ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٠٧:
[[پەڕگە:Goldenwiki 2.png|وێنۆک|150px|من نیشانێکی زێڕ دەدەم بە '''Merkhas''' لەبەر چالاکیی بێوێنەی لە ویکیپیدیا. ئافەرین. --[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ١٤:٢١, ٢٥ ئایار ٢٠١١ (UTC)]]

سپاس کاکە '''ئازا'''، ھیوادارم بتووانین بە ھەوڵ و تێکۆشان و بە بەڕێوبەرایەتی ئێوەی بەڕێز ویکیپیدیای کوردی بگەیەنینە ئاستێکی زۆر باش، ھەر بژی و سەرکەوتوو بی--[[بەکارھێنەر:Merkhas|merkhas]] ١٥:٢١, ٢٥ ئایار ٢٠١١ (UTC)

== وتاری وڵاتان ==
سڵاو:
ئه‌م کاته‌تان باش.... من ته‌نها چه‌ند تێ بی نییه‌کم هه‌بوو له‌سه‌ر ناوی وڵاتان. به‌ڕێزتان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ده‌بێت وتاره‌که‌ پوخت و چڕو پڕ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی وڵاته‌کان بکه‌ن نوسینه‌کان ئه‌ڵێی راویان ناون ئه‌منه‌ کورت و بێ که‌ڵکن؟ ئه‌مه‌ به‌ پێی چ یاسایه‌ک په‌یڕه‌و ده‌کرێت که‌ من بۆ خۆم کۆمه‌ڵێک راپۆرت ژیانی ناودارانم داناوه‌، که‌ چی له‌سه‌ره‌وه‌ فلته‌رتان لێداوه‌ ( ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ یاساکانی ویکیپیدیا ناگونجێت)... هیوادارم وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان وتار نوسین به‌و شێوه‌ی وڵاته‌کان بێت، من رۆژی 50 دانه‌تان بۆ ئه‌نووسم. له‌گه‌ڵ رێزما --[[بەکارھێنەر:Ghamgeen|Ghamgeen]] ١٧:٣٣ , ٢٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)

:سڵاو بەڕێز Ghamgeen، ژیانت باش
:ھاوڕێی بەڕێز، ھەر وتارێک کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دەنووسرێ، ئەگەر کورت بێت، لە ژێر وتارەکە دەنووسن کە «ئەمە کۆڵکە وتارە ...». ھەروەھا ئەگەر وتارەکە دوور لە ستانداردی شێوازی نووسین لە ویکیپیدیا بێت (یانی: بە ستانداردی [[یوونیکۆد]] نەنووسرێ، یان پەیڕەوی شێوازی [[ویکیپیدیا:نووسینی کوردی|نووسینی کوردی]] نەبێ، یان نووسراوەکان بە شێوەی زانستنامەیی نەنووسرابێ) لەسەر وتارەکە تاگی خاوێنکردن دادەنرێ، یانی ئەم وتارە پێویستی بە خاوێنکردن ھەیە. بۆ نموونە:
:* سەرجەم وتارەکانت بە ستانداردی یوونیکۆد نەنووسرابوو کە دۆستان چاکیان کرد.(دەتووانی چاو لە مێژووی بابەتەکان بکەی). بۆ نموونە: 1994 دەبێتە ١٩٩٤ یان «ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ» دەبێتە «ئەم بابەتە لەگەڵ» و ھتد.
:* «ئه‌کته‌رێکی لێهاتووی کوردی تورکیایه»، بە شێوەی زانستنامەیی دەبێتە: «ئەکتەرێکی کوردی تورکیایە» یان «ئه‌کته‌رێکی شۆخ و شه‌نگی تورکییه» بە شێوەی زانستنامەیی دەبێتە «ئەکتەرێکی تورکییە» و ھتد، کە ئەمانەشیان چاک کردووە.
:* چەند شتی‌تر ماوە کە پێویستیان بە خاوێنکردن ھەیە، بۆ نموونە لە وتاری [[ئێرکان پێتەکایە]]دا، ئەم ناوانە (بۆستۆن - فەنەرباشی - رۆژە خۆشەکان - مرواری سپی یڵماز و ھتد) نابێ لە نێو تیژکەوانە()دا بن، بەڵکوو دەبێ لە نێو [[]]دا بن. ھەروەھا لە بواری ڕێزمانی کوردیش خاوێنکردنیان پێویستە بۆ نموونە: «رۆژ» و «رێ» دەبنە «ڕۆژ» و «ڕێ» یان «بەدەستھێناوە» دەبێتە «بەدەست ھێناوە» و ھتد.

:سەبارەت بە وتاری دەوڵەتەکانیش، ئەم وتارانە تەنیا دروست کراون و بۆ تەکمیل کردنیان زۆریان ماوە.

:برای بەڕێزم ئێمەش کە تازە ھاتینە سەر ویکیپیدیا ئەم گرفتانەمان ھەبوو (دەتووانی چاو لە وتووێژەکانی سەرەوە بکەی)، ھەر بۆیەش ھیوادارم ئەم گرفتانەت نەبێتە سارد بوونەوەت لە نووسینی وتار بۆ ویکیپیدیای کوردی، ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--[[بەکارھێنەر:Merkhas|merkhas]] ٢٢:١٢ , ٢٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)