ئیمام شافعی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link FA template (handled by wikidata)
ب زیادکردنی بەستەر بۆ بەڵگە (ڕاستی)
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٣:
لەو ماوەیەدا ئیمامی شافیعی زۆر شتی لە ئیمام محەمەد وەر دەگرێت، پاشان گەڕاوە بە وڵاتی [[ئێران]] و [[بەغدا]] و [[کوردستانی عێراق]] و تا [[تورکیا]] کە ماوەیەک لە حەران ماوەتەوە، پاشان چووە بۆ فەلەستین لە (ڕامەڵە ماوەتەوە)، ئەم سەفەرەی دوو ساڵی پێ چووە لە ساڵی ١٧٢ی کۆچی تا ساڵی ١٧٤ کۆچی، شارەزای زۆری لەو سەفەرەی دا وەرگرتوە و خوو ڕەوشت و تەقالیدی باو نەریتی ئەو وولاتانەی گەڕاوە شارەزا بووە، جارێکی تر لە راملەوە دەگەڕێتەوە بۆ [[مەدینە]] لەکاتی نوێژی عەسردا کە ئیمام مالیک دەرسی ھەیە ھەموو قوتابیەکانی دادەنیشن و ئیمام شافیعیش لەدواوە دادەنیشێت بێ ئەوەی ئیمام مالیک بزانێت، ئیمام مالیک دەست دەکات بە پرسیار کردن لە قوتابیەکان دەربارەی بریندار کردنی دەست بە ئەنقەست چی لەسەرە بیدات بەو کەسەی برینداری کردوە ھیچ قوتابیەک نازانێت، ئیمام شافیعی بە قوتابیەک دەڵێت کە لەپاڵی دایە: ئەوە وەلامەکەیەتی، ئەویش ھەموو وەڵامەکە دەداتەوە، ئیمام مالیک دەڵێ چۆن ئەو وەڵامانە دەزانیت؟ ئەویش دەڵێ کوڕێکی گەنجم لەلایە ئەو پێم دەڵێ، ئیمام مالیک ئەو گەنجە بانگ دەکات بزانێ کێ یە کە سەیر دەکات شافیعی یە لە کورسی یەکەی دێتە خوارەوە و باوەشی پێدا دەکات و بە ئیمام شافیعی دەڵێت تۆ ئەم باسەیان بۆ تەواو بکە وپێیان بڵێ لەباتی من ماوەی چوار ساڵ زیاتر لە خزمەتی ئیمام مالیک دا دەمێنێتەوە تا لەساڵی ١٧٩ ی کۆچی دا ئیمام مالیک وەفات دەکات.
== ڕۆشتنی بۆ یەمەن ==
دوای مردنی ئیمام [[مالیکی کوڕی ئەنەس]] شافعی ئەگەڕێتەوە بۆ مەککە وئەمەش ھاوکات دەبێت لەگەڵ ھاتنی والی یەمەندا بۆ مەککە و شافعی داوای لێدەکات لەگەڵیدا بروات تا لە نەجران لە [[یەمەن]] ئیش بکات ئەڕوات لەگەڵ و ئەبێتە والی نەجران، بە دادپەروەری حوکمی تیا ئەکات بەڵام ناڕەزایی بۆ دروست دەبێت لەلایەن ئەو کەسانەی ئیرەیی پێدەبەن و ستەمی لێدەکەن بەوەی بە خەلیفەی عەبباسی [[ھارونە ڕەشید]] ئەڵێن ئەیەوێت ببێت بە خەلیفە، و کاتێک خەلیفە بانگی شافعی دەکات بۆ [[بەغدا]] و شافعی بە زمانێکی عەرەبی ڕوون بەرگری لە خۆی دەکات و بە بەڵگەی[[بەڵگە (ڕاستی)|بەڵگە]]ی زۆر بەھیز و خەلیفە سەرسام دەبێت پێی و ئازادی ئەکات.
== گەڕانەوە بۆ مەککە ==
دوای ڕزگار بوونی لەم زەحمەتە دەگەڕێتەوە بۆ مەککە لە ساڵی (١٨١)ی کۆچی ئەگاتە مەککە خەڵکی لەقەراغی شاردا پێشوازیەکی گەرمی لێ دەکەن وحەڤدە ساڵ لە مەککە دەمێنێتەوە خزمەتی مسوڵمانان دەکات و مەزھەبەکەی لەناو ئەو حاجیانەی دێن بۆ حەج بڵاو دەکاتەوە و ئەوانیش ئەیبەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.