ئاشوورییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاریی بەرنامەی ئای-ئۆ-ئێس
ھێڵی ١:
'''ئاشوورییەکان''' نەتەوەیەکن کە خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە [[کوردستان]]دا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کردووە بۆ [[قەوقاز]] و وڵاتانی [[ئەورووپا]] و [[ئەمریکا]] ئیستائێستا زۆریان لە [[عەینکاوەعەنکاوە]] دەژین. ئاشوورییەکان لە سامییەکانن، ئەوان لە نیمچەدوورگەی عەرەبەوە ھاتنە باکووری خۆراوای عێراق و لەپاڵ دیجلە مانەوە. وشەی ئاشوور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پێتەختیشیان ھەر بەوە، ناو نراوە.
لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە (ھەزارەی سێھەمی پێش زایین) لەبەرابەری بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سۆباریەکان و خۆریەکان لە کوردستان و حیسیەکان لە ئەنادۆڵ کەمیان ھێنا و نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووھەمەوە بووژانەوە و وەک گەلێکی بەھێز و بەئەزموون لە ڕووی جەنگ و داگیرکاری و داھێنانەوە دەرکەوتن و لە ڕووی شارستانیەتیشەوە بەرەو پێش چوون.