نیویۆرک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب زیادکردنی بەستەر بۆ چەوساندنەوە
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٣٦:
 
=== پەیکەری ئازادی (خاتوونی سەربەخۆیی) ===
پەیکەری ئازادی کە بە (ئینگلیزی: Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لەنیویۆرک، چونکە ئەم پەیکەرە رەمزی سەرەکییەو رۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەیەکی لەنیویۆرک بە ناوی (نیمچە دوورگەی ئازادی)، کە پەیکەرەکە وێنەی خاتوونێکە مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوەو بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی یولیو ١٧٧٦) کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایەو بەگشتیی پەیکەرەکە تەعبیرە بۆ رزگاربوونی ژن لەدەست داگیرکەرو [[چەوساندنەوە]].
سەردانی ئەم پەیکەرە بەنرخەو بینینی نیمچە دوورگەکە ئەوەندە ئاسان نییە، بەتایبەت کە گەشتیارێکی زۆر نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بەو بەلەمانە بپەڕنەوە بۆ نیمچە دوورگەکە بۆیە دەبێت نۆرەیەکی زیاتر لە ٣ سەعاتی بگریت تا بەرت دەکەوێت، رۆژیش ھەیە بە ٦ سەعات بەرت ناکەوێت، بەرلەوەی سەریش بکەویت دەبێت بلیتێک ببڕیت بە ١٨ دۆلار، بەمەش بۆت ھەیە بچیتە ناو بەلەماەکەوە ئاشنابیت بەم پەیکەرە مەزنەی دونیا کە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٧ مەترەو لەساڵی ١٨٨٦ لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دروستکراوەو بەدیاری دراوە بەئەمریکا.
ئەگەرچی من لەساڵی ٢٠١٠ش سەردانی ئەمریکام کردووە، بەتایبەت بۆ نیویۆرک، بەڵام ئەوەی ئەمجارە بینیم لەکاتی سەردانکردنم بۆ دوو تەلارە رووخاوەکەی ١١ی سێپتێمبەر، دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ١١ی سێپتێمبەربوو لەشوێنی دوو تەلارە رووخاوەکە، ئەگەرچی زۆر سادەبوون، بەڵام تا بڵێی جوان‌و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەو دوو مۆنۆمێنتە، لەشێوەی تەلارێکە کە رۆچۆتە زەوییەوەو لەھەر چوار لاکەشییەوە ئاو دەچێتە خوارەوە بەخوڕەییەکی بەھێزو زۆرەوە کە دەنگێکی خۆشی ھەیە لەناویشیدا لەشێوەی نافورەیەکی جوانە کە لەچوارچێوەی دیوارەکانیشی ناوی شەھیدانی دوو تاوەرەکە ھەڵکەندراوەو بەڕەش نووسراون، بۆیە ھەر کە دەگەیتە ئەوێ پێکەنینت دەوەستێت‌و جۆرێک لەماتەم داتدەگرێت.