فەلەستین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب زیادکردنی بەستەر بۆ بەڵگە (ڕاستی)
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٣:
=== لە ئیسلامدا ===
[[پەڕگە:3omarimosque.jpg|250px|thumb|مزگەوتی عومەری لە غەزە وەک ڕێزلێنانێک بۆخەلیفە عومەری کوڕی خەتاب دروستکراوە.]]
فەلەستین شوێنێکی گەورەی ھەی لای موسڵمانان، ئەو خاکە پیرۆزەیە کە خوا لە قورئاندا ناوی ھێناوە لە سورەتی ئیسرادا؛ سبحان الذی أسری بعبدە لیلا من المسجد الحرام إلی المسجد الأقصی الذی بارکنا حولە، واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی لە مزگەوتی (حرام، کەعبەی پیرۆزەوە) بۆ مزگەوتی (الاقصی) لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو[[بەڵگە (ڕاستی)|بەڵگە]]و دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە. ھەروەھا خوا ناوی خاکی پیرۆزی فەلەستینی لە ئایەتی ٧١ی سورەتی ئەنبیادا ھێناوە، "نجیناە ولوطاً إلی الأرض التی بارکنا فیھا للعالمین" واتە؛ئێمە ئەویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئەو سەرزەمینەی کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندووە بۆ ھەموو خەڵکی. ھەروەھا لە ئایەتی ٨١ی سورەتی ئەنبیادا، ولسلیمان الریح عاصفة تجری بأمرە إلی الأرض التی بارکنا فیھا وکنا بکل شیء عالمین، واتە؛ بۆ سولەیمانیش بایەکی بەھێزو تیژمان ڕەخساند کە بەرمانی ئەو، جاروبار ھاتووچۆی دەکرد بۆ ئەو زەویەی کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوو و ئێمە بەھەموو شتێک زاناو شارەزاین، و کاتێک خوای گەورە فەرمانی کرد بە پێغەمبەر [[موسا]] و بەنی ئیسرائیل بچنە فەلەستینەوە فەرموویەتی؛"وإذ قلنا ادخلوا ھذە القریة فکلوا منھا حیث شئتم رغداً وادخلوا الباب سجداً وقولوا حطّة نغفر لکم خطایاکم وسنزید المحسنین"، واتە؛یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک وتمان: بچنە ئەم شارەوە (کە قودسە)، جا ھەرچی حەزی لێدەکەن لەوێ لە ھەر جێییەکی بەفراوانی و خۆشی بیخۆن، لە دەروازەی شارەکە بەرێزو کڕنووشی (پێزانینیەوە) بچەنە ژورەوە و بڵێن: خوایە لە تاوانەکانمان ببوورە، ئەو کاتە ئێمەش لە ھەڵە و تاوانەکانتان دەبوورین، ئێمە پاداشتی چاکەکاران لە ئایندەدا زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە. و گوندەکە مەبەستی ئەریحایە، و لەم وتەییەدا "یا قوم ادخلوا الأرض المقدسة التی کتب اللە لکم ولا ترتدوا علی أدبارکم فتنقلبوا خاسرین" واتە؛ئەی قەوم و عەشیرەتم بچنە ناو ئەو زەویە پیرۆزەی (القدس)، کە خوا پێویستی کرد لەبەر سوودی خۆتان بچنە ناوی، پاشگەز مەبنەوەو پاشەکشێ مەکەن تا خەسارەتمەندو زەرەرمەند نەبن. و لە باسی مەریمی عەزرادا خوا دەفەرموێت؛ "فحملتە فانتبذت بە مکانا قصیاً"، واتە؛ دەستبەجێ مەریەم سکی پڕ بوو، (بەغەم و پەژارەوە) بەرەو شوێنێکی دوور ڕۆیشت. ،شوێنی مەبەست دۆڵێکە ئەکەوێتە نێوان بەیت لەحم و قودس.
[[پەڕگە:Jerusalem Dome of the rock BW 14.JPG|thumb|220px|right|شاری قودس، پایتەختی فەلەستین]]