوترێ ھێزی گرژی (وێنەی ٢-ج). کاتێک کە سەگەکەت بە ھۆی پەتکێکەوە ڕادەکێشیت، ئەوە ھێزی گرژی پەتەکەیە کە کار دەکاتە سەر گەردنی سەگەکەت.