میکانیکی کلاسیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧ |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز، تاگی بێسەرچاوە |
||
ھێڵی ١:
{{بێسەرچاوە}}
لە ناو بابەتە فیزیکییەکاندا، '''میکانیکی کلاسیکی''' یەکێکە لە دوو ژێربابەتی سەرەکی بۆ خوێندن و کۆڵینەوە لە [[میکانیک|زانستی میکانیکدا]]. ئەو ژێربابەتەکەی تر، پێدەوترێ [[میکانیکی کوانتەم]]. میکانیکی کلاسیکی سەروکاری ھەیە لەگەڵ کۆمەڵێک [[یاسای فیزیکی|یاسای فیزیکیدا]] کە خەریکی بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی [[سروشت|سروشتن]] و بە کەڵکوەرگرتن لە [[بیرکاری|زانستی بیرکاری]]، [[جووڵە|جووڵەی]] [[تەنی فیزیکی|تەنەکان]] ڕاڤە دەکەن. میکانیکی کلاسیکی یەکێک لە کۆنترین و بەربڵاوترین مژارەکانە لە [[زانست]]، [[ئەندازیاری]] و [[پیشەزانی|پیشەزانیدا]].
میکانیکی کلاسیکی لە سێ یاسای بنچینەیی
زاراوەی ''میکانیکی کلاسیکی'' یەکەمجار لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا و بۆ ئاماژەکردن بە ئەو فیزیکەی کە لە لایەن [[ئیساک نیوتن]] و زۆرێک لە [[فەلسەفەی سروشتی|فەیلەسووفە سروشتییەکانی]] سەدەی حەڤدەھەمەوە بنەڕەتی دانرا، ھێنرایە کایەوە.
زۆربەی جارەکان بە قۆناغی سەرەتایی لە پەرەگرتنی میکانیکی کلاسیکیدا، کە پێوەندیی بە چەمکە فیزیکییە بەکارھێنراوەکان و پێڕەوە بیرکارییە داھێنراوەکان لە لایەن ئیساک نیوتن و ھەروەھا [[لایبنیتز]] و کەسانی ترەوە ھەیە، دەوترێ [[میکانیکی نیوتنی]]. پێڕەوگەلی دەرھەستتر و گشتیتر [[میکانیکی لاگرانژی]] و [[میکانیکی ھامیلتۆنی]] لەخۆدەگرن. زۆربەی ناوەرۆکی میکانیکی کلاسیکی لە سەدەکانی ١٨ھەم و ١٩ھەمدا بەدیھاتووە و بە چەشنێکی بەرچاو ھەر پەرە بە کارەکەی نیوتن (بەتایبەتی سوودوەرگرتنی نیوتن لە ''بیرکاریی شیکارانە'') دەدا.
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
{{تووڵی دەروازە|فیزیک}}
{{فیزیک-کۆلکە}}
|