فریدریش شیلەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی بەستەر بۆ چەوساندنەوە تاگ: بەستەردەری خێرا |
||
ھێڵی ٥:
یۆھان کریستۆف فریدریش فۆن شیلەر، شاعیر و فەیلەسوف و مێژوونووسێکی ئەڵمانی بووە، لە ١٠ نۆڤەمبەری ساڵی ١٧٥٩ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، کوڕە تاقانە بووە و باوکی پزیشکی سەربازی بووە و دایکیشی ئافرەتێکی ئایین پەروەر بووە ھەر بۆیە خۆشەویستی ئایین و ڕەوشت و نمونەی بەرزی لەناخی شیلەر چەسپاندووە، وانەی لە قوتابخانەی لادێکەیان خوێندووە و دواتر چۆتە قوتابخانەی زمانی لاتینی، ساڵی ١٧٧٣ یاسای خوێندووە بەڵام ساڵی ١٧٧٥ چۆتە بەشی پزیشکیەوە و لەم کاتانەدا دەستی کردووە بەنووسینی شیعر و شانۆگەری.
شیلەر لە ساڵی ١٧٧٧ دەستی کردووە بە نووسینی شانۆگەری دزەکان کە رەِتکردنەوەی دەسەڵاتی ڕەھا بەرجەستە دەکات و داوای پەنابردن دەکات بۆ ئازادی بەمەبەستی ڕزگار بوون لە [[چەوساندنەوە]] و زوڵم و زۆری کۆمەڵگا، ئەم شانۆگەریە لەساڵی ١٧٨٢ لە مانھایم نمایشکراوە و سەرکەوتنێکی ئەفسانەیی بەدەستھێناوە و لەنێوان شە و ڕۆژێکدا کردۆێتی بە برشنگدارترین کەسایەتیە ئەدەبیەکانی ئەڵمانیا.
لەساڵی ١٧٨٤ شیلەر لە فایمار جێگیر بووە و لەوێ گۆتەی ناسیوە و بوون بە دوو ھاوڕێی گیانی بەگیانی، ھەر لەم ماوەیەدا یەکێک لەنایابترین شیعرەکانی خۆی نوسیوە و دواتر بیتھۆڤنی ھونەرمەند ئاوازی بۆ داناوە، ھەروەھا گرنگی بە مێژوو داوە و لە ساڵی ١٧٨٧ بۆتە مامۆستای مێژوو لە زانکۆی یینا، بەھەمان شێوە گرنگی لە فەلسەفە داوە و چەندین نوسینی فەلسەفەی لە سەر ھونەر و ئەدەب بڵاوکردۆتەوە.
|